سەرۆکی هەرێم بە دواداچوون بۆ دوایین پێشهاتەکانی کۆرۆنا دەکات - پرس میدیا

إعلان فوق المشاركات

سەرۆکی هەرێم بە دواداچوون بۆ دوایین پێشهاتەکانی کۆرۆنا دەکات

سەرۆکی هەرێم بە دواداچوون بۆ دوایین پێشهاتەکانی کۆرۆنا دەکات

پرس میدیا

سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان له‌ په‌یوه‌ندییەکیدا لەگەڵ وه‌زیرانی ناوخۆ و ته‌ندروستیی، پارێزگارانی هه‌ولێر، سلێمانی، دهۆك و هه‌ڵه‌بجه‌ و سه‌رپه‌رشتیارانی هه‌ردوو ئیداری گه‌رمیان و راپه‌ڕین، به‌دواداچوونی بۆ دوایین پێشهاته‌كانی ڤایرۆسی ڤایرۆسی كۆرۆنا كرد‌.

ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه‌ ٢٠٢٠/٤/٧، نێچیرڤان بارزانی سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان له‌ په‌یوه‌ندییه‌كی تەلەفۆنیدا له‌گه‌ڵ لایه‌نه‌ به‌رپرسه‌كان، دوایین پێشهاته‌كانی بڵاوبوونه‌وه‌ی په‌تای ڤایرۆسی كۆرۆنا و ڕێكاره‌كانی حكومه‌ت و لایه‌نه‌ په‌یونداره‌كانی بۆ ڕێگریكردن له‌ بڵاوبوونه‌وه‌ی زیاتری په‌تاكه‌ تاوتوێكرد.

لە پەیوەندییەکەدا، له‌ دۆخی پارێزگاكان و هه‌ردوو سنووری گه‌ر‌میان و ڕاپه‌ڕین و به‌ڕێوه‌چوونی كاره‌كان و پێداویستی و كه‌موكورییه‌كان و كاریگه‌ریی ده‌رهاویشته‌ و لێكه‌وته‌كانی ڤایرۆسە له‌سه‌ر ژیان و گوزه‌رانی هاووڵاتییانی هه‌رێمی كوردستانی پرسییه‌وه‌.

بارزانی، سوپاس و ده‌ستخۆشی له‌ هه‌ردوو وه‌زاره‌تی ناوخۆ و ته‌ندروستی و پارێزگا و ئیداره‌كان و یه‌كه‌ كارگێڕییه‌كان و پزیشكان و كارمه‌ندانی ته‌ندروستی و پێشمه‌رگه‌ و ئاسایش و ته‌واوی هێزه‌كانی ناوخۆ و كارمه‌ندانی ده‌روازه‌ سنوورییه‌كان و فڕۆكه‌خانه‌كان و هه‌موو ئه‌وانه‌ كرد كه‌ له‌ به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی په‌تاكه‌دا‌ به‌شدارن و هه‌موو هه‌وڵێك بۆ كۆنترۆڵكردنی ده‌ده‌ن.

سه‌رۆكی هەرێمی کوردستان هه‌روه‌ها سوپاسی هاووڵاتییانی كرد كه‌ پابه‌ندی ڕێنماییه‌كانن بۆ خۆپاراستن و داوای كرد هه‌مووان تا ئه‌وپه‌ڕی به‌رده‌وام بن له‌ پابه‌ندی و هاوكاریی هه‌وڵه‌كانی حكوومه‌ت بكه‌ن بۆ ڕێگریكردن له‌بڵاوبوونه‌وه‌ی زیاتری په‌تاكه‌، دووپاتیشی كرده‌وه‌ كه‌ ڕێكارو ڕێنماییه‌كان و پابه‌ندیی هاووڵاتیان تائێستا ئه‌نجامی باشی به‌ده‌سته‌وه‌ داوه‌و هیوای خواست به‌ هاوكاریی هه‌موو لایه‌ك ئه‌م دۆخه‌ سه‌خته‌ش تێپه‌ڕێنرێت.

ليست هناك تعليقات:

إرسال تعليق

بابەتی پەیوەندی دار

إعلان اسفل المشاركات

ماڵپەڕی پرس میدیا

بەشە سەرەکیەکان

دواین هەواڵ

نموذج الاتصال

الاسم

بريد إلكتروني *

رسالة *

پرس میدیا - Prs Media

پرس ، دامە زراوەیەکی میدیایی پیشەیی ئازادە دەبێتە بڵند گۆ و ئاوێنەی دەنگ و ڕەنگە جیاوازە نەبیستراو و نەبینراوەکان کلتور و فەرهەنگ و هــونــەری نــیـشـتـمـانیـی دەپـارێـزێـت و خـــەمـــی هـەمـیـشەی چەسپاندنی ئاشتی کۆمەڵایەتی و پێکەوە ژیان دەبێت ، پرس میدیا مەبەستیەتی نـەوەی ئـێسـتـاو داهـاتـوی نـیـشـتـمان بە ئاگابێت لـەسـەرجــەم پـرس و پـێشهاتەکانی دەوروبەری دەیەوێت بەزمانێکی بابەتیانە ئەو نەوەیە بدوێنێت

2019 - PRSMEDIA.NET / ALL RIGHT RESERVED ©