"ژیانی سەڵاحەدین دەمیرتاش لە مەترسییدایە" - پرس میدیا

إعلان فوق المشاركات

"ژیانی سەڵاحەدین دەمیرتاش لە مەترسییدایە"

"ژیانی سەڵاحەدین دەمیرتاش لە مەترسییدایە"

پرس میدیا

هاوسەری سەڵاحەدین دەمیرتاش، ئاشکرایدەکات، لە زینداندا ژیانی سەڵاحەدین لە مەترسییدایە، لەبەر ئەوەی چەندین نەخۆشیی هەیە.


ماڵپەڕی دیکەنی تورکیی لە زاری باشاک دەمیرتاش-ی هاوسەری سەڵاحەدین دەمیرتاشەوە بڵایکردەوە: وەزیری تەندروستیی تورکیا وتویەتی هەرکەسێک نەخۆشییەکانی دڵ و فشاری خوێن و کۆئەندامی هەناسەی هەبێت ڤایرۆسی کۆرۆنا بگرێت، ئەوا لە سەدا ٧٠ گیان لەدەست دەدات، سەڵاحەدینیش هەرسێ نەخۆشییەکەی هەیە.

هاوسەرەکەی دەمیرتاش راشیگەیاند: ئەگەر رێکاری پێویست نەگیرێتەبەر بۆ ئەوەی سەڵاحەدین دەمیرتاش تووشی ڤایرۆسی کۆرۆنا نەبێت، ئەوا ژیانی لە مەترسییدایە.

لە سەرەتای بڵاوبونەوەی ڤایرۆسی کۆرۆنا لە تورکیا زیاتر لە ١٠٠ هەزار زیندانیی ئازادکراون، بەڵام هیچ زیندانیەکی سیاسیی ئازاد نەکراون.

سەڵاحەدین دەمیرتاش لە ٤ی تشرینی یەکەمی ٢٠١٦، لەلایەن حکومەتی تورکیاوە، بەتۆمەتی پەیوەندی لەگەڵ پەکەکە زیندانییکراوە، لە زیندانی ئەدیرنەی تورکیا لە سنوری بولغاریا زینداندایە.



داڕشتنەوە: باران











ل

ليست هناك تعليقات:

إرسال تعليق

بابەتی پەیوەندی دار

إعلان اسفل المشاركات

ماڵپەڕی پرس میدیا

بەشە سەرەکیەکان

دواین هەواڵ

نموذج الاتصال

الاسم

بريد إلكتروني *

رسالة *

پرس میدیا - Prs Media

پرس ، دامە زراوەیەکی میدیایی پیشەیی ئازادە دەبێتە بڵند گۆ و ئاوێنەی دەنگ و ڕەنگە جیاوازە نەبیستراو و نەبینراوەکان کلتور و فەرهەنگ و هــونــەری نــیـشـتـمـانیـی دەپـارێـزێـت و خـــەمـــی هـەمـیـشەی چەسپاندنی ئاشتی کۆمەڵایەتی و پێکەوە ژیان دەبێت ، پرس میدیا مەبەستیەتی نـەوەی ئـێسـتـاو داهـاتـوی نـیـشـتـمان بە ئاگابێت لـەسـەرجــەم پـرس و پـێشهاتەکانی دەوروبەری دەیەوێت بەزمانێکی بابەتیانە ئەو نەوەیە بدوێنێت

2019 - PRSMEDIA.NET / ALL RIGHT RESERVED ©