نوێترین ئاماری کۆرۆنا لە جیهاندا بزانە - پرس میدیا

إعلان فوق المشاركات

نوێترین ئاماری کۆرۆنا لە جیهاندا بزانە

نوێترین ئاماری کۆرۆنا لە جیهاندا بزانە

پرس میدیا

نزیکەی سێ مانگە ڤایرۆسی نوێی کۆرۆنا زۆربەی وڵاتانی جیهانی گرتووەتەوە و ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا لە ریزبەندی یەکەمی ئامارەکەدایە و ئیسپانیا و ئیتاڵیا لە ریزبەندی دووەم و سێهەمدان. 

تا ئێستا لە جیهاندا ٢ ملیۆن و ٣٣١ هەزار و ٨٩١ حاڵەتی تووشبوون بە ڤایرۆسی نوێی کۆرۆنا تۆمارکراوە و ١٥٥ هەزار و ٧٤٩ کەس گیانیان لەدەستداوە، هەروەها نزیکەی ٦٠٠ هەزار تووشبوو چاکبوونەتەوە. 

سەرەتای سەرهەڵدانی ڤایرۆسەکە لە شاری وهانی چینەوە بوو و بووە یەکەم وڵات لە ریزبەندی ئامارەکاندا، بەڵام دواتر ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا پلەی یەکەمی ریزبەندییەکەی گرت و تا ئێستا ٧٣٤ هەزار و ٥٥٢ حاڵەتی تووشبوونی تۆمارکردووە، هەروەها نزیکەی ٣٤ هەزار کەس گیانیان لەدەستداوە، لە کاتێکدا چین تا ئێستا نزیکەی ٨٣ هەزار تووشبووی تۆمارکردووە و کەمتر لە ٥ هەزار گیانیان لەدەستداوە. 

ئیسپانیا تا ئێستا ١٩٤ هەزار و ٤١٦ حاڵەتی تووشبوونی تۆمارکردووە و ٢٠ هەزار و ٦٣٩ کەس گیانیان لەدەستداوە، هەروەها لە ئیتاڵیا ١٧٥ هەزار و ٩٢٥ حاڵەتی تووشبوون بە ڤایرۆسەکە تۆمارکراوە و ٢٣ هەزار و ٢٢٧ کەس گیانیان لەدەستداوە. 

داڕشتنەوە: محمد

ليست هناك تعليقات:

إرسال تعليق

بابەتی پەیوەندی دار

إعلان اسفل المشاركات

ماڵپەڕی پرس میدیا

بەشە سەرەکیەکان

دواین هەواڵ

نموذج الاتصال

الاسم

بريد إلكتروني *

رسالة *

پرس میدیا - Prs Media

پرس ، دامە زراوەیەکی میدیایی پیشەیی ئازادە دەبێتە بڵند گۆ و ئاوێنەی دەنگ و ڕەنگە جیاوازە نەبیستراو و نەبینراوەکان کلتور و فەرهەنگ و هــونــەری نــیـشـتـمـانیـی دەپـارێـزێـت و خـــەمـــی هـەمـیـشەی چەسپاندنی ئاشتی کۆمەڵایەتی و پێکەوە ژیان دەبێت ، پرس میدیا مەبەستیەتی نـەوەی ئـێسـتـاو داهـاتـوی نـیـشـتـمان بە ئاگابێت لـەسـەرجــەم پـرس و پـێشهاتەکانی دەوروبەری دەیەوێت بەزمانێکی بابەتیانە ئەو نەوەیە بدوێنێت

2019 - PRSMEDIA.NET / ALL RIGHT RESERVED ©