خوێندنەوەیەک بۆ کتێبی جەستەیەکی لاواز بە خاچەوە - پرس میدیا

إعلان فوق المشاركات

خوێندنەوەیەک بۆ کتێبی جەستەیەکی لاواز بە خاچەوە

خوێندنەوەیەک بۆ کتێبی جەستەیەکی لاواز بە خاچەوە

جەمال حەمید 

کتێبەکە ڕۆژانەی زیندانییەکە بەناوی حەکیم عەبدلکەریم (دکتۆر حەکیم) 

دەزانیت شتێک نییە لە ژیان خۆشتر، 

کەچی بەبێ ئەوەی ناچار بکرێیت، 

خۆت بۆ کەسانێک بەکوشت دەدەیت کە هەرگیز نەتدیون. 

"نازم حیکمەت" 

من دەمەوێت تیشک و سەرنجێک بخەمە سەر ناو نیشانی کتێبکە، کە ناونیشانێکی جوانە و جێگەی سەرنجی خوێنەرانیشە، بەڵام پێم وایە ناونیشانەکە، کورتە بە باڵای دیرۆکی پڕ لە بەرخودان و خەباتی بێوچانی نوسەر، چونکە ئەم ناونیشانە تەنیا خەباتی ژێرزەمینی سەردەمی حیزبی بەعس دەگرێتەوە، کە لێوان لێو بووە لە ئازارو ئەشکەنجەی جەسەدی و دەروونیش، وەک ئاشکرایە نوسەرو هەندێک لە هاوڕێکانی، لەخاچ دراون مەسیح ئاسا، من هەتا کۆتای سەردەمی حیزبی بەعس، کێشەم لە گەڵ ناونیشانەکەیدا نییە، گرفتم لە گەڵ قۆناغی خەباتی مەدەنی دوای ڕاپەڕینەو هەیە کە نووسەر هەتا هەنوکە بەردەوامە لە خەباتی سەر زەمینی و سەر شەقام ، کە لەم قۆناغەدا لە شێوی داخوازی و خۆپیشاندان و داکۆکیکردن لە مافە سەرەتایی و ڕەواکانی گەلی کوردو بە تایبەتیش خەڵکی ستەمدیدەی شاری پەراوێزخراوی دەربەندیخان... 

دەبوو ناونیشانی کتێبەکە ئەمە بوایە ( جەستەیەکی لاواز و ڕۆحێکی ماندوو بە خاچەوە ) 

چونکە بەشی یەکەمی ناونیشانەکە، پەیوەندی بە خەباتی سەردەمی بەعسەوە هەیە و بەشەکەی تریشی پەیوەندی بە قۆناغی دووەمی خەباتی مەدەنیانەی ئاشکرای نووسەرەوە هەیە، کە لە م قۆناغەشدا هەر بە ( خاچەکەویە وەکو ڕۆح لەخاچ دراوە)، 

چونکە نووسەر دەبینێت دەسەڵاتدارانی کورد، بە پەیژەی لەشی بێتینوتوانی ئەوو ئێسکوپروسکی هاوڕێ شەهیدەکانیدا، سەردەکەون بۆ سەر قەسروقوسوریان و لە خوێن و ئاڕەقەی ڕەنجی هەزاران تێکۆشەری کورد، پێکی مەستبوونیان لێکدەدەن و بە ئەو ڕۆژانە پێدەکەنن، کە ئەمڕۆیان بۆ ئەمان فەراهەمکردووە... 

بۆیە من پێم وایە نووسەر وەکو ڕۆحێکی بریندار ، هەر بە خاچەکەوەیە، بەڵام گرنگ پێکەوە گرێدانی هەردوو قۆناغەکەی خەباتە، ئەگەر چەکی نووسەر بۆ بەرنگاربوونەوەو شۆڕشکردن، دژی بەعس بریتی بووبێت لە ( بۆیاخ و دەمانچەو مین.....هتد) لەم قۆناغەی دیکەدا بریتیە لە ( قەڵەم ، بیری نوێ، شەقام....هتد) 

دیارە خەباتی بێوچانی نووسەر وهاوڕێ زیندانییەکانی، لەپێناوی توانەوەی بەستەڵەکی جیاوازی چینایەتی و تێکدانی کۆشکو تەلارو دەسەڵاتی بەعس بووە، بەڵام جێگەی داخە کە لە سایەی حوکومڕانی سەرانی کوردا، ئەو بەستەڵەکە نەک هەر نەتوایەوە ، بەڵکو باڵای کێوی بڵندی بەستەڵەکی جیاوازی چینایەتی بڵند تر بووە، ئەمەش نیگەرانی شۆڕشگێڕی ڕاستەقینەی لێ دەکەوتەوە... 

بۆیە ئومێدەوارم ڕۆژێک بێت، خەونی لە مێژینەی نووسەر و هاوڕێ شەهیدەکانی و هەموو شۆڕشگێڕێکی ڕاستەقینە بێتەدی و دادپەروەری، ئازادی و یەکسانی، سەرتاپای ئەم سەرزەمینە بگرێتەوە. 

من بایەخ و گرنگی کتێبەکە لە چەند شتێکدا دەبینم: 

٭ دەشێ وەک سەرچاوەیەکی بە کەڵک ، سوودی لێ وەربگیرێت دیرۆکی شاری دەربەندیخان، لە ڕووی دروستبوونیەوە، ناوهێنانی هەندێک لە کەسایەتیە دیارو کۆمەڵایەتیو سیاسیەکانی شاری دەربەنیخان و ناوچەکانی دیکەش. 

٭ئاشکراکردنی ڕووی دزێوی هەنێک ، لە حیزبە سیاسە کوردییەکان، کە هەمیشە سڵیان نەکردۆتەوە لە شەڕی برا کوژ ی و ڕۆڵەی کورد کوشتن. 

٭ ئەگەر دەرهێنەری بەتوانامان هەبێت، کەرەستەیەکی باشە بۆ سازدانی کورتە فیلم و دراماو تەمسیلی کوردی، چونکە ئەم کتێبە ، پڕیەتی لە وێنەو ڕووداوی ڕاستەقینە، کە تەنیا مۆنتاژکردنی دەوێت... 

٭ دەکرێ هەوێنێکی باش بێت، بۆ نووسینی چیرۆک و ڕۆمان و شیعر...هتد 

دیارە وەکو کتێبی هەموو نوسەرێکی دیکە، خا ڵی نییە لە کەموکورتیەوە، لە ڕووی ڕیز کردنی کەرەستەکانی زمان وڕێزمانەوە، یان لە هەندێک شوێندا، ڕەچاونەکردنی یاسای کورتبڕی، کە لە بەرهەمی هەموو نووسەرێکی بە توانادا ، ڕەنگدانەوەی هەیە. 

٭نووسەر توانوییەتی سەرکەوتوانە، ڕووداوەکان تێکهەڵکێش بکات و خوێنەر ناچار بکات ، کە شوێنی ڕووداوەکان بکەوێت و دەست لە خوێندنەوەی کتێبەکە هەڵنەگرێت، تا کۆتا ڕووداو، ژوور بە ژوور و زیندان بە زیندان شار بەشار پەلکێشی ئازارەکانی لە خاچدانت بکات... 

٭ نووسەر ڕۆڵی تەواوی گێڕاوە، لە دەرخستنی توانای شۆڕشگێڕانەو قارەمانێتی و بوێری هاوڕێکانی و وە بەشداری پێکردنیان، تا کۆتایهێنان بە تەواوی ڕووداوەکانی نێو کتێبکە... 

٭ من پانزە ساڵێک بەر لە ئێستا، شیعرێکی زۆر جوانی حەمەسەعید حەسەنم ، خوێندۆتەوە کە بۆ شەهید ئەکرەمی حەپسەی نووسیوە، جوانە لەلام، ئێستاش لام هەیە، ناوەڕۆکی شیعرەکە ، هەمان باس و بوێری و قارەمانی شەهیدی ناوبراو باس دەکات، کە نووسەری ئەم کتێبە باسی هەمان جەربەزەیی شەهید ئەکرەمی کردووە، ئەمەش نیشانەی ڕاستگۆی نووسەر دەردەخات ، لە گێڕانەوەی یادەوەرییەکانیدا... 

٭ دیارە ئەم کتێبە زۆر لە ئەمە زیاتر هەڵدەگرێت، کە من تیشکم خستۆتە سەر بەشێکی هەرە کەمی کتێبەکە، نامەوێت درێژەی پێ بدەم و وەڕەسبوونی خوێنەرانی ، لێ بکەوێتەوە ، ئەگینا زۆر زیاتری دەوێت ، لە تیشک خستنەسەری بەشەکانی دیکە... 

٭لەکۆتاییدا، دەڵیم: هەمووان دەمرین، بەڵام بەختەوەر کەسێکە، کە لە دوای خۆی ، ئەرشیفێکی ڕاستەقینە، بە جێ دەهێڵێت، بۆ نەوەکانی ئایندەو یەکخستنیان و ئاڕاستکردنیان، بەرەو ئاسۆیەکی ڕوون ، بۆ ئەوەی ڕۆڵیان لە جوانترکردنی ژیان و ئایندەیەکی پڕشنگداردا هەبێت... 

هیوادارم ، بنووسی‌ئەم کتێبەو هەرچی مرۆڤی ئەم سەر زەمینە هەیە، دوور بن ، لە چاوی بەدی کۆرۆنا...

ليست هناك تعليقات:

إرسال تعليق

بابەتی پەیوەندی دار

إعلان اسفل المشاركات

ماڵپەڕی پرس میدیا

بەشە سەرەکیەکان

دواین هەواڵ

نموذج الاتصال

الاسم

بريد إلكتروني *

رسالة *

پرس میدیا - Prs Media

پرس ، دامە زراوەیەکی میدیایی پیشەیی ئازادە دەبێتە بڵند گۆ و ئاوێنەی دەنگ و ڕەنگە جیاوازە نەبیستراو و نەبینراوەکان کلتور و فەرهەنگ و هــونــەری نــیـشـتـمـانیـی دەپـارێـزێـت و خـــەمـــی هـەمـیـشەی چەسپاندنی ئاشتی کۆمەڵایەتی و پێکەوە ژیان دەبێت ، پرس میدیا مەبەستیەتی نـەوەی ئـێسـتـاو داهـاتـوی نـیـشـتـمان بە ئاگابێت لـەسـەرجــەم پـرس و پـێشهاتەکانی دەوروبەری دەیەوێت بەزمانێکی بابەتیانە ئەو نەوەیە بدوێنێت

2019 - PRSMEDIA.NET / ALL RIGHT RESERVED ©