بەشێکی دیکەی دووکان و بازارەکان دەکرێتەوە - پرس میدیا

إعلان فوق المشاركات

بەشێکی دیکەی دووکان و بازارەکان دەکرێتەوە

بەشێکی دیکەی دووکان و بازارەکان دەکرێتەوە

پرس میدیا

قایمقامییەتی پارێزگای سلێمانی رایگەیاند، "لە ئەمڕۆوە رێگەی بە کردنەوەی بەشێکی دیکەی دووکان و بازارەکانی سلێمانی دەدەین، لەژێر چاودێری تەندروستیدا". 

ئاوات محمەد قایمقامی پارێزگای سلێمانی ئەمڕۆ یەکشەممە ١٩ی نیسانی ٢٠٢٠ لە کۆنگرەیەکی رۆژنامەوانیدا رایگەیاند، "لە ئەمڕۆوە بەهۆی بارودۆخی ئابووری هاوڵاتیان و کاسبکاران، لەژێر چاودێری وردی پزیشکیدا، رێگەی بە کردنەوەی بەشێکی دیکەی بازار و دووکانەکانی پارێزگای سلێمانی دەدرێت لە کاتژمێر ٦ی بەیانی تا ٥ی ئێوارە". 

ئاماژەی بەوەشکرد، "هەر کەسێک پێچەوانەی رێنماییەکان بکات و قەرەباڵغی دروست بکات، شوێنەکەی دادەخرێت و رووبەرووی سزای یاسایی دەبێتەوە، هەروەها لە ناو سەنتەری شاردا تەنها رێگەی بە پیادە دەدرێت و هاتووچۆی ئۆتۆمبێل قەدەغەیە". 

ئەمەش دوای ئەوەدێت ماوەی زیاتر لە مانگێکە بەهۆی بڵاوبوونەوەی ڤایرۆسی کۆرۆنا، قەدەغەی هاتووچۆ لە هەرێمی کوردستان راگەیەنراوە و سەرجەم دووکان و بازارەکانی سەنتەری شار داخران. 

داڕشتنەوە: محمد

ليست هناك تعليقات:

إرسال تعليق

بابەتی پەیوەندی دار

إعلان اسفل المشاركات

ماڵپەڕی پرس میدیا

بەشە سەرەکیەکان

دواین هەواڵ

نموذج الاتصال

الاسم

بريد إلكتروني *

رسالة *

پرس میدیا - Prs Media

پرس ، دامە زراوەیەکی میدیایی پیشەیی ئازادە دەبێتە بڵند گۆ و ئاوێنەی دەنگ و ڕەنگە جیاوازە نەبیستراو و نەبینراوەکان کلتور و فەرهەنگ و هــونــەری نــیـشـتـمـانیـی دەپـارێـزێـت و خـــەمـــی هـەمـیـشەی چەسپاندنی ئاشتی کۆمەڵایەتی و پێکەوە ژیان دەبێت ، پرس میدیا مەبەستیەتی نـەوەی ئـێسـتـاو داهـاتـوی نـیـشـتـمان بە ئاگابێت لـەسـەرجــەم پـرس و پـێشهاتەکانی دەوروبەری دەیەوێت بەزمانێکی بابەتیانە ئەو نەوەیە بدوێنێت

2019 - PRSMEDIA.NET / ALL RIGHT RESERVED ©