ئەمڕۆ شاندی هەرێم لەگەڵ بەرپرسانی باڵای عێراق کۆدەبنەوە - پرس میدیا

إعلان فوق المشاركات

ئەمڕۆ شاندی هەرێم لەگەڵ بەرپرسانی باڵای عێراق کۆدەبنەوە

ئەمڕۆ شاندی هەرێم لەگەڵ بەرپرسانی باڵای عێراق کۆدەبنەوە

پرس میدیا

ئەمڕۆ شاندى هەرێم، لە بەغداد لەگەڵ بەرپرسانی باڵا عێرق و باڵیۆزى ئه‌مەریكا کۆدەبنەوە و دەربارەی چەند پرسێک گفتوگۆ دەکەن.


ئەمڕۆ چوار شەممە ٢٠٢٠/٤/٢٩، بە گوێرەی زانیارییەکانی پرس میدیا بڕیارە ئەمڕۆ شاندی حكومەتی هەرێم، بە سەرۆكایەتیی قوباد تاڵەبانیی جێگری سەرۆكی حکومەتی هەرێمی کوردستان، دەربارەی پرسى مووچه‌ و بودجه‌ و نەوت لەگەڵ عادل عەبدولمەهدىی سەرۆکی حکومەتی کاربەڕێکەری عێراق و سامر غه‌زبان وه‌زیری نه‌وت و باڵیۆزی ئه‌مەریكا له‌ وڵاتەلە كۆببنه‌وه‌.

بە گوێرەی زانیارییەکانی پرس میدیا، بڕیاریشە شاندەکەى حکومەتی هەرێمی کوردستان لەگەڵ محەمەد حەلبوسىی سه‌رۆكی په‌رله‌مان و عه‌ممار حه‌كیم سه‌رۆكی ره‌وتی حیكمه‌، نوری مالیكیی ئه‌مینداری حزبی ده‌عوه‌ کۆبوونەوە بکات..

شاندەكەی حكومەتی هەرێمی کوردستان، کە قوباد تاڵەبانىی سەرۆکایەتیی دەکات، پێکهاتووە لە: ئاوات شێخ جەناب، وەزیری دارایی حکومەتی هەرێم و خالید شوانیی وەزیری هەرێم بۆ كاروباری بەغداد، دارا رەشید وەزیری پلاندانان و ئومێد سەباح، سەرۆكی دیوانی ئەنجومەنی وەزیرانی حکومەتی هەرێمی کوردستان.



داڕشتنەوە: باران

ليست هناك تعليقات:

إرسال تعليق

بابەتی پەیوەندی دار

إعلان اسفل المشاركات

ماڵپەڕی پرس میدیا

بەشە سەرەکیەکان

دواین هەواڵ

نموذج الاتصال

الاسم

بريد إلكتروني *

رسالة *

پرس میدیا - Prs Media

پرس ، دامە زراوەیەکی میدیایی پیشەیی ئازادە دەبێتە بڵند گۆ و ئاوێنەی دەنگ و ڕەنگە جیاوازە نەبیستراو و نەبینراوەکان کلتور و فەرهەنگ و هــونــەری نــیـشـتـمـانیـی دەپـارێـزێـت و خـــەمـــی هـەمـیـشەی چەسپاندنی ئاشتی کۆمەڵایەتی و پێکەوە ژیان دەبێت ، پرس میدیا مەبەستیەتی نـەوەی ئـێسـتـاو داهـاتـوی نـیـشـتـمان بە ئاگابێت لـەسـەرجــەم پـرس و پـێشهاتەکانی دەوروبەری دەیەوێت بەزمانێکی بابەتیانە ئەو نەوەیە بدوێنێت

2019 - PRSMEDIA.NET / ALL RIGHT RESERVED ©