چه‌ند بڕیارێكی نوێ له‌ باره‌ی ئاسایی كردنه‌وه‌ی قه‌ده‌غه‌ی هاتووچۆ راگه‌یه‌ندرا - پرس میدیا

إعلان فوق المشاركات

چه‌ند بڕیارێكی نوێ له‌ باره‌ی ئاسایی كردنه‌وه‌ی قه‌ده‌غه‌ی هاتووچۆ راگه‌یه‌ندرا

چه‌ند بڕیارێكی نوێ له‌ باره‌ی ئاسایی كردنه‌وه‌ی قه‌ده‌غه‌ی هاتووچۆ راگه‌یه‌ندرا

پرس میدیا 

ژووری ئۆپەراسیۆنی ئیدارەی گەرمیان، چەند بڕیارێكی نوێی‌ لەبارەی ئاساییكردنەوەی ھاتووچۆو كردنه‌وه‌ی شوێنه‌ گشتییه‌كان دەرکرد. 

به‌گوێره‌ی راگه‌یه‌نراوی ژووری ئۆپەراسیۆنی ئیدارەی گەرمیان بۆ رووبەڕووبوونەوەی‌ کۆرۆنا ھێڵەكانی گواستنەوە ده‌ست به‌كار كردن ده‌كه‌نه‌وه‌و رێگه‌ی نێوان قەزا و ناحییەكانی سنووری ئیدارەی گەرمیان ده‌كرێنه‌وه‌. 

هه‌روه‌ها بڕیاری ئه‌وه‌ش دراوه‌، كه‌ یاریگه‌ وه‌رزشییه‌كان و پێشانگاكانی ئۆتۆمبێل ده‌كرێنه‌وه‌. 

باسی له‌وه‌شكردووه‌، كه‌ له‌دوای 1ی مانگی داهاتوو، ده‌رگای مزگه‌وته‌كات ده‌كرێنه‌وه‌. 



ده‌قی بڕیاره‌كانی ژووری ئۆپەراسیۆنی ئیدارەی گەرمیان: 

1- كردنەوەی ھێڵەكانی گواستنەوە (تاكسی، مینی پاس) بە جۆرێك ھەر تاكسییەك لە سێ سەرنشین زیاتر ھەڵنەگرێت و مینی پاسەكانیش نیوەی شوێنی سەرنشینەكان ھەڵبگرن. 

2- كردنەوەی رێگای ھاتوچۆ بۆ ھێڵەكانی (پاس، مینی پاس) لە نێوان قەزا و ناحییەكانی سنووری ئیدارەی گەرمیاندا بە مەرجی جێبەجێكردنی رێنماییە تەندروستییەكان. 

3- كردنەوەی یاریگا وەرزشییە بچووكەكان بەو مەرجەی رێنماییە تەندروستییەكان جێبەجێ بكەن و ھەندەران ئامادەی یارییەكان نەبن. 

4- پێشانگاكانی ئۆتۆمبێل دەكرێنەوە جگە لە رۆژانی ھەینی و بە مەرجی جێبەجێكردنی رێنماییە تەندروستی و خۆپارێزییەكان. 

5- ژووری ئۆپەراسیۆنی ئیدارەی گەرمیان ھاووڵاتییانی سنوورەكە ئاگادار دەكاتەوە كە بە راوێژ لەگەڵ لایەنە پەیوەندیدارەكاندا كاردەكەن بۆ كردنەوەی دەرگای مزگەوتەكان بە رووی نوێژخوێنان لە دوای 1ی ئایاری 2020.

ليست هناك تعليقات:

إرسال تعليق

بابەتی پەیوەندی دار

إعلان اسفل المشاركات

ماڵپەڕی پرس میدیا

بەشە سەرەکیەکان

دواین هەواڵ

نموذج الاتصال

الاسم

بريد إلكتروني *

رسالة *

پرس میدیا - Prs Media

پرس ، دامە زراوەیەکی میدیایی پیشەیی ئازادە دەبێتە بڵند گۆ و ئاوێنەی دەنگ و ڕەنگە جیاوازە نەبیستراو و نەبینراوەکان کلتور و فەرهەنگ و هــونــەری نــیـشـتـمـانیـی دەپـارێـزێـت و خـــەمـــی هـەمـیـشەی چەسپاندنی ئاشتی کۆمەڵایەتی و پێکەوە ژیان دەبێت ، پرس میدیا مەبەستیەتی نـەوەی ئـێسـتـاو داهـاتـوی نـیـشـتـمان بە ئاگابێت لـەسـەرجــەم پـرس و پـێشهاتەکانی دەوروبەری دەیەوێت بەزمانێکی بابەتیانە ئەو نەوەیە بدوێنێت

2019 - PRSMEDIA.NET / ALL RIGHT RESERVED ©