پزیشکان و کارمەندانی تەندروستیی هۆشداریی دەدەن - پرس میدیا

إعلان فوق المشاركات

پزیشکان و کارمەندانی تەندروستیی هۆشداریی دەدەن

پزیشکان و کارمەندانی تەندروستیی هۆشداریی دەدەن

پرس میدیا

نوێنەرایەتیی پزیشكان و كارمەندانی تەندروستیی، رایگەیاند، حکومەت لەكاتی خۆیدا مووچەیان پێبدات، چونکە ئەوان لە ڕیزی پێشەوەی ڕوبەڕوبوونەوەی ڤایرۆسی كۆرۆنان و دەڵێن"لە عێراق مەترسیی مانگانەی ٥٠٠ هەزار و پارچە زەوییان بۆ دابینكراوە."


ئەمڕۆ پێنج شەممە ٢٠٢٠/٤/١٦، نوێنەرایەتیی پزیشكان و كارمەندانی تەندروستیی لە سلێمانی راگەیەنراوێكی بڵاوکردەوە و ئاڕاستەی سەرۆكی حكومەتی هەێمی کوردستان و وەزیری تەندروستیی و تەواوی لایەنە پەیوەندیدارەكانیان كردووە، داوا دەكەن لەكاتی خۆیدا و لە ٣٠ ڕۆژ جارێكدا مووچەیان پێبدرێت.

ئاماژەی بۆ ئەوەشکردوە، وەك لە نزیكەوە ئاگادارن پاش بڵاوبوونەوەی ڤایرۆسی كۆرۆنا بە جیهاندا و هەر لە سەرەتای ڕێكارەكانی ڕووبەڕووبوونەوەی ڤایرۆسەكە لە هەرێمی كوردستان لە سەرەتای مانگی دووەوە ئەوان وەك بەشێك لە ئەرك و فەرمانەكانیان ۲٤ كاتژمێر لە ڕیزەكانی پێشەوەی پێشكەشكردنی خزمەتگوزاری تەندروستی و ڕووبەڕووبوونەوەی كۆرۆنادا بوون و زیاتر لە جاران و سەرەڕای مەترسی كۆرۆنا بۆ سەر ژیانی خۆیان و كەسوكاریان، بێ سڵەمینەوە تواناكانیان خستۆتەكار و ئەمەش بە ئەركی پیشەیی و ئەخلاقی خۆیانی دەزانن.

ئەو نوێنەرایەتییە، جەختی لەوەشکردەوە: "وەك دەزانن بەرامبەر هەموو ئەركێك ماف هەیە و بەداخەوە سەرەڕای كەمی پێداویستی دابینكراوی خۆپارێزی بۆمان بۆ خۆپارێزی لە تووشبوون بە كۆرۆنا، وا بۆ زیاتر لە ٤٠ ڕۆژە مووچەكانمان وەرنەگرتووە و سەرەتاییترین مافمان پێنەدراوە ئەمە لە كاتێكدا هاوپیشەكانمان لە تەواوی وڵاتاندا لە پاش بڵاوبوونەوەی كۆرۆنا ئیمتیاز و هۆكاری ئاسانكاری زیاتریان بۆ دابینكراوە و تەنانەت لە ناوەڕاست و خوارووی عیراق لەگەڵ بڵاوبوونەوەی ڤایرۆسەكەدا سەرەمووچەی مەترسی مانگانەی ٥٠٠ هەزار و پارچە زەوییان بۆ دابینكراوە و كارئاسانی و هاوكاری تەواو كراون لە بەڕێوەبردنی ئەركەكانیان بێ ئەوەی سەرقاڵبكرێن بە داواكاری سەرەتاییترین مافیانەوە، كە مووچەیە”.

نوێنەرایەتیی پزیشكان و كارمەندانی تەندروستیی، ئەوەشیان خستووەتەڕوو: "بەڵام بە پێچەوانەوە ئەم بارودۆخە قورساییەكی زیاتری خستۆتە سەرمان و سەرقاڵبووین بە خەمی قووتی ژیان و مووچەكانمانەوە لە كاتێكدا ئێمە وەك چینی پزیشكان و هاوشانی برایانی وەزارەتی ناوخۆ جیاواز لە چین و توێژەكانی تری كۆمەڵگە بە بەردەوام لەسەر كارەكانمان بووین و بگرە ئەركەكانیشمان زیادی كردووە، بۆیە داواكاریمان ئەوەیە پێدانی مووچە و شایستە داراییەكانمان لە كاتی خۆیدا و بە شێوەیەكی مانگانە و هەموو ۳٠ ڕۆژ جارێك."

داڕشتنەوە: باران

ليست هناك تعليقات:

إرسال تعليق

بابەتی پەیوەندی دار

إعلان اسفل المشاركات

ماڵپەڕی پرس میدیا

بەشە سەرەکیەکان

دواین هەواڵ

نموذج الاتصال

الاسم

بريد إلكتروني *

رسالة *

پرس میدیا - Prs Media

پرس ، دامە زراوەیەکی میدیایی پیشەیی ئازادە دەبێتە بڵند گۆ و ئاوێنەی دەنگ و ڕەنگە جیاوازە نەبیستراو و نەبینراوەکان کلتور و فەرهەنگ و هــونــەری نــیـشـتـمـانیـی دەپـارێـزێـت و خـــەمـــی هـەمـیـشەی چەسپاندنی ئاشتی کۆمەڵایەتی و پێکەوە ژیان دەبێت ، پرس میدیا مەبەستیەتی نـەوەی ئـێسـتـاو داهـاتـوی نـیـشـتـمان بە ئاگابێت لـەسـەرجــەم پـرس و پـێشهاتەکانی دەوروبەری دەیەوێت بەزمانێکی بابەتیانە ئەو نەوەیە بدوێنێت

2019 - PRSMEDIA.NET / ALL RIGHT RESERVED ©