کۆمەڵەی کێڵگە پەلەوەرییەکان هۆشداری ده‌دات - پرس میدیا

إعلان فوق المشاركات

کۆمەڵەی کێڵگە پەلەوەرییەکان هۆشداری ده‌دات

کۆمەڵەی کێڵگە پەلەوەرییەکان هۆشداری ده‌دات

پرس میدیا 

کۆمەڵەی کێڵگە پەلەوەرییەکان هۆشداری ده‌دات، ئەگەر پشتیوانی لەبەرهەمی ناوخۆ نەکرێت، ئەوا بەتەواوی توشی داڕووخانی بەرهەمهێنانی کەرتی پەلەوەری دەبن. 

نازم عەبدوڵا جاف، جێگری سەرۆکی کۆمەڵەی کێڵگە پەلەوەرییەکان ڕایگەیاندووه‌ "داوایەکی بەپەلە ئاڕاستەی سەرۆکی حکومەت و پەرلەمان و وەزیری کشتوکاڵ و وەزیری بازرگانی و پیشەسازی و وەزیری دارایی و تەواوی یەکە ئیدارییەکان دەکەم چیتر بێ دەنگ مەبن، وەرنە سەر خەت لەگەڵمانبن، کێشەکانی خاوەن کێڵگە پەلەوەرییەکان چارەسەربکەن تا کار نەگەیشتۆتە داخستنی سەرجەم هۆڵەکانی بەرهەمهێنانی مریشک". 

هه‌روه‌ها ئاماژه‌ی به‌وه‌شداوه‌، ساڵانە كێشه‌كانیان دووبارە دەبێتەوەو هیچ گوێمان لێناگیرێت، وه‌ك ئه‌و ده‌ڵێت "لەکاتێکدا بەرهەمهێنانی مریشک لەسەر خاوەن هۆڵەکان دوو هەزارو ١٠٠ دینار دەوەستێت، لەئێستادا له‌ناوهۆڵه‌كان دەدرێت بە هەزارو ٥٥٠ دینار کە ئەمە کارەساتێکی گەرەیە لەهەرێمی کوردستان". 

جێگری سەرۆکی کۆمەڵەی کێڵگە پەلەوەرییەکان داوشدەکات "داواکاریمان ئەوەیە کە هەمولایەک هەستن بە دیاریکردنی یەک نرخ لە تەواوی ساڵدا بۆ ئەوەی نەئێمە بەردەوام لەزەرەردابین نە نرخیش لەسەر هاووڵاتیان زیادبێت". 

هه‌روه‌ها جەختی له‌وه‌شكرده‌وه‌، ئەگەر حکومەت بەدەم داواکاریەکانیان نەچێت، ئەوا دەرگای هۆڵەکان بەتەواوی دادەخرێت، ئەوکات کەرتی بەرهەمهێنانی مریشک بەتەواوی توشی داڕووخان دەبێت و نرخ زۆر گران دەبێت.

ليست هناك تعليقات:

إرسال تعليق

بابەتی پەیوەندی دار

إعلان اسفل المشاركات

ماڵپەڕی پرس میدیا

بەشە سەرەکیەکان

دواین هەواڵ

نموذج الاتصال

الاسم

بريد إلكتروني *

رسالة *

پرس میدیا - Prs Media

پرس ، دامە زراوەیەکی میدیایی پیشەیی ئازادە دەبێتە بڵند گۆ و ئاوێنەی دەنگ و ڕەنگە جیاوازە نەبیستراو و نەبینراوەکان کلتور و فەرهەنگ و هــونــەری نــیـشـتـمـانیـی دەپـارێـزێـت و خـــەمـــی هـەمـیـشەی چەسپاندنی ئاشتی کۆمەڵایەتی و پێکەوە ژیان دەبێت ، پرس میدیا مەبەستیەتی نـەوەی ئـێسـتـاو داهـاتـوی نـیـشـتـمان بە ئاگابێت لـەسـەرجــەم پـرس و پـێشهاتەکانی دەوروبەری دەیەوێت بەزمانێکی بابەتیانە ئەو نەوەیە بدوێنێت

2019 - PRSMEDIA.NET / ALL RIGHT RESERVED ©