وادەی دابەشکردنی هاوکاری هاوڵاتیان راگەیەنرا - پرس میدیا

إعلان فوق المشاركات

وادەی دابەشکردنی هاوکاری هاوڵاتیان راگەیەنرا

وادەی دابەشکردنی هاوکاری هاوڵاتیان راگەیەنرا

پرس میدیا

وتەبێژی وەزارەتی پلاندانانی عێراق رایگەیاند، "دەست بە دابەشکردنی پارەی هاوکاری هاوڵاتیان دەکرێت".

عەبدولزەهرە هنداوی وتەبێژی وەزارەتی پلاندانای عێراق لە لێدوانێکدا بە میدیا عێراقییەکانی راگەیاند، "هەفتەی داهاتوو وردبینی بۆ فۆڕمەرکان تەواو دەبێت و دەست بە دابەشکردنی پارەی هاوکاری هاوڵاتیان دەکرێت بەهۆی قەدەغەی هاتووچۆ".

ئاماژەی بەوەشکردووە، "زیاتر لە ١٦ ملیۆن کەس بەشداری کردووە، هاوکارییەکان بۆ هەر تاکێک بڕی ٣٠ هەزار دینار دەبێت، ئەو کەسانەی هاوکارییەکە دەیانگرێتەوە نامەیەک بۆ ژمارە تەلەفونەکانیان دەروات و ئاگادار دەکرێنەوە و دەتوانن لە نزیکترین بانکدا هاوکارییەکە وەربگرن".

ئەمەش دوای ئەوەدێت حکومەتی عێراق بەهۆی بڵاوبوونەوەی ڤایرۆسی نوێی کۆرۆنا راگەیاندنی قەدەغەی هاتووچۆ، بریاریدا هاوکاری هاوڵاتیان بکات لە ڕێگەی پڕکردنەوەی فۆڕمێکی ئەلیکترۆنییەوە.

داڕشتنەوە: محمد

ليست هناك تعليقات:

إرسال تعليق

بابەتی پەیوەندی دار

إعلان اسفل المشاركات

ماڵپەڕی پرس میدیا

بەشە سەرەکیەکان

دواین هەواڵ

نموذج الاتصال

الاسم

بريد إلكتروني *

رسالة *

پرس میدیا - Prs Media

پرس ، دامە زراوەیەکی میدیایی پیشەیی ئازادە دەبێتە بڵند گۆ و ئاوێنەی دەنگ و ڕەنگە جیاوازە نەبیستراو و نەبینراوەکان کلتور و فەرهەنگ و هــونــەری نــیـشـتـمـانیـی دەپـارێـزێـت و خـــەمـــی هـەمـیـشەی چەسپاندنی ئاشتی کۆمەڵایەتی و پێکەوە ژیان دەبێت ، پرس میدیا مەبەستیەتی نـەوەی ئـێسـتـاو داهـاتـوی نـیـشـتـمان بە ئاگابێت لـەسـەرجــەم پـرس و پـێشهاتەکانی دەوروبەری دەیەوێت بەزمانێکی بابەتیانە ئەو نەوەیە بدوێنێت

2019 - PRSMEDIA.NET / ALL RIGHT RESERVED ©