"سەرۆکی هەرێم بۆ پشتیوانییکردنی مستەفا کازمیی ڕاوێژی لەگەڵ لاهور جەنگی کردووە" - پرس میدیا

إعلان فوق المشاركات

"سەرۆکی هەرێم بۆ پشتیوانییکردنی مستەفا کازمیی ڕاوێژی لەگەڵ لاهور جەنگی کردووە"

"سەرۆکی هەرێم بۆ پشتیوانییکردنی مستەفا کازمیی ڕاوێژی لەگەڵ لاهور جەنگی کردووە"

پرس میدیا 

یەکێتی نیشتمانیی کوردستان پشتیوانیی  خۆی بۆ ڕاسپاردنی مستەفا کازمیی بۆ پێکهێنانی کابینەی حکومەت، ڕاگەیاند و ئاماژەی بەوەکرد سەرۆکی هەرێم بە ڕاوێژ لەگەڵ لاهور جەنگی پشتیوانی خۆی بۆ کازمیی دەربڕیوە.

مەکتەبی پەیوەندیەکانی یەکێتیی نیشتیمانی کوردستان لە ڕاگەیەنراوێکدا ئەوەی خستەروو "لە دوا كۆبوونه‌وه‌ی مەکتەبی سیاسی یەکێتیی نیشتیمانیی كوردستان،‌ له‌ رۆژی ٢ی ٤ی ٢٠٢٠، یه‌كێك له‌ ته‌وه‌ره‌ سه‌ره‌كییه‌كانی گفتوگۆ، دیراسه‌كردن و پشتیوانی بوو له‌ به‌ڕێز مستەفا کازمی، ئه‌گه‌ر به‌ڕێز عه‌دنان زورفی له‌ به‌ربژێری بكشێته‌وه‌. دوای گفتوگۆکردن، لە کۆبونەوەکەدا ئه‌و پێشنیاره‌، پێشوازی لێکرا". 

لە راگەیەنراوەکەدا هاتووە "ئێمه‌ کازمی بە دۆستی کورد دەزانین، و بەڵێنی داوە ئەگەر متمانەی بدەینێ بۆ بوون به‌ سەرۆك وەزیران، ئه‌وا به‌ڕێزیان ئەو مافانەی گه‌له‌كه‌مان ده‌پارێزێت کە لە دەستووری عێراقدا هاتووە و گەشە به‌ په‌یوه‌ندییه‌كان ده‌دات. لە چەند رۆژی رابردووش، مستەفا کازمی، پەیوەندی بە سەرۆک لاهورەوە کردوە و، داوای پشتیوانیی لێ كردووه‌". ‌

ئاماژە بەوەشکراوە "هه‌ر په‌یوه‌ندار به‌م پرسه‌، ئه‌مڕۆ به‌ڕێز سه‌رۆكی هه‌رێم، كاك نێچیرڤان بارزانی، پەیوەندی بە سەرۆک لاهور شێخ جەنگی یەوە کردوە، و به‌ راویژ له‌گه‌ڵ به‌ڕێزیان، و دوای گفتوگۆ له‌گه‌ڵ لایه‌نه‌ سیاسییه‌كانی كوردستان، له‌ به‌یاننامه‌یه‌كی سه‌رۆكایه‌تی هه‌رێمی كوردستان دا، پشتگیری له‌ كازمی كراوه‌". 

لە کۆتایی راگەیەنراوەکەدا باس لەوە کراوە "به‌ لەبەرچاوگرتنی داواکاری ره‌وای خۆپیشاندەران و خواستی لایه‌نه‌ شیعه‌كان بۆ یه‌كده‌نگی و، لە سۆنگەی باوەربوون بە پێویستیی پێكه‌وه‌ ژیانی ئاشتیانه‌ بۆ دابین كردنی سه‌قامگیری و روبه‌ڕوبوونه‌وه‌ی مه‌ترسییه‌كان، یه‌كێتیی نیشتمانیی به‌ پێویستی ده‌زانێت كه‌ حكومه‌تێكی به‌هێز و نیشتمانی و پابه‌ند به‌ ده‌ستوور به‌ زووترین كات له‌ به‌غدا په‌سه‌ند بكرێت و له‌م پێناوه‌شدا، ده‌ستپێشخه‌ر و پشتیوانه‌. هه‌ر لێره‌شه‌وه‌، یه‌كێتیی نیشتمانیی بانگهێشتی لایه‌نه‌ سیاسییه‌كانی كوردستان ده‌كات، كۆبونه‌وه‌یه‌كی فراوان بۆ یه‌كخستنی هه‌ڵوێسته‌كان، ببه‌ستین". 

ليست هناك تعليقات:

إرسال تعليق

بابەتی پەیوەندی دار

إعلان اسفل المشاركات

ماڵپەڕی پرس میدیا

بەشە سەرەکیەکان

دواین هەواڵ

نموذج الاتصال

الاسم

بريد إلكتروني *

رسالة *

پرس میدیا - Prs Media

پرس ، دامە زراوەیەکی میدیایی پیشەیی ئازادە دەبێتە بڵند گۆ و ئاوێنەی دەنگ و ڕەنگە جیاوازە نەبیستراو و نەبینراوەکان کلتور و فەرهەنگ و هــونــەری نــیـشـتـمـانیـی دەپـارێـزێـت و خـــەمـــی هـەمـیـشەی چەسپاندنی ئاشتی کۆمەڵایەتی و پێکەوە ژیان دەبێت ، پرس میدیا مەبەستیەتی نـەوەی ئـێسـتـاو داهـاتـوی نـیـشـتـمان بە ئاگابێت لـەسـەرجــەم پـرس و پـێشهاتەکانی دەوروبەری دەیەوێت بەزمانێکی بابەتیانە ئەو نەوەیە بدوێنێت

2019 - PRSMEDIA.NET / ALL RIGHT RESERVED ©