مامۆستایانی زانکۆ: بازنه‌ی ناڕه‌زایه‌تییه‌كانمان فراوانتر دەکەین - پرس میدیا

إعلان فوق المشاركات

مامۆستایانی زانکۆ: بازنه‌ی ناڕه‌زایه‌تییه‌كانمان فراوانتر دەکەین

مامۆستایانی زانکۆ: بازنه‌ی ناڕه‌زایه‌تییه‌كانمان فراوانتر دەکەین

پرس میدیا

ئەمڕۆ بەشێک لە مامۆستایان و فەرمانبەرانی زانکۆی گەرمیان، دژی دواكه‌وتنی مووچه‌کانیان ناڕەزایەتییان دەربڕی و رایدەگەیەنن: هەموو هه‌وڵیكی خۆمان ده‌خه‌ینه‌گه‌ڕ بۆ ئه‌وه‌ى بازنه‌ی ناڕه‌زایه‌تیی و نیگه‌رانییه‌كانمان فراوانتر و گه‌وره‌تر بكه‌ین.


ئەمڕۆ یەکشەممە ٢٠٢٠/٤/٢٦، بەشێک لە مامۆستایان و فەرمانبەرانی زانکۆی گەرمیان بەیاننامەیەکیان بڵاوکردەوە و تێیدا، بەرپرسیارێتی دواکەوتنی مووچەکانیای خستە ئەستۆی حکومەتی هەرێمی کورستان و حزبەکان.

مامۆستایان و فەرمانبەرانی زانکۆی گەرمیان، راشیانگەیاند، حكومه‌تی هەرێمی کوردستان و دامه‌زراوه‌كانی، جگه‌ له‌وه‌ى هیچ رێز و ستایشێكیان بۆ خه‌مخۆریی و دڵسۆزیی فه‌رمانبه‌ر و كارمه‌نده‌كانی خۆی نه‌بووه‌، ده‌سته‌وسانه‌ له‌ دابینكردنی مووچه‌، ماف و شایسته‌ داراییه‌كان بۆ هاوڵاتیانی.

دەقی بەیاننامەکە:

به‌یاننامه‌ى ناڕه‌زایی كۆمه‌ڵێك له‌ مامۆستایان و فه‌رمانبه‌رانی زانكۆی گه‌رمیان دژ به‌ ڕاگرتن و دواكه‌وتنی مووچه‌:

له‌ ڕوانگه‌ى هه‌ستكردن به‌ به‌رپرسیارێتی ئه‌خلاقی و پیشه‌یی، ته‌واوی خه‌م و ئامانجی ئێمه‌ له‌ ماوه‌ى دوو مانگی ڕابردوودا، تاوتوێكردن و هه‌ڵسه‌نگاندنی ئه‌و دۆخه‌ نه‌خوازراو و چاوه‌ڕواننه‌كراوه‌ بوو كه‌ به‌رۆكی كۆمه‌ڵگاكه‌مان بوویه‌وه‌، له‌ پێناوى ئه‌وه‌ى ده‌روازه‌یه‌ك بدۆزرێته‌وه‌ بۆ ئه‌وه‌ى خوێندنی ئه‌مساڵ به‌ فیڕۆ نه‌چێت و گرفت بۆ ڕه‌وتی خوێندن دروست نه‌بێت. كه‌چی حكومه‌ت و دامه‌زراوه‌كانی، جگه‌ له‌وه‌ى هیچ رێز و ستایشێكیان بۆ ئه‌م خه‌مخۆریی و دڵسۆزییه‌ی فه‌رمانبه‌ر و كارمه‌نده‌كانی خۆی نه‌بووه‌، ده‌سته‌وسانه‌ له‌ دابینكردنی مووچه‌، ماف و شایسته‌ داراییه‌كان بۆ هاوڵاتیانی. ئه‌وه‌ى له‌ ئێستادا ڕوونه‌، حكومه‌ت به‌ بێ دابینكردنی ئه‌و مافه‌، ده‌یه‌وێت په‌نا بۆ دۆخی خۆسه‌پاندن و ناچاركردن ببات و ڕاپێچی ناو هۆڵه‌كانی خوێندمان بكات، یان هه‌ر ڕێگه‌ و شێوازێكی تری خوێندن كه‌ كاربه‌ده‌ستانی زانكۆكان بانگه‌شه‌ى بۆ ده‌كه‌ن. بۆیه‌ ئێمه‌ ڕێگه‌ ناده‌ین حكومه‌ت به‌و بێباكی و كه‌مته‌رخه‌مییه‌وه‌ به‌ ئاره‌زووی خۆی یاری به‌ چاره‌نووسمان بكات. له‌و ڕوانگه‌یه‌وه‌ ئه‌گه‌ر مافه‌ داراییه‌كانمان وه‌رنه‌گرین و له‌كاتی خۆیدا مووچه‌ دابه‌ش نه‌كرێت، به‌ هیچ شێوه‌یه‌ك ئاماده‌نین بگه‌رێینه‌وه‌ بۆ سه‌ر كاره‌كه‌مان و خوێندن ده‌ست پێبكه‌ینه‌وه‌. ئه‌گه‌ر هه‌نگاوی كتوپڕ و خێرا بۆ چاره‌سه‌ری ئه‌م كێشه‌یه‌ نه‌نرێًت، پاش ئه‌وه‌ هه‌موو هه‌وڵیكی خۆمان ده‌خه‌ینه‌گه‌ڕ بۆ ئه‌وه‌ى بازنه‌ی ناڕه‌زایه‌تیی و نیگه‌رانییه‌كانمان فراوانتر و گه‌وره‌تر بكه‌ین.

تێبینی// ئه‌م به‌یاننامه‌یه‌ ڕووی له‌ حكومه‌تی هه‌رێمه‌ به‌ هه‌موو حیزبه‌ پێكهێنه‌ره‌كانییه‌وه‌، هه‌موویان به‌ ڕاده‌ى خۆیان به‌رپرسیار و تاوانبارن. ئه‌و یارییه‌ سیاسییه‌ دروستكراوه‌ قێزه‌ون و ناشرینه‌ى نێوان پارته‌ حكومڕانه‌كانی هه‌رێم، لای ئێمه‌ جگه‌ له‌ شانۆگه‌رییه‌ك كه‌ ئامانجیان شكاندنه‌وه‌ و تاوانباركردنی یه‌كتره‌، هیچی تر نییه‌.

- هه‌ركه‌سێك هاوڕایه‌ و پشتیوانی ئه‌م به‌یاننامه‌یه‌ ده‌كات، ده‌توانێت لای خۆیه‌وه‌ بڵاوی بكاته‌وه‌.

كۆمه‌ڵێك له‌ مامۆستایان و فه‌رمانبه‌رانی زانكۆی گه‌رمیان


٢٦ی نیسانی ٢٠٢٠





ليست هناك تعليقات:

إرسال تعليق

بابەتی پەیوەندی دار

إعلان اسفل المشاركات

ماڵپەڕی پرس میدیا

بەشە سەرەکیەکان

دواین هەواڵ

نموذج الاتصال

الاسم

بريد إلكتروني *

رسالة *

پرس میدیا - Prs Media

پرس ، دامە زراوەیەکی میدیایی پیشەیی ئازادە دەبێتە بڵند گۆ و ئاوێنەی دەنگ و ڕەنگە جیاوازە نەبیستراو و نەبینراوەکان کلتور و فەرهەنگ و هــونــەری نــیـشـتـمـانیـی دەپـارێـزێـت و خـــەمـــی هـەمـیـشەی چەسپاندنی ئاشتی کۆمەڵایەتی و پێکەوە ژیان دەبێت ، پرس میدیا مەبەستیەتی نـەوەی ئـێسـتـاو داهـاتـوی نـیـشـتـمان بە ئاگابێت لـەسـەرجــەم پـرس و پـێشهاتەکانی دەوروبەری دەیەوێت بەزمانێکی بابەتیانە ئەو نەوەیە بدوێنێت

2019 - PRSMEDIA.NET / ALL RIGHT RESERVED ©