سەبارەت بە کردنەوەی دەرگای مزگەوتەکان رێنمایی دەدرێت - پرس میدیا

إعلان فوق المشاركات

سەبارەت بە کردنەوەی دەرگای مزگەوتەکان رێنمایی دەدرێت

سەبارەت بە کردنەوەی دەرگای مزگەوتەکان رێنمایی دەدرێت

پرس میدیا

ئەندامێکی ئەنجوومەنی پارێزگای سلێمانی رایگەیاند، "دەکرێت لە مانگی رەمەزاندا بە رەچاوکردنی چەند مەرجێک دەرگای مزگەوتەکان بکرێتەوە". 

محەمەد شێخ وەهاب ئەندامی ئەنجوومەنی پارێزگای سلێمانی لە تۆڕی کۆمەڵایەتی فەیسبووک لە هەژماری تایبەتی خۆی رایگەیاندووە، "چەند پێشنیارێک خراوەتە بەردەم لیژنەی باڵای رووبەرووبونەوەی ڤایرۆسی کۆرۆنا، کە دەکرێت بە رەچاوکردنی چەند مەرجێک لە مانگی رەمەزاندا دەرگای مزگەوتەکان بکرێنەوە".

پێشنیارە‌كانی ئەندامەکەی ئەنجومەنی پارێزگای سلێمانی

یەکەم: ئه‌وه‌ی هه‌ست به‌ كه‌مترین ناساغی ده‌كات با نه‌چێت.

دووەم: هیچ كه‌سێك بێ ده‌ستكێش و ده‌مامك نه‌چێته‌ ژورێ.

سێهەم: هه‌ر یه‌كێك به‌رمالی خۆی ببات و نوێژی له‌سه‌ر بكات.

چوارەم: ماوه‌ی یه‌ك مه‌تر له‌ دوری یه‌ك بوه‌ستن.

پێنجەم: وتاری هه‌ینی وه‌ نوێژی له‌ بیست خوله‌ك زیاتر نه‌بێت.

شەشەم: تعقیم كردنی شوێنی ده‌ست نوێژو ده‌ستكی ده‌رگا به‌ به‌رده‌وامی ( ده‌ستنوێژ گرتن له‌ماڵ هه‌م خێرتره‌ وه‌ باشتر و سه‌لامه‌تره‌).

حەوتەم: كه‌مكردنه‌وه‌ی ماوه‌ی چاوه‌ڕوانی نێوان بانگ و قامه‌ت بۆ پێنج خوله‌ك.

هەشتەم: نوێژی سونه‌ته‌كان له‌ماڵه‌وه‌ بكرێت كه‌ له‌ فه‌موده‌دا ده‌فه‌رموێت ماڵه‌كانتان ئاوه‌دان بكه‌نه‌وه‌ به‌نوێژه‌ سونه‌ته‌كان.

نۆیەم: ده‌كرێت نوێژی ته‌راویح له‌ماڵه‌وه‌ بكرێت.

دەیەم: هیچ شیرینی و خواردنێكی دروست كراو نه‌بریت بۆ مزگه‌وت له‌مانگی ڕه‌مه‌زاندا، ته‌نها ڕۆژو و شكاندن به‌ئاو بێت

ليست هناك تعليقات:

إرسال تعليق

بابەتی پەیوەندی دار

إعلان اسفل المشاركات

ماڵپەڕی پرس میدیا

بەشە سەرەکیەکان

دواین هەواڵ

نموذج الاتصال

الاسم

بريد إلكتروني *

رسالة *

پرس میدیا - Prs Media

پرس ، دامە زراوەیەکی میدیایی پیشەیی ئازادە دەبێتە بڵند گۆ و ئاوێنەی دەنگ و ڕەنگە جیاوازە نەبیستراو و نەبینراوەکان کلتور و فەرهەنگ و هــونــەری نــیـشـتـمـانیـی دەپـارێـزێـت و خـــەمـــی هـەمـیـشەی چەسپاندنی ئاشتی کۆمەڵایەتی و پێکەوە ژیان دەبێت ، پرس میدیا مەبەستیەتی نـەوەی ئـێسـتـاو داهـاتـوی نـیـشـتـمان بە ئاگابێت لـەسـەرجــەم پـرس و پـێشهاتەکانی دەوروبەری دەیەوێت بەزمانێکی بابەتیانە ئەو نەوەیە بدوێنێت

2019 - PRSMEDIA.NET / ALL RIGHT RESERVED ©