سەرپەرشتیاری كەرەنتینەكانی سلێمانی دوای دوو مانگ په‌یامێكی بڵاوكرده‌وه‌ - پرس میدیا

إعلان فوق المشاركات

سەرپەرشتیاری كەرەنتینەكانی سلێمانی دوای دوو مانگ په‌یامێكی بڵاوكرده‌وه‌

سەرپەرشتیاری كەرەنتینەكانی سلێمانی دوای دوو مانگ په‌یامێكی بڵاوكرده‌وه‌

پرس میدیا 

سەرپەرشتیاری كەرەنتینەكانی سلێمانی رایده‌گه‌یه‌نێت، سەرەڕای برسێتی و هەژاری و نەبوونی موچە و خەمساردی حکومەتێک کەهەرگیز بیری لەگوزەرانی خەڵک نەکردۆتەوە، ئه‌وان بەڵێنیانداوه‌ هیچ شتێك ساردیان ناكاتەوە. 

بڕیار ئازاد مەحمود، سەرپەرشتیاری كەرەنتینەكانی سلێمانی دوای دو مانگ له‌ كه‌ره‌نتینه‌كردن، په‌یامێكی بڵاوكردەوە و تێیدا هاتووه‌ "62 ڕۆژ تـێـپەڕی بـەسـەر(هاوێـرگە) واتـە کـەرنـتـیـنەکردن. زۆر شـت فـێربوم لەم 62 ڕۆژەدا، زۆرم ناسی، زۆرم بـینی، زۆرم بۆدەرکەوت." 

هه‌روه‌ها ئاماژه‌ی به‌وه‌ش داوه‌ "هەستم بـەخـزمەتێک کرد بۆشـارەکەم، گـرنگ نـەبو لـە پـاشـەمـلە چـی دەگـوزەرێ گـوێم نـەدەدا بـەوەی چ بـاڵا دەسـتێک وتـاقمـێک دەبـێت لـێم ڕازی ببن." 

بڕیار ئازاد ئه‌وه‌شی خستووه‌ته‌ڕوو "کـاری من و هاوڕێکانم تـەنها خـزمەتی ئــەو هـاوڵاتـیـانە بـو کـە هـاوێرگـە دەکـران دڵخۆشیـان بـکەیـن هـەمو پـێـکەوە دەمـان وت زاری خۆش و ڕوخـۆشـی ئـێمـە دەبـێتە هـەوێنی دڵـخۆشـی هـاوڵاتیەکانمان، ئـێمە بـەڵێنمان بـەیەکتری دابو دەبێت کارێک بــکەین هـاوڵاتیانمان بـڵێن هـێشـتا کـەسانێک ماون مانای خزمەت بزانن کەسانێک ماون ڕوی جوانی سلیمانی پێشتربخەن." 

سەرپەرشتیاری كەرەنتینەكانی سلێمانی جه‌ختی له‌وه‌شكردووه‌ته‌وه‌ "سەرەڕای برسێتی و هەژاری نەبونی موچە و خەمساردی حکومەتێک کەهەرگیز بیری لەگوزەرانی خەڵک نەکردۆتەوە، ئێمە بەڵێنماندا بەخۆمان و وێژدان و شارەکەمان هیچ شتێک ساردمان ناکاتەوە لەخزمەت." 

باسی له‌وه‌شكردووه‌، "62 ڕۆژ شەونخونی هیلاکی وماندوبون لای ئێمە واتە فێربونی ژیان و خوێندنگەیەک بۆداهاتو، لـەگەڵ هاوڕێکانم هەوێنی برایەتی پێکەوە ژیانمان دروستکرد بێ جیاوازی کارمەندو فەرمانبەر ئاسایش و چالاکی مەدەنی jcc و لیوای پاراستن خۆبەخش و 122 و بەرگری شارستانی پێکەوە ژیانی خەڵکمان پاراست لەپێناو جوان هێشتنەوەی شارەکەمان." 

هه‌ر له‌ په‌یامه‌كه‌یدا ده‌ڵێت "دوعای خێری بەساڵاچوان و فرمێسکی چاوی هاوێرگەکراوان لـەدوای ڕۆیشتنەوەیان و سوپاسگوزاریان فێریان کردین بەلێک تێگەیشتن و خزمەت هەمیشە دڵخۆش دەبین لەگەڵ یەکتر." 

لە كۆتاییدا ده‌ڵێت "لەم ماوەیەدا ئاژەڵەكانیشمان کردۆتە هاوڕێیەکی بەوەفا کەهەمیشە بێبەشمان نەکردون لەخواردن."

ليست هناك تعليقات:

إرسال تعليق

بابەتی پەیوەندی دار

إعلان اسفل المشاركات

ماڵپەڕی پرس میدیا

بەشە سەرەکیەکان

دواین هەواڵ

نموذج الاتصال

الاسم

بريد إلكتروني *

رسالة *

پرس میدیا - Prs Media

پرس ، دامە زراوەیەکی میدیایی پیشەیی ئازادە دەبێتە بڵند گۆ و ئاوێنەی دەنگ و ڕەنگە جیاوازە نەبیستراو و نەبینراوەکان کلتور و فەرهەنگ و هــونــەری نــیـشـتـمـانیـی دەپـارێـزێـت و خـــەمـــی هـەمـیـشەی چەسپاندنی ئاشتی کۆمەڵایەتی و پێکەوە ژیان دەبێت ، پرس میدیا مەبەستیەتی نـەوەی ئـێسـتـاو داهـاتـوی نـیـشـتـمان بە ئاگابێت لـەسـەرجــەم پـرس و پـێشهاتەکانی دەوروبەری دەیەوێت بەزمانێکی بابەتیانە ئەو نەوەیە بدوێنێت

2019 - PRSMEDIA.NET / ALL RIGHT RESERVED ©