یه‌كێتی وه‌ڵامی بارزانی ده‌داته‌وه‌ - پرس میدیا

إعلان فوق المشاركات

یه‌كێتی وه‌ڵامی بارزانی ده‌داته‌وه‌

یه‌كێتی وه‌ڵامی بارزانی ده‌داته‌وه‌

پرس میدیا 

تیمی یەکێتی لە حکومەتی هەرێم رەخنە لە پەیامەکەی سەرۆکی ئەنجوومەنی وەزیران دەگرێت و رایده‌گه‌یه‌نێت، كه‌ نامەیەکی ناڕەزایەتییان ئاڕاستەی سەرۆکی ئەنجوومەنی وەزیران کردووە. 

له‌راگه‌یه‌نراوێكدا تیمی یەکێتی نیشتیمانی کوردستان لە حکومەتی هەرێمی کوردستان وه‌ڵامی راگه‌یه‌نراوێكی مه‌سرور بارزانی سه‌رۆكی حكومه‌ت ده‌داته‌وه‌، كه‌ وتبووی تاقمێكی دژی حكومه‌ت وه‌ستاوه‌ته‌وه‌، تیمی یه‌كێتی له‌وباره‌وه‌ ده‌ڵێت "ئەوەی بووەتە جێی سەرنج و تێڕامان پەیامەکەی بەڕێز سەرۆکی ئەنجومەنی وەزیرانە، کە تیایدا هێرشێکی ناڕەوای کردووەتە سەر یەکێتیی نیشتیمانیی کوردستان". 

هه‌روه‌ها ئاماژه‌ی به‌وه‌ش دراوه‌ "یەکێتی تاقم و دەستە نیە. حزبێکی تێکۆشەری خاوەن مێژوویەکی پڕ سەروەری و ئایندەیەکی گەشەو دژی دوو ئیدارەییە". 


ده‌قی راگه‌یه‌نراوه‌كه‌... 

بۆ رای گشتی خەڵکی کوردستان 

بەشدارکردنی یەکێتیی نیشتیمانیی کوردستان لە کابینەی نۆیەمینی حکومەت لە چوارچێوەی رێکەوتنێکی سیاسی بو، لەسەر بنەمای هاوبەشی لە بڕیار و بەڕێوەبردن و لە پێناو سەقامگیری سیاسی و هەڵگرتنی بەرپرسیاریێتی بۆ خزمەتکردنی کۆمەڵانی خەڵکی کوردستان. 

ئەوەی بووەتە جێی سەرنج و تێڕامان پەیامەکەی بەڕێز سەرۆکی ئەنجومەنی وەزیرانە، کە تیایدا هێرشێکی ناڕەوای کردووەتە سەر یەکێتیی نیشتیمانیی کوردستان. 

یەکێتیی نیشتیمانیی کوردستان تاقم و دەستە نیە. حزبێکی تێکۆشەری خاوەن مێژوویەکی پڕ سەروەری و ئایندەیەکی گەشە. تیمی یەکێتیی نیشتیمانیی کوردستان، نوێنەرایەتی دید و ستراتیژ و تێڕوانینە نیشتیمانی و نەتەوەییەکانی خەڵکی کوردستان دەکات، لەو بارەیەوە یەکێتی هاوبەشی هەموو دەستکەوتەکانی حکومەتی هەرێمی کوردستانە. 

یەکێتی نیشتیمانی کوردستان حزبێکی کوردستانی سەرتاسەریە و دژی دوو ئیدارەییە و لە ئەستۆگرتنی بەرپرسیاریەتیمان لە کابینەی رابردوو و ئێستاشدا سەلمێنەری ئەو راستییەیە. 

تیمی یەکێتی لە حکومەت لەسەر بنەمای دەوڵەتداری ئەرکەکانی خۆیان جێبەجێ دەکات لە پێناو خزمەتکردنی هاوڵاتییاندا، بەڵام بە شانازییشەوە نوێنەرایەتی یەکێتیی نیشتیمانیی کوردستان دەکەین و لە چوارچێوەی بەرنامەی پەسەندکراوی حکومەت لە لایەن پەرلەمانی کوردستانەوە کار دەکەین. 

بۆیە لەم بارودۆخە ناهەموارەدا، پێویستە حکومەت و دامەزراوە فەرمییەکانی تەرخان بکرێن بۆ خزمەتی هاونیشتیمانییانی هەرێمی کوردستان نەک ببن بەبەشێک لە کێشە سیاسیەکان. 

لەم بارەیەوە تیمەکەمان نامەیەکی ناڕەزایەتی ئاڕاستەی بەڕێز سەرۆکی ئەنجومەنی وەزیرانی حکومەتی هەرێمی کوردستان کردووە. 

تیمی یەکێتیی نیشتیمانیی کوردستان لە حکومەتی هەرێمی کوردستان

ليست هناك تعليقات:

إرسال تعليق

بابەتی پەیوەندی دار

إعلان اسفل المشاركات

ماڵپەڕی پرس میدیا

بەشە سەرەکیەکان

دواین هەواڵ

نموذج الاتصال

الاسم

بريد إلكتروني *

رسالة *

پرس میدیا - Prs Media

پرس ، دامە زراوەیەکی میدیایی پیشەیی ئازادە دەبێتە بڵند گۆ و ئاوێنەی دەنگ و ڕەنگە جیاوازە نەبیستراو و نەبینراوەکان کلتور و فەرهەنگ و هــونــەری نــیـشـتـمـانیـی دەپـارێـزێـت و خـــەمـــی هـەمـیـشەی چەسپاندنی ئاشتی کۆمەڵایەتی و پێکەوە ژیان دەبێت ، پرس میدیا مەبەستیەتی نـەوەی ئـێسـتـاو داهـاتـوی نـیـشـتـمان بە ئاگابێت لـەسـەرجــەم پـرس و پـێشهاتەکانی دەوروبەری دەیەوێت بەزمانێکی بابەتیانە ئەو نەوەیە بدوێنێت

2019 - PRSMEDIA.NET / ALL RIGHT RESERVED ©