"قۆناغی پاراستنی بژێویی‌ و ئاسایشی ئابووریی خەڵك‌ دەستپێدەکات" - پرس میدیا

إعلان فوق المشاركات

"قۆناغی پاراستنی بژێویی‌ و ئاسایشی ئابووریی خەڵك‌ دەستپێدەکات"

"قۆناغی پاراستنی بژێویی‌ و ئاسایشی ئابووریی خەڵك‌ دەستپێدەکات"

پرس میدیا

پارێزگاری سلێمانی، لیژنەی باڵای ئارامیی پارێزگاکە، لەبارەی قۆناغی ئاساییکردنەوەی دۆخی بازاڕ و دەستپێکردنەوەی دەوامی فەرمانگەکان راگەیاندراوێکیان بڵاوکردەوە.


ئەمڕۆ شەممە ٢٠٢٠/٤/١٨، هه‌ڤاڵ ئه‌بوبه‌كر پارێزگاری سلێمانی، له‌ دیوانی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی پۆلیسی پارێزگای سلێمانیدا سه‌رپه‌رشتیی كۆبوونه‌وه‌ی لیژنه‌ی باڵای ئارامیی پارێزگای سلێمانی و لیژنه‌ی ئارامیی شاری سلێمانی كرد، هەڵسەنگاندنی تەواو بۆ قۆناغی یەكەم و دووەمی بەرەنگاربونەوەی كۆرۆنا لە پارێزگای سلێمانیدا كرد و بەرنامە و پلانی گونجاو بۆ قۆناغی سێیەم دانرا.

له‌ قۆناغی یه‌كه‌مدا كه‌ له‌ (٣٠/ ١/ ٢٠٢٠)ه‌وه‌ له‌ پارێزگای سلێمانیدا ده‌ستیپێكرد، پارێزگای سلێمانی و فه‌رمانگه‌ په‌یوه‌ندیداره‌كان به‌رنامه‌یان بۆ چۆنێتی ڕووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ی كۆرۆناو دابینكردنی پێداویستی‌و ئامێرو كه‌لوپه‌لی ته‌ندروستی‌و لۆجیستیه‌كان‌و ئاماده‌كردنی ڕێنمایی هه‌ڵمه‌تی هۆشیاركردنه‌وه‌و ڕێوشوێنه‌كانی كۆره‌نتینه‌كردن‌و گه‌ڵاڵه‌كردنی ڕێنماییه‌ ته‌ندروستیی‌و كارگێڕیی‌و ئارامییه‌كان دیاریكرد، سه‌ركه‌وتووانه‌ حكومه‌تی خۆجێیه‌تی به‌ پشتیوانی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان توانی خۆی بۆ هه‌ر دۆخێكی نه‌خوازراو و له‌ناكاو، ئاماده‌ بكات.

هەروەها قۆناغی دووه‌م، قۆناغی خۆپارێزیی هاووڵاتیان‌و قه‌ده‌غه‌ی هاتووچۆو وه‌ستانی ژیانی گشتیی‌و كاركردن بوو له‌سه‌ر پاراستنی ئاسایشی ته‌ندروستیی تاك‌و كۆمه‌ڵگا، به‌ پشتیوانیی و بڕیاره‌كانی سه‌رۆكایه‌تی ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران و وه‌زاره‌تی ناوخۆو وه‌زاره‌ته‌ په‌یوه‌ندیداره‌كان و لیژنه‌ی باڵای به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی كۆرۆنا له‌ هه‌رێمی كوردستاندا، به‌ دیاریكردنی ڕێكارو ڕێنمایی ته‌ندروستیی‌و كارگێڕیی‌و ئارامیی وردو زانستیانه‌و ته‌ندروستیانه‌، به‌ خۆپارێزیی‌و خۆڕاگریی‌و پابه‌ندیی هاووڵاتیانی به‌ڕێزو به‌ گیانی به‌رزی به‌رپرسیارانه‌ی یه‌كه‌ كارگێڕییه‌كان‌و داموده‌زگاكانی ده‌وڵه‌ت له‌ هه‌موو سێكته‌ره‌كاندا به‌تایبه‌تی له‌لایه‌ن كه‌رتی ته‌ندروستی‌و هێزه‌كانی ناوخۆو ئاسایش‌و لیوای یه‌كی پاراستنی سلێمانی‌و لیواكانی سكرتاریه‌ت و هێزه‌كانی پێشمه‌رگه‌و فه‌رمانگه‌ خزمه‌تگوزارییه‌كان و میدیاو ڕێكخراوه‌ نێوده‌وڵه‌تی‌و ناوخۆییه‌كان‌و ده‌ستپێشخه‌رییه‌كانی كه‌رتی تایبه‌ت، سه‌ركه‌وتووانه‌ ئه‌م قۆناغه‌ش به‌ڕێكرا.

ئاماژە بە قۆناغی سێیه‌م کرا، قۆناغی پاراستنی بژێویی‌و ئاسایشی ئابووریی خه‌ڵك‌و كه‌رتی تایبه‌ت، به‌ ته‌ریبی له‌گه‌ڵ پاراستنی به‌رده‌وامی ئاسایشی ته‌ندروستیی‌و كه‌مكردنه‌وه‌ی مه‌ترسییه‌كانی په‌تای كۆرۆنادا، له‌م قۆناغه‌شدا وه‌ك قۆناغه‌كانی تر پشتیوانیی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان‌و پابه‌ندیی خۆپارێزیی‌و تاكپارێزیی‌و كۆمه‌ڵگا پارێزیی هاونیشتمانانی خۆشه‌ویست، واده‌كات بتوانین هێدی هێدی، قۆناغ به‌ قۆناغ ده‌رفه‌تی زیاتری ژیانكردن‌و كارو كه‌سابه‌ت‌و بژێوی هاووڵاتیان ڕێكبخه‌ینه‌وه‌و بكه‌ینه‌وه‌، ئه‌مه‌ش به‌ پابه‌ندبوونی ته‌واوی هاووڵاتیان ده‌بێت به‌خۆپارێزییان‌و به‌ ڕێنماییه‌ ته‌ندروستیی‌و كارگێڕیی‌و ئارامییه‌كانه‌وه‌، پێویسته‌ خۆیان بۆ خۆیان ئه‌ركی پاراستنی ته‌ندروستی خۆیان له‌په‌تای كۆرۆنا بگرنه‌ ئه‌ستۆ، بۆئه‌وه‌ی داموده‌زگاكانی ده‌وڵه‌ت بتوانن ڕێكارو ڕێنمایی پێویستیان به‌پێی قۆناغه‌كه‌ بۆ دیاری بكه‌ن‌و ده‌رفه‌تی چاره‌سه‌ركردن‌و پشكنین‌و كۆره‌نتینه‌كردن‌و چاودێریكردنی ته‌ندروستی‌و كه‌مكردنه‌وه‌ی مه‌ترسییه‌كانی په‌تاكه‌ له‌لایه‌ن كه‌رتی ته‌ندروستیه‌وه‌ بڕه‌خسێت‌ و یه‌كه‌ كارگێڕیی‌و داموده‌زگاكانی ده‌وڵه‌ت له‌ سنوری پارێزگای سلێمانیدا بتوانن كایه‌كانی ژیان‌و سێكته‌ره‌ جیاجیاكانی بژێوی هاونیشتمانان له‌ژێر ڕێكارو ڕێنمایی وردو توندی ته‌ندروستیدا جێبه‌جێ‌ بكه‌ن.

هه‌ر له‌ كۆبوونه‌وه‌كه‌دا داوا له‌ ده‌زگاو كه‌ناڵه‌كانی ڕاگه‌یاندن و به‌كارهێنه‌رانی تۆڕه‌ كۆمه‌ڵایه‌تیه‌كان كرا، پشتیوانی ته‌واوی ئه‌م قۆناغه‌ بن و هانی زیاتری هاووڵاتیان بده‌ن بۆ خۆپارێزیی به‌رده‌وام.

داڕشتنەوە: باران

هه‌موو لایه‌ك ئاگاداركرانه‌وه‌ له‌ هه‌ركارێكی زیاده‌ڕه‌ویی و سه‌رپێچیكردن و به‌ریه‌ككه‌وتن و تێكه‌ڵاوبوون و دروستكردنی قه‌ره‌باڵغی له‌ هه‌ر شوێنێكداو، ڕێكاری توندی یاساییان له‌ به‌رامبه‌ردا ده‌گیرێته‌به‌ر.

جه‌خت له‌سه‌ر پابه‌ندبوونی هاووڵاتیان و داموده‌زگاكانی كه‌رتی گشتی و تایبه‌ت به‌ كاته‌كانی قه‌ده‌غه‌كردنی هاتووچۆو بڕیارو ڕێكارو ڕێنماییه‌ كارپێكراوه‌كان، كرایه‌وه‌.

تیمه‌كانی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی به‌رگریی شارستانی پارێزگای سلێمانی ڕاسپێردران، كه‌ ڕۆژانه‌ له‌دوای داخستنی شوێنه‌ ڕێگه‌پێدراوه‌كانی بازاڕه‌وه‌، ته‌واوی بازاڕه‌كان و شوێنه‌ گشتیه‌كان ده‌رمانپژێن بكه‌ن و پاكژبكه‌نه‌وه‌و پێویسته‌ له‌سه‌ر هاووڵاتیان و كاسبكارانیش پاكوخاوێنی ته‌واوی شوێنه‌كانی خۆیان ڕاگرن.
داڕشتنەوە: باران

ليست هناك تعليقات:

إرسال تعليق

بابەتی پەیوەندی دار

إعلان اسفل المشاركات

ماڵپەڕی پرس میدیا

بەشە سەرەکیەکان

دواین هەواڵ

نموذج الاتصال

الاسم

بريد إلكتروني *

رسالة *

پرس میدیا - Prs Media

پرس ، دامە زراوەیەکی میدیایی پیشەیی ئازادە دەبێتە بڵند گۆ و ئاوێنەی دەنگ و ڕەنگە جیاوازە نەبیستراو و نەبینراوەکان کلتور و فەرهەنگ و هــونــەری نــیـشـتـمـانیـی دەپـارێـزێـت و خـــەمـــی هـەمـیـشەی چەسپاندنی ئاشتی کۆمەڵایەتی و پێکەوە ژیان دەبێت ، پرس میدیا مەبەستیەتی نـەوەی ئـێسـتـاو داهـاتـوی نـیـشـتـمان بە ئاگابێت لـەسـەرجــەم پـرس و پـێشهاتەکانی دەوروبەری دەیەوێت بەزمانێکی بابەتیانە ئەو نەوەیە بدوێنێت

2019 - PRSMEDIA.NET / ALL RIGHT RESERVED ©