پێشنیاز ده‌كرێت ژماره‌ی په‌رله‌مانتاران و وه‌زاره‌ته‌كان بۆ نیوه‌ كه‌م بكرێنه‌وه‌ - پرس میدیا

إعلان فوق المشاركات

پێشنیاز ده‌كرێت ژماره‌ی په‌رله‌مانتاران و وه‌زاره‌ته‌كان بۆ نیوه‌ كه‌م بكرێنه‌وه‌

پێشنیاز ده‌كرێت ژماره‌ی په‌رله‌مانتاران و وه‌زاره‌ته‌كان بۆ نیوه‌ كه‌م بكرێنه‌وه‌

پرس میدیا 

ئه‌ندامێكی په‌رله‌مانی كوردستان پێشنیاز ده‌كات، ژماره‌ی په‌رله‌مانتاران بۆ 51 ئه‌ندام و پێكهاته‌ی حكومه‌تیش بۆ حه‌وت وه‌زاره‌ت كه‌م بكرێته‌وه‌. 

مەلا ناسر، ئەندامی‌ پەرلەمانی‌ کوردستان لە فراکسیۆنی‌ یەکێتی‌ لە یاداشتێکدا پێشنیاز دەکات، پەرلەمانی كوردستان لە 111 پەرلەمانتارەوە بكرێت بە 51 پەرلەمانتار و رێژەی بۆ دابنرێت بە پێی پارێزگا و ئیدارە سەرباخۆكان و هه‌روه‌ها ژماره‌ی راوێژكاره‌كانی په‌رله‌مان كه‌مبكرێنه‌وه‌ بۆ 5 راوێژكار. 

هه‌روه‌ها پێشنیاری ئه‌وه‌شی كردووه‌، حكومەت ناتوانێ بە ٢ مانگیش نیو موچە دابین بكات بۆیە پێویستە پلانی خێرا و بەدیل دابرێژێت و بۆ تێپەڕاندنی‌ ئەم دۆخە و چارەسەرکردنی‌ قەیرانی‌ مووچە، حكومەتی هەرێم پەلە بكات لە بچوككردنەوەی حكومەت، و چەند وەزارەتێك بكات بە یەك و هەیكەلی وەزارەتەكان و سەرجەم كابینەكە بگۆڕێت ئەنجومەنی وەزیران پێكبێت لە سەرۆكی ئەنجومەن و جێگرەكەی لەگەڵ حه‌وت وەزارەت. 



دەقی‌ یاداشتەکە: 

بۆ/سەرۆكایەتی ھەرێمی كوردستان 

‏‎بۆ/سەرۆكایەتی پەرلەمانی كوردستان 

‏‎بۆ/سەرۆكایەتی ئەنجومەنی وەزیران 

‏‎بۆ/لێپرسراوانی حزبی لە سەرجەم حزبە كوردستانییەكان 

‏‎لە ئێستادا قەیرانێكی سەخت بەرۆكی هەرێمی كوردستانی گرتووە، و حكومەتی هەرێمیش هیچ پلانێكی بۆی نەبووە و تا ئێستاش وا نابیندرێت هیچ پلانێكی هەبێت. هەڵبەت زەرەر مەندی یەكەم موچە خۆران و خەلكی كەم دەرامەتن. حكومەت ناتوانێ بە ٢ مانگیش نیو موچە دابین بكات بۆیە پێویستە پلانی خێرا و بەدیل دابرێژێت، و وەلە سەرەوە دەست پێ بكات بۆ خوارەوە بۆ ئەوەی ھیچ نەبێ بتوانێ موچە لە كاتی خۆیدا بدات. 

‏‎یەكەم: حكومەتی هەرێم پەلە بكات لە بچوككردنەوەی حكومەت، و چەند وەزارەتێك بكات بە یەك و هەیكەلی وەزارەتەكان و سەرجەم كابینەكە بگۆڕێت. 

‏‎1- ئەنجومەنی وەزیران پێكبێت لە سەرۆكی ئەنجومەن و جێگرەكەی لەگەڵ 7 وەزارەت؛ 

2- خانەنشینكردنی ئەوانەی تەمەنی یاساییان هەیە، و كەمكردنەوەیان بە گوێرەی پێویستی؛ 

‏‎3-وەزارەتەكانی خوێندنی باڵا، پەروەرە و ڕۆشنبیری بكرێت بە یەك وەزات؛ 

‏‎4-وەزارەتەكانی تەندروستی و كاروباری كۆمەڵایەتی بكرێن بە یەك وەزارەت؛ 

‏‎5-وەزارەتەكانی ئاوەدان كردنەوە و كوشتوكاڵ و شارەوانی بكرێت بە یەك وەزارەت؛ 

‏‎6-وەزارەتی ناوخۆ وەكو خۆی بمێنێتەوە؛ 

‏‎7-وەزارەتەكانی پێشمەرگە و شەهیدان بكرێن بە یەك وەزارەت 

‏‎8-هەموو وەزارەتەكانی هەرێم بكرێن بە یەك وەزارەت. 

9-سەرجەم دەستەكانیش لە چوارچێوەی وەزارەتەكان دابەشبكرێن و هەڵبوەشێنەوە. 

‏‎دووەم:‎ پەرلەمانی كوردستان لە 111 پەرلەمانتارەوە بكرێت بە 51 پەرلەمانتار رێژەی بۆ دابنرێت بە پێی پارێزگا و ئیدارە سەرباخۆكان، 60 ئەندام پەرلەمان خانەنشین بكرێت بە پێی یاسا. 

‏‎ھەموو راوێژكارەكانی پەرلەمان كەم بكرێتەوە بۆ 5 راوێژكار، ئەگەر ھەموو ئەو راوێژكارانە ھەن بۆ ئێستا ھەرێمی كوردستان كەوتوەوەتە ئەم قەیرانەوه‌!؟ 

‏‎سێیەم:‎ پێشنیاز دەكەم لە ھەموو وەزارەتەكان 50 ھەزار فەرمانبەر خانەنشین بكرێن بەتایبەتی وەزارەتی ناوخۆ و پێشمەرگە بە مەرجێك 600 ھەزار كەمتر مووچە وەرنەگرن. 

‏‎وەھەر وەھا كەمكردنەوەی سەرچەم ڕاوێژكارەكانی حكومەت و بەڕێوه‌بەرە گشتیەكان لە سەرجەم وەزارەتەكان، بۆ ئەوەی مووچەخۆران لە دڵەڕاوكێی مووچە بكەون، پێویست دەكات بە كەم كردنەوەی كرێ خانوو و نرخی سوتەمەنی دابەزاندنی نرخی شتومەك، پێویستە حكومەت پلانی خێراو باش دابنێت بۆ ئەوەی لەوە زیاتر قەیرانەكان قوڵ نەبنەوە خەلك برسی نەبێت. 

مەلا ناسر 
‏‎ئەندامی پەرلەمانی كوردستان 

24-4-2020

ليست هناك تعليقات:

إرسال تعليق

بابەتی پەیوەندی دار

إعلان اسفل المشاركات

ماڵپەڕی پرس میدیا

بەشە سەرەکیەکان

دواین هەواڵ

نموذج الاتصال

الاسم

بريد إلكتروني *

رسالة *

پرس میدیا - Prs Media

پرس ، دامە زراوەیەکی میدیایی پیشەیی ئازادە دەبێتە بڵند گۆ و ئاوێنەی دەنگ و ڕەنگە جیاوازە نەبیستراو و نەبینراوەکان کلتور و فەرهەنگ و هــونــەری نــیـشـتـمـانیـی دەپـارێـزێـت و خـــەمـــی هـەمـیـشەی چەسپاندنی ئاشتی کۆمەڵایەتی و پێکەوە ژیان دەبێت ، پرس میدیا مەبەستیەتی نـەوەی ئـێسـتـاو داهـاتـوی نـیـشـتـمان بە ئاگابێت لـەسـەرجــەم پـرس و پـێشهاتەکانی دەوروبەری دەیەوێت بەزمانێکی بابەتیانە ئەو نەوەیە بدوێنێت

2019 - PRSMEDIA.NET / ALL RIGHT RESERVED ©