بارزانی سەبارەت بە کێشەکانی زینی وەرتێ هاتەدەنگ - پرس میدیا

إعلان فوق المشاركات

بارزانی سەبارەت بە کێشەکانی زینی وەرتێ هاتەدەنگ

بارزانی سەبارەت بە کێشەکانی زینی وەرتێ هاتەدەنگ

پرس میدیا

سەرۆکی هەرێمی کوردستان رایگەیاند، "کێشەکانی زینی وەرتێ بەرەو چارەسەر دەروات، هەروەها لەگەڵ یەکێتی نیشتمانی کوردستان کۆدەبنەوە". 

نێچیرڤان بارزانی سەرۆکی هەرێمی کوردستان ئەمڕۆ دووشەممە ٢٠ی نیسانی ٢٠٢٠ لە کۆنگرەیەکی رۆژنامەوانیدا رایگەیاند، "کێشەکانی زینی وەرتێ بچووکن و بەرەو چارسەر دەروات، هەروەها یەکێتی نیشتمانی کوردستان هاوبەشی پارتی دیموکراتی کوردستانە لە پێکهێنانی حکومەت، هەر بۆیە بەمزووانەی لەگەڵیان کۆدەبینەوە". 

ئاماژەی بەوەشکرد، "ئەو کێشەی دروستبوو تەنها کێشەیەکی میدیایی بوو، هەروەها ئەو هێزەی چوونە ناو زینی وەرتێ، هێزی پێشمەرگەی کوردستان بوو، هێزی هەموو هەرێمی کوردستان". 

ئەمەش دوای ئەوەدێت لە چەند رۆژی رابردوودا لە زینی وەرتێ گرژی و ئاڵۆزی لەنێوان یەکێتی و پارتی و پەکەکە روویدا و دواتر یەکێتی پارتی لە میدیا سێبەرەکاندا هێرشیان دەکردە سەر یەکدی و بەیاننامەیان دژی یەکدی دەردەکرد. 

داڕشتنەوە: محمد

ليست هناك تعليقات:

إرسال تعليق

بابەتی پەیوەندی دار

إعلان اسفل المشاركات

ماڵپەڕی پرس میدیا

بەشە سەرەکیەکان

دواین هەواڵ

نموذج الاتصال

الاسم

بريد إلكتروني *

رسالة *

پرس میدیا - Prs Media

پرس ، دامە زراوەیەکی میدیایی پیشەیی ئازادە دەبێتە بڵند گۆ و ئاوێنەی دەنگ و ڕەنگە جیاوازە نەبیستراو و نەبینراوەکان کلتور و فەرهەنگ و هــونــەری نــیـشـتـمـانیـی دەپـارێـزێـت و خـــەمـــی هـەمـیـشەی چەسپاندنی ئاشتی کۆمەڵایەتی و پێکەوە ژیان دەبێت ، پرس میدیا مەبەستیەتی نـەوەی ئـێسـتـاو داهـاتـوی نـیـشـتـمان بە ئاگابێت لـەسـەرجــەم پـرس و پـێشهاتەکانی دەوروبەری دەیەوێت بەزمانێکی بابەتیانە ئەو نەوەیە بدوێنێت

2019 - PRSMEDIA.NET / ALL RIGHT RESERVED ©