ترەمپ باس لە باشترین چارەسەری کۆرۆنا دەکات - پرس میدیا

إعلان فوق المشاركات

ترەمپ باس لە باشترین چارەسەری کۆرۆنا دەکات

ترەمپ باس لە باشترین چارەسەری کۆرۆنا دەکات

پرس میدیا

سەرۆکی ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا رایگەیاند، "هایدرۆکسی کلۆرۆکوین باشترین چارەسەرە بۆ نەهێشتنی کۆرۆنا". 

دۆناڵد ترەمپ سەرۆکی ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا ئەمڕۆ شەممە ٤ی نیسانی ٢٠٢٠ لە تۆڕی کۆمەڵایەتی تویتەر لە هەژماری تایبەتی خۆی رایگەیاند، "باشترین چارەسەری ڤایرۆسی نوێی کۆرۆنا لە ئێستادا ھایدرۆکسی کلۆرۆکوینە، من بروام بە توێژینەوەکەی پزیشکانە بۆ دۆزینەوەی چارەسەر". 

ئاماژەی بەوەشکرد، "لە ٣٠ وڵات زیاتر لە ٦ هەزار پزیشک لێکۆڵینەوەیان کردووە و گەیشتوونەتە ئەو ئەنجامەی ١٥ دەرمان پێشنیارکراوە بۆ چارەسەری کۆرۆنا بەڵام زۆرینەیان لەسەر ئەوە کۆک بوونە کە ھایدرۆکسی کلۆرۆکوین باشترینیانە و چارەسەرێکی گونجاوە". 

ترەمپ ئەمە چەندەمین جارە باس لە ھایدرۆکسی کلۆرۆکوین دەکات و بە چارەسەرێکی گەنجاوی دەزانێت، ئەو دەرمانە بۆ چارەسەری مەلاریا بەکاردێت و لە نەخۆشخانەکانی زۆربەی وڵاتان بەردەستە. 

داڕشتنەوە: محمد

ليست هناك تعليقات:

إرسال تعليق

بابەتی پەیوەندی دار

إعلان اسفل المشاركات

ماڵپەڕی پرس میدیا

بەشە سەرەکیەکان

دواین هەواڵ

نموذج الاتصال

الاسم

بريد إلكتروني *

رسالة *

پرس میدیا - Prs Media

پرس ، دامە زراوەیەکی میدیایی پیشەیی ئازادە دەبێتە بڵند گۆ و ئاوێنەی دەنگ و ڕەنگە جیاوازە نەبیستراو و نەبینراوەکان کلتور و فەرهەنگ و هــونــەری نــیـشـتـمـانیـی دەپـارێـزێـت و خـــەمـــی هـەمـیـشەی چەسپاندنی ئاشتی کۆمەڵایەتی و پێکەوە ژیان دەبێت ، پرس میدیا مەبەستیەتی نـەوەی ئـێسـتـاو داهـاتـوی نـیـشـتـمان بە ئاگابێت لـەسـەرجــەم پـرس و پـێشهاتەکانی دەوروبەری دەیەوێت بەزمانێکی بابەتیانە ئەو نەوەیە بدوێنێت

2019 - PRSMEDIA.NET / ALL RIGHT RESERVED ©