پەکەکە دوا ئاگادارکردنەوە دەداتە پارتی و یەکێتی - پرس میدیا

إعلان فوق المشاركات

پەکەکە دوا ئاگادارکردنەوە دەداتە پارتی و یەکێتی

پەکەکە دوا ئاگادارکردنەوە دەداتە پارتی و یەکێتی

پرس میدیا 

پەکەکە و پارتی و یەکێتی هێزیان لە زینی وەرتێ کۆکردووەتەوە، پەکەکە لەماوەی ٢٤ کاتژمێردا دوو جار ئاگاداریی داوەتە پارتی و یەکێتی، پەکەکە هێزیی زیاتری هێناوەتە نزیک هێزەکەی پارتی و یەکێتی.

سەرەتای کێشەکە دەگەڕێتەوە بۆ هەوڵی جێگیرکردنی هێزێکی پێشمەرگەی سەر بە پارتی دیموکراتی کوردستان لە ناوچەکە، کە لەدوای شەڕی ناوخۆ و بەگوێرەی ڕێککەوتننامەی واشنتۆن کە لەنێوان پارتی و یەکێتی واژۆکراوە، بە سنوری ژێر دەسەڵاتی یەکێتی هەژمار دەکرێت. 

دوای ئەوەی هێزەکەی پارتی گەیشتنە ئەو شوێنە بەرپرسانی یەکێتی لەو ناوچەیە ناڕەزایەتییان پیشاندا و داوایانکرد سنورەکە بەجێبهێڵن. 

بەڵام دوای ماوەیەک، هێزێکی نوێ جوڵێنراو و بەرەو هەمان سنور بەڕێکەوت، کە لیوایەکی هاوبەشی وەزارەتی پێشمەرگە بوو. 

سەرچاوەیەکی ئاگادار لە ململانکە بە پرس میدیای راگەیاند لەماوەی ٢٤ کاتژمێری ڕابردوودا دوو جار پەکەکە هۆشداری توندی داوەتە هێزەکانی پارتی و یەکێتی کە ئەگەر نەکشێنەوە ڕووبەڕوویان دەبنەوە.

ئەو سەرچاوەیە ئاماژەی بەوەکرد کە دوای ئەو هۆشدارییدانە پەکەکە هێزێکی زیاتری هێناوەتە ناوچەکە و بەرامبەر هێزەکانی پارتی و یەکێتی جێگیریکردوون.


ليست هناك تعليقات:

إرسال تعليق

بابەتی پەیوەندی دار

إعلان اسفل المشاركات

ماڵپەڕی پرس میدیا

بەشە سەرەکیەکان

دواین هەواڵ

نموذج الاتصال

الاسم

بريد إلكتروني *

رسالة *

پرس میدیا - Prs Media

پرس ، دامە زراوەیەکی میدیایی پیشەیی ئازادە دەبێتە بڵند گۆ و ئاوێنەی دەنگ و ڕەنگە جیاوازە نەبیستراو و نەبینراوەکان کلتور و فەرهەنگ و هــونــەری نــیـشـتـمـانیـی دەپـارێـزێـت و خـــەمـــی هـەمـیـشەی چەسپاندنی ئاشتی کۆمەڵایەتی و پێکەوە ژیان دەبێت ، پرس میدیا مەبەستیەتی نـەوەی ئـێسـتـاو داهـاتـوی نـیـشـتـمان بە ئاگابێت لـەسـەرجــەم پـرس و پـێشهاتەکانی دەوروبەری دەیەوێت بەزمانێکی بابەتیانە ئەو نەوەیە بدوێنێت

2019 - PRSMEDIA.NET / ALL RIGHT RESERVED ©