ئیدارەی ڕاپەڕین چەند بڕیارێكی نوێی دەرکرد - پرس میدیا

إعلان فوق المشاركات

ئیدارەی ڕاپەڕین چەند بڕیارێكی نوێی دەرکرد

ئیدارەی ڕاپەڕین چەند بڕیارێكی نوێی دەرکرد

پرس میدیا 

 ئیدارەی ڕاپەڕین بڕیاریدا به‌ كردنه‌وه‌ی دوكان و بازاڕو چێشتخانه‌ و خواردنگه‌كان، به‌و مه‌رجه‌ی پابه‌ندی رێنماییه‌ ته‌ندروستییه‌كان بن. 

له‌راگه‌یه‌نراوێكدا هیوا قەرەنی سەرپەرشتیاری ئیدارەی راپەڕین، ئاماژه‌ی به‌وه‌كردووه‌، جگە لە کافتریا و چایخانە و قاوەخانە و هۆڵەکانى لەشجوانى و پارکە گشتى و تایبەتى و یاریگا و مزگەوت ، دوکان و بازاڕ دەکرێتەوە بە مەرجی پەیڕەو کردنى سەرجەم رێنماییە تەندروستییەکان. 

هه‌روه‌ها باسی له‌وه‌شكردووه‌، كه‌ خواردنگە و چێشتخانەکان دەکرێنەوە، بەو مەرجەى کە گەڕۆک و سەرعارەبانە نەبن و خواردن بە دیلیڤەریی پێشکەش بکەن . 

جه‌ختی له‌وه‌شكردووه‌ته‌وه‌، كه‌ قه‌ده‌غه‌ی هاتوچۆ به‌رده‌وام ده‌بێت و پێشانگاکانى ئۆتۆمبیلیش ناکرێنەوە. 



ده‌قی راگه‌یه‌نراوه‌كه‌... 

کاتژمێر ( 9 ) ى بەرەبەیانى ئەمڕۆ شـــەممە رێکەوتى ( 18ى نیسانى 2020 ) لە دیوانى ئیدارەی ڕاپەرین بە سەرپەرشتی بەڕێز هیوا قەرەنی سەرپەرشتیارى ئیدارەی ڕاپەرین - سەرۆکى ژوورى ئۆپەراسیۆنى ڕاپەرین بۆ ڕووبەڕووبوونەوەى پەتاى کۆرۆنا ، بەئامادەبوونى ئەندامانى ژوور کۆبوونەوەیەکى تایبەت بە چۆنیەتى هەنگاونانى قۆناغ بە قۆناغى ئاسایی کردنەوەى ژیان و بارودۆخى ناوچەکە بەڕێوەچوو ، لە دەستپێکى کۆبوونەوەکەدا لە یەک کاتدا بەدەنگەوە هاتن و هاوکاریی جەماوەرى خۆشەویستى سنوورەکەمان لە جێبەجێ کردنى قەدەغەی هاتوچۆى دوێنێ هەینى و هیممەت و ماندووبوونى هێزە ئەمنیەکان لەو پڕۆسەیەدا بەرز نرخێندرا و پاشان تاوتوێی تێکڕای بارودۆخى تەندروستى و ئەمنی ناوچەکە کرا و پێداگری کرا لە سەر ئەوەى کە ئەولەوییەتى دامودەزگاکانى حکومەت پاراستنى تەندروستى و سەلامەتی هاووڵاتیانە و هەربۆیەش تێکڕای ئەو رێکارانەی دەیانگرینەبەر هاوتەریبن لەگەڵ ئەم ئامانجەدا ... 

هەر لەم تێڕوانینەوە و بە هەست کردن بە بەرپرسیاریەتی بەرامبەر ژیان و گوزەرانی خەڵکى ناومان لە کۆبوونەوەى ئەمڕۆدا بڕیار لەسەر ئەم خاڵانەدرا : 

یەکەم : جگە لە کافتریا و چایخانە و قاوەخانە و هۆڵەکانى لەشجوانى و پارکە گشتى و تایبەتى و یاریگا و مزگەوت ، دوکان و بازاڕ دەکرێتەوە بە مەرجی پەیڕەو کردنى سەرجەم رێنماییە تەندروستییەکان ( بەکارهێنانى ماسک و دەسکێش و دروست نەکردنى قەرەباڵغى و جەنجاڵى و دووریی نێوان کەسەکان بە ئەندازەى دوو مەتر ) . 

دووەم / خواردنگە و چێشتخانەکان دەکرێنەوە : ئەوانەى کە مۆڵەتى تەندروستییان هەیە و بەو مەرجەى کە گەڕۆک و سەرعارەبانە نەبن و خواردن بە دیلیڤەریی پێشکەش بکەن ... 

سێیەم / پێشانگاکانى ئۆتۆمبیل ناکرێنەوە هەتا لە کۆبوونەوەى رۆژى 23 ى نیسان بڕیارێکیان بە پێی بارودۆخەکە لێ دەدەرێت .. 

چوارەم / هەتا قەدەغەکردنى هاتووچۆى نێوان شارەکان هەڵ نەگیرێت رێگە بە هۆکارەکانى گواستنەوەى گشتیی ( پاس و مینى پاس ) نادرێ کاربکەن . 

پێنجەم / دەربارەى نۆرینگە پزیشکییەکان بەڕێوەبەرایەتى گشتى تەندروستی راپەرین و و سەندیکاى پزیشکانى راپەرین هەماهەنگیی بۆ کردنەوە و رێکخستنەوەى کردنەوەیان دەکەن . 

شەشەم / مەیدانەکان و هەفتەبازاڕەکان لەم قۆناغەدا هەر بەداخراویی دەهێڵرێنەوە و بوارى کردنەوەیان نادرێت . 

حەوتەم / بڕیاى قەدەغەى هاتووچۆى نێوان شارەکان هەر جێگیرە و هێزە ئەمتییەکان رێکارەکانى پێویست بۆئەم مەبەستە دەگرنەبەر . 

هەشتەم / قائمقامییەت و سەرۆکى یەکە کارگێڕییەکان میکانیزمى پێویست بۆ ئاسایی کردنەوەى بارودۆخ و ژیانى خەڵک دەگرنەبەر و خۆیان سەرپشکن لەم کارەدا ... 

هیوا قەرەنی 

سەرپەرشتیاری ئیدارەی راپەڕین 



۲۰۲۰/٤/۱٨

ليست هناك تعليقات:

إرسال تعليق

بابەتی پەیوەندی دار

إعلان اسفل المشاركات

ماڵپەڕی پرس میدیا

بەشە سەرەکیەکان

دواین هەواڵ

نموذج الاتصال

الاسم

بريد إلكتروني *

رسالة *

پرس میدیا - Prs Media

پرس ، دامە زراوەیەکی میدیایی پیشەیی ئازادە دەبێتە بڵند گۆ و ئاوێنەی دەنگ و ڕەنگە جیاوازە نەبیستراو و نەبینراوەکان کلتور و فەرهەنگ و هــونــەری نــیـشـتـمـانیـی دەپـارێـزێـت و خـــەمـــی هـەمـیـشەی چەسپاندنی ئاشتی کۆمەڵایەتی و پێکەوە ژیان دەبێت ، پرس میدیا مەبەستیەتی نـەوەی ئـێسـتـاو داهـاتـوی نـیـشـتـمان بە ئاگابێت لـەسـەرجــەم پـرس و پـێشهاتەکانی دەوروبەری دەیەوێت بەزمانێکی بابەتیانە ئەو نەوەیە بدوێنێت

2019 - PRSMEDIA.NET / ALL RIGHT RESERVED ©