دوو هاوڵاتی هه‌رێم به‌هۆی كۆرۆناوه‌ گیانیان له‌ده‌ستدا - پرس میدیا

إعلان فوق المشاركات

دوو هاوڵاتی هه‌رێم به‌هۆی كۆرۆناوه‌ گیانیان له‌ده‌ستدا

دوو هاوڵاتی هه‌رێم به‌هۆی كۆرۆناوه‌ گیانیان له‌ده‌ستدا

پرس میدیا 

نوێنه‌ری حكومه‌تی هه‌رێم له‌بریتانیا ئاشكرای ده‌كات، دوو هاوڵاتی هه‌رێم له‌به‌ریتانیا به‌هۆی كۆرۆناوه‌ گیانیان له‌ده‌ستداوه‌. 

كاروان جه‌مال تاهیر نوێنه‌ری حكومه‌تی هه‌رێم له‌بریتانیا، له‌هه‌ژماری تایبه‌تی خۆی له‌تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تی فه‌یسبوك رایگه‌یاندووه‌"زۆر به‌داخه‌وه‌ نیگه‌رانین كه‌ هه‌واڵی كۆچی دوایی دو هاوڵاتی دیكه‌ی كوردی دانیشتووی بریتانیا هه‌ر یه‌ك له‌ سمكۆ چه‌تۆ مه‌لار ره‌شید، محه‌مه‌د مه‌حمود كه‌ریم-مان بیست، به‌هۆی ئه‌و په‌تا نه‌گریسه‌وه‌ ماڵئاواییان لێكردین." 

هه‌روه‌ها راشیگه‌یاندووه‌ "به‌م بۆنه‌ غه‌مگینه‌وه‌ به‌ناوی خۆم و نوێنه‌رایه‌تی حكومه‌تی بریتانیاوه‌، له‌ناخی دڵه‌وه‌ سه‌ره‌خۆشی ئاراسته‌ی بنه‌ماڵه‌ی چه‌تۆی مه‌لا ره‌شید و حاجی حه‌سه‌ن و بنه‌ماڵه‌ تێكۆشه‌ره‌كه‌یان ده‌كه‌ین". 

به‌گوێره‌ی دوایین ئاماری وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی عێراق، ژماره‌ی ئه‌و هاوڵاتیه‌ عێراقییانه‌ی له‌ده‌ره‌وه‌ی وڵات به‌هۆی ڤایرۆسی كۆرۆناوه‌ گیانیان له‌ده‌ستداوه‌ گه‌یشتووه‌ته‌ 26 كه‌س، ژماره‌ی توشبوانیش گه‌یشتوه‌ته‌ 243 توشبو، هاوكات 52 كه‌س كه‌ هه‌ڵگری ڤایرۆسی كۆرۆنا بوون چاكبونه‌ته‌وه‌ و ڤایرۆسه‌كه‌یان په‌ڕاندووه‌.

ليست هناك تعليقات:

إرسال تعليق

بابەتی پەیوەندی دار

إعلان اسفل المشاركات

ماڵپەڕی پرس میدیا

بەشە سەرەکیەکان

دواین هەواڵ

نموذج الاتصال

الاسم

بريد إلكتروني *

رسالة *

پرس میدیا - Prs Media

پرس ، دامە زراوەیەکی میدیایی پیشەیی ئازادە دەبێتە بڵند گۆ و ئاوێنەی دەنگ و ڕەنگە جیاوازە نەبیستراو و نەبینراوەکان کلتور و فەرهەنگ و هــونــەری نــیـشـتـمـانیـی دەپـارێـزێـت و خـــەمـــی هـەمـیـشەی چەسپاندنی ئاشتی کۆمەڵایەتی و پێکەوە ژیان دەبێت ، پرس میدیا مەبەستیەتی نـەوەی ئـێسـتـاو داهـاتـوی نـیـشـتـمان بە ئاگابێت لـەسـەرجــەم پـرس و پـێشهاتەکانی دەوروبەری دەیەوێت بەزمانێکی بابەتیانە ئەو نەوەیە بدوێنێت

2019 - PRSMEDIA.NET / ALL RIGHT RESERVED ©