تەندروستی سلێمانی: هیچكه‌سێ به‌ هۆی كۆرۆنا گیانی له‌ده‌ست نه‌داوه‌ - پرس میدیا

إعلان فوق المشاركات

 تەندروستی سلێمانی: هیچكه‌سێ به‌ هۆی كۆرۆنا گیانی له‌ده‌ست نه‌داوه‌

تەندروستی سلێمانی: هیچكه‌سێ به‌ هۆی كۆرۆنا گیانی له‌ده‌ست نه‌داوه‌

پرس میدیا 

وتەبێژی تەندروستی سلێمانی جه‌خت له‌وه‌ ده‌كاته‌وه‌، ئه‌و چوار تووشبووی كۆرۆنا كه‌ له‌سلێمانی گیانیان له‌ده‌ست داوه‌، هیچیان بە هۆی كۆرۆناوە نه‌مردوون. 

یاد نەقشبەندی، وتەبێژی تەندروستی سلێمانی به‌ كەناڵی گەلی كوردستان رایگەیاند "راستە چوار حاڵەتی مردن لە سلێمانی هەبووە، كه‌ تووشبووی كۆرۆنا بوون و لەسەر داتای كۆرۆنا هەژمار دەكرێت، بەڵام هیچیان بە هۆی كۆرۆناوه‌ گیانیان لە دەست نەداوە و نەخۆشی دیكەیان هەبووە". 

هه‌روه‌ها نه‌قشبه‌ندی روونی ده‌كاته‌وه‌ "حاڵەتەكانی مردن كاتێك لەسەر كۆرۆنا هەژمار دەكرێت كە تووشبووەكە كێشەی كۆئەندامی هەناسی هەبێت و لانیكەم 10 رۆژ لە نەخۆشخانە بمێنێتەوەو بخرێتە ژێر ئامێری هەناسەدانی دەستكرد، ئەگەر دوای ئەوە گیان لەدەست بدات، ئینجا بە مردن بە ڤایرۆسی كۆرۆنا دادەنرێت". 

ئه‌م وتانه‌ی وته‌بێژی ته‌ندروستی سلێمانی دوای ئه‌وه‌ دێ، كه‌ وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی هه‌رێم رایگه‌یاندووه‌، چوار حاڵه‌تی گیان له‌ده‌ستدان له‌شاری سلێمانی به‌هۆی كۆرۆناوه‌ تۆمار كراوه‌.

ليست هناك تعليقات:

إرسال تعليق

بابەتی پەیوەندی دار

إعلان اسفل المشاركات

ماڵپەڕی پرس میدیا

بەشە سەرەکیەکان

دواین هەواڵ

نموذج الاتصال

الاسم

بريد إلكتروني *

رسالة *

پرس میدیا - Prs Media

پرس ، دامە زراوەیەکی میدیایی پیشەیی ئازادە دەبێتە بڵند گۆ و ئاوێنەی دەنگ و ڕەنگە جیاوازە نەبیستراو و نەبینراوەکان کلتور و فەرهەنگ و هــونــەری نــیـشـتـمـانیـی دەپـارێـزێـت و خـــەمـــی هـەمـیـشەی چەسپاندنی ئاشتی کۆمەڵایەتی و پێکەوە ژیان دەبێت ، پرس میدیا مەبەستیەتی نـەوەی ئـێسـتـاو داهـاتـوی نـیـشـتـمان بە ئاگابێت لـەسـەرجــەم پـرس و پـێشهاتەکانی دەوروبەری دەیەوێت بەزمانێکی بابەتیانە ئەو نەوەیە بدوێنێت

2019 - PRSMEDIA.NET / ALL RIGHT RESERVED ©