لیژنەی دارایی لەگەڵ حکومەتی هەرێم کۆدەبێتەوە - پرس میدیا

إعلان فوق المشاركات

لیژنەی دارایی لەگەڵ حکومەتی هەرێم کۆدەبێتەوە

لیژنەی دارایی لەگەڵ حکومەتی هەرێم کۆدەبێتەوە

پرس میدیا

بڕیاردەری لیژنەی دارایی و ئابووری لە پەرلەمانی کوردستان رایگەیاند، لەگەڵ شاندی حکومەتی هەرێم کۆدەبنەوە. 

محەمەد سەعدەدین بڕیاردەری لیژنەی دارایی و ئابووری لە پەرلەمانی کوردستان لە لێدوانێکی رۆژنامەوانیدا رایگەیاند، "ئەمڕۆ یەکشەممە ٢٦ی نیسانی ٢٠٢٠ کاتژمێری ١١ی پێش نیوەڕۆ لەگەڵ شاندی حکومەتی هەرێمی کوردستان کۆدەبینەوە، بۆ گفتوگۆکردن لەسەر سەردانەکەی شاندی هەرێم بۆ بەغدا و تاوتوێکردنی پەیوەندییەکانی نێوان هەردوولا". 

سەبارەت بە بڕیارەکەی ئەمنیداری گشتی حکومەتی عێراق ئاماژەی بەوەشکرد، "ئەو نووسراوەی سەبارەت بە بڕینی مووچەی فەرمانبەرانی هەرێم دەرکراوە، جیاوازیی هەیە لەنێوان بڕیارە سیاسییەکانی ساڵانی رابردوو، هەروەها کێشەکانی ئێستا نێوان هەرێم بەغدا پەیوەندی بە لێکتێننەگەیشتن هەیە لەسەر ناردنی ٢٥٠ هەزار بەرمیل نەوت و شایستە داراییەکان لە میکانزمی جێبەجێکردنی یاسای بودجەی ساڵی ٢٠٢٠". 

ئەمەش دوای ئەوەدێت کە شەوی رابردوو ماڵپەری عێراقییە نووسراوی بڕیاری بڕینی مووچەی فەرمانبەرانی هەرێمی کوردستانی بڵاوکردەوە، کە ئەمنیداری گشتی حکومەتی عێراق پێش ١٠ رۆژ لەمەوبەر دەریکردووە.

داڕشتنەوە: محمد

ليست هناك تعليقات:

إرسال تعليق

بابەتی پەیوەندی دار

إعلان اسفل المشاركات

ماڵپەڕی پرس میدیا

بەشە سەرەکیەکان

دواین هەواڵ

نموذج الاتصال

الاسم

بريد إلكتروني *

رسالة *

پرس میدیا - Prs Media

پرس ، دامە زراوەیەکی میدیایی پیشەیی ئازادە دەبێتە بڵند گۆ و ئاوێنەی دەنگ و ڕەنگە جیاوازە نەبیستراو و نەبینراوەکان کلتور و فەرهەنگ و هــونــەری نــیـشـتـمـانیـی دەپـارێـزێـت و خـــەمـــی هـەمـیـشەی چەسپاندنی ئاشتی کۆمەڵایەتی و پێکەوە ژیان دەبێت ، پرس میدیا مەبەستیەتی نـەوەی ئـێسـتـاو داهـاتـوی نـیـشـتـمان بە ئاگابێت لـەسـەرجــەم پـرس و پـێشهاتەکانی دەوروبەری دەیەوێت بەزمانێکی بابەتیانە ئەو نەوەیە بدوێنێت

2019 - PRSMEDIA.NET / ALL RIGHT RESERVED ©