یوئێن؛ منداڵانی عێراق لە مەترسییدان - پرس میدیا

إعلان فوق المشاركات

یوئێن؛ منداڵانی عێراق لە مەترسییدان

یوئێن؛ منداڵانی عێراق لە مەترسییدان


پرس میدیا

رێكخراوی یونیسیف، رایدەگەیەنێت، وه‌ك پێویست به‌هۆی په‌تای كۆرۆناوه‌ منداڵان لە عێراق كوتاندنی بۆ ناكرێت و جه‌خت له‌ خراپی دۆخی منداڵان لە وڵاتەکەدا ده‌كاته‌وه‌ و به‌دۆخێكی شكستخواردوو ناوی دەبات.

ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌ممه‌ ٢٠٢٠/٤/٢٦، نێرده‌ی تایبەتیی نه‌ته‌وه‌ یه‌كگرتووه‌كان له‌عێراق (یونامی) رایگه‌یاندراوێکی بڵاوکردەوە و تێیدا هاتووە:‌ كه‌ نیوه‌ی منداڵانی عێراق كه‌ ته‌مه‌نیان له‌نێوان ١٢ بۆ ٢٣ مانگه‌ بۆ پاراستنیان له‌نه‌خۆشییه‌كان، كوتانی ته‌واوه‌تیان بۆ ناكرێت، ته‌نها ١/٣ ی منداڵه‌كان كوتانی دژی سورێژه‌یان بۆ كراوه‌.

حه‌میده‌ لاسیكۆ نوێنه‌ری تایبەتیی رێكخراوی یونیسیف له‌عێراق لە رایگەیاند: پێویسته‌ هه‌مووان له‌ پاراستنی منداڵانی عێراق له‌دژی (كۆڤید-19) به‌شدار بین، هاوكاتیش كار بكرێت بۆ پارێزگاریكردنی منداڵان له‌و نه‌خۆشییانه‌ی كه‌ ده‌تواندرێت بپارێزرێن.

ئاماژە بۆ ئەوەشکراوە، کە په‌یاممان بۆ باوكان هه‌یه‌ كه‌به‌رده‌وام جه‌خت له‌ كوتاندنی مناڵه‌كانیان بكه‌نه‌وه‌، هاوكات رێنماییه‌ نیشتمانیی و ناوخۆییه‌كان بۆ خۆپارێزیی له‌په‌تای كۆڤید-19 پێڕه‌و بكرێت، دووركه‌وتنه‌وه‌ له‌به‌ریه‌ككه‌وتن و شۆردنی ده‌سته‌كان، هه‌روه‌ها له‌كاتی كۆكه‌ و پژمیندا به‌پێی رێنماییه‌ ته‌ندروستییه‌كان و ئامۆژگارییه‌كانی حكومه‌ت و به‌رپرسانی بواری ته‌ندروستیی هه‌ڵسوكه‌وت بكه‌ین.

ئەوەش خراوەتەڕوو، كوتان كلیلی كۆتایهێنانه‌ به‌ مردنی منادڵان به‌نه‌خۆشییه‌كانی سورێژه‌ و ئیفلیجیی منداڵان، هه‌روه‌ها تواناكانی منداڵان له‌هه‌لومه‌رجێكی باشتردا گه‌شه‌ ده‌كات.

رێكخراوی یونیسیف ئەوەش باسدەکات، به‌هۆی ناكۆكییه‌ به‌رده‌وامه‌كان له‌عێراقدا و كه‌موكورتیی به‌رهه‌مهێنان له‌بواری ته‌ندروستییدا، ئاستی كوتاندن رووی له‌ دابه‌زین كردووه‌.





ليست هناك تعليقات:

إرسال تعليق

بابەتی پەیوەندی دار

إعلان اسفل المشاركات

ماڵپەڕی پرس میدیا

بەشە سەرەکیەکان

دواین هەواڵ

نموذج الاتصال

الاسم

بريد إلكتروني *

رسالة *

پرس میدیا - Prs Media

پرس ، دامە زراوەیەکی میدیایی پیشەیی ئازادە دەبێتە بڵند گۆ و ئاوێنەی دەنگ و ڕەنگە جیاوازە نەبیستراو و نەبینراوەکان کلتور و فەرهەنگ و هــونــەری نــیـشـتـمـانیـی دەپـارێـزێـت و خـــەمـــی هـەمـیـشەی چەسپاندنی ئاشتی کۆمەڵایەتی و پێکەوە ژیان دەبێت ، پرس میدیا مەبەستیەتی نـەوەی ئـێسـتـاو داهـاتـوی نـیـشـتـمان بە ئاگابێت لـەسـەرجــەم پـرس و پـێشهاتەکانی دەوروبەری دەیەوێت بەزمانێکی بابەتیانە ئەو نەوەیە بدوێنێت

2019 - PRSMEDIA.NET / ALL RIGHT RESERVED ©