نرخی به‌نزین كه‌م ده‌كرێته‌وه‌ - پرس میدیا

إعلان فوق المشاركات

نرخی به‌نزین كه‌م ده‌كرێته‌وه‌

نرخی به‌نزین كه‌م ده‌كرێته‌وه‌

پرس میدیا 

پارێزگاری سلێمانی رایده‌گه‌یه‌نێت، هەموو جۆرەکانی بەنزین بە ڕێژەیەکی دیاریکراو نرخەکەیان کەمدەکرێتەوە، وتەبێژی بەنزینخانەکانیش ئاشكرای ده‌كات، بۆ ھەر لیترێك 25 دینار لە نرخی ئێستای کەمدەکرێتەوە. 

هەڤاڵ ئەبوبەکر پارێزگاری‌ سلێمانی‌ بڵاویکردەوە، ئەمڕۆ سێشەممە 14ی‌ نیسان، لە میانی‌ کۆبوونەوە لەگەڵ نوێنەری بەنزینخانەکانی سلێمانیدا بڕیاردرا، لە ئێوارەی ئەمڕۆوە نرخی هەموو جۆرەکانی بەنزین کەمبکرێتەوە. 

هه‌روه‌ها ئاماژەی‌ بەوەشکردووە "سوپاسی خاوەن بەنزینخانەکان دەکەین بۆ پشتیوانیکردنی‌ داواکارییەکەمان سەبارەت بە کەمکردنەوەی‌ نرخی‌ بەنزین". 

هاوکات، وتەبێژی بەنزینخانەکانی سلێمانی ئاشكرای كردووه‌، لەمڕۆوە بۆ ھەر لیترێك بەنزین لە جۆرەکانی سوپەر، موحەسەن و نۆرماڵ 25 دینار لە نرخی ئێستایان کەمدەکرێتەوە.

ليست هناك تعليقات:

إرسال تعليق

بابەتی پەیوەندی دار

إعلان اسفل المشاركات

ماڵپەڕی پرس میدیا

بەشە سەرەکیەکان

دواین هەواڵ

نموذج الاتصال

الاسم

بريد إلكتروني *

رسالة *

پرس میدیا - Prs Media

پرس ، دامە زراوەیەکی میدیایی پیشەیی ئازادە دەبێتە بڵند گۆ و ئاوێنەی دەنگ و ڕەنگە جیاوازە نەبیستراو و نەبینراوەکان کلتور و فەرهەنگ و هــونــەری نــیـشـتـمـانیـی دەپـارێـزێـت و خـــەمـــی هـەمـیـشەی چەسپاندنی ئاشتی کۆمەڵایەتی و پێکەوە ژیان دەبێت ، پرس میدیا مەبەستیەتی نـەوەی ئـێسـتـاو داهـاتـوی نـیـشـتـمان بە ئاگابێت لـەسـەرجــەم پـرس و پـێشهاتەکانی دەوروبەری دەیەوێت بەزمانێکی بابەتیانە ئەو نەوەیە بدوێنێت

2019 - PRSMEDIA.NET / ALL RIGHT RESERVED ©