قائیمقامی سلێمانی: پلانێکی گشتگیر بۆ دوای ٤٨ کاتژمێرەکەی قەدەغەی ھاتووچۆ دانراوە - پرس میدیا

إعلان فوق المشاركات

قائیمقامی سلێمانی: پلانێکی گشتگیر بۆ دوای ٤٨ کاتژمێرەکەی قەدەغەی ھاتووچۆ دانراوە

قائیمقامی سلێمانی: پلانێکی گشتگیر بۆ دوای ٤٨ کاتژمێرەکەی قەدەغەی ھاتووچۆ دانراوە

پرس میدیا

قائیمقامییه‌تی سلێمانی رایده‌گه‌یه‌نێت، پلانێکی گشتگیریان داناوە بۆ رێگەدان بە کردنەوەی بەشێک لەو شوێنانەی کە پەیوەندیدارن بە ژیانی رۆژانەی خەڵکەوە. 

ئاوات محەمەد، قائیمقامی سلێمانی ئه‌مڕۆ شیه‌كشه‌ممه‌ 5ی نیسان، لەگەڵ بەڕێوەبەری فەرمانگە پەیوەندیدارەکان کۆبووەوەو له‌راگه‌یه‌نراوێكدا رایگەیاندووه‌ "لەئەگەری درێژنەکردنەوەی ٤٨ کاتژمێرەکەی قەدەغەی ھاتووچۆ، لە سلێمانی پلانێکی گشتگیریان داناوە بۆ رێگەدان بە کردنەوەی بەشێک لەو شوێنانەی کە پەیوەندیدارن بە ژیانی رۆژانەی خەڵکەوە". 

هه‌روه‌ها روونیشیكرده‌وه‌، كه‌ کارکردنی ئەو شوێنانە تەواو جیاواز دەبێت لە شێوازی کارکردنی پێشووترو بە رەچاوكردنی ھەموو رێنماییە تەندروستیەکان و گرتنەبەری چەند رێکارو رێوشوێنێکی گونجاو رێگە بەکارکردنیان دەدرێت. 

قائیمقامی سلێمانی ئاشكراشی كردووه‌ "ئەگەر رەوشەکە لەباربێت بەپێی چەند مەرج و رێنماییەکی نوێ کە دواتر بڵاویان دەکەینەوە، رێگەبەکردنەوەی بەشێک لە مارکێت و دەرمانخانەو نانەواو سەمونخانەکان و عەلوە دەدرێت". 

ئاوات محەمەد راشیگەیاند: ھاوڵاتیان دڵنیادەکەینەوە ھەموو بڕیارو رێنماییەکان بەڕەچاوگرتنی مەترسی قۆناغەکە دەدرێن و پاراستنی لایەنی تەندروستی خەڵک لە ئاستێکی باڵادا لە بەرچاو دەگیرێت. 

قائیمقامی سلێمانی له‌كۆتایی راگه‌یه‌نراوه‌كه‌دا، جه‌خت له‌وه‌ده‌كاته‌وه‌ "بە پابەندبونی ئێوەو مانەوەتان لەماڵەکانتان مەترسییەکانی کۆرۆنا زووتر تێدەپەێنین و نزیکتر دەبینەوە لە ئاسایی بوونەوەی ژیان لە ھەرێمی کوردستان". 


ليست هناك تعليقات:

إرسال تعليق

بابەتی پەیوەندی دار

إعلان اسفل المشاركات

ماڵپەڕی پرس میدیا

بەشە سەرەکیەکان

دواین هەواڵ

نموذج الاتصال

الاسم

بريد إلكتروني *

رسالة *

پرس میدیا - Prs Media

پرس ، دامە زراوەیەکی میدیایی پیشەیی ئازادە دەبێتە بڵند گۆ و ئاوێنەی دەنگ و ڕەنگە جیاوازە نەبیستراو و نەبینراوەکان کلتور و فەرهەنگ و هــونــەری نــیـشـتـمـانیـی دەپـارێـزێـت و خـــەمـــی هـەمـیـشەی چەسپاندنی ئاشتی کۆمەڵایەتی و پێکەوە ژیان دەبێت ، پرس میدیا مەبەستیەتی نـەوەی ئـێسـتـاو داهـاتـوی نـیـشـتـمان بە ئاگابێت لـەسـەرجــەم پـرس و پـێشهاتەکانی دەوروبەری دەیەوێت بەزمانێکی بابەتیانە ئەو نەوەیە بدوێنێت

2019 - PRSMEDIA.NET / ALL RIGHT RESERVED ©