ئه‌مڕۆ قه‌ڵادزێ بۆردومان كرا - پرس میدیا

إعلان فوق المشاركات

ئه‌مڕۆ قه‌ڵادزێ بۆردومان كرا

ئه‌مڕۆ قه‌ڵادزێ بۆردومان كرا

پرس میدیا 

ئەمڕۆ 46 ساڵ به‌سه‌ر بۆردومانكردنی قه‌ڵادزێ تێپەڕدەبێت، كه‌ به‌و هۆیه‌وه‌ 160 هاوڵاتی شه‌هید و 350 كه‌سی دیكه‌ش بریندار بوون. 

له‌رۆژی 24-4-1974 له‌لایه‌ن فڕۆكە جەنگییەكانی رژێمی ئه‌وكاتی عێراق بەبۆمبی ناپاڵم شاری قەڵادزێ بۆردومانكراو وێرای ئه‌وه‌ی كه‌ شاره‌كه‌ وێرانكرا، بووه‌ هۆی شەهیدبونی 163 هاوڵاتی و برینداربوونی 350 كەسی دیكە كە‌ ژمارەیەكی زۆر لە خوێندكارانی زانكۆی سلێمانی لەنێو قوربانییەكاندا بوون. 

هاوكات هه‌ر ئه‌مڕۆ 38 ساڵ بەسەر راپەڕینی شاری قەڵادزێ تێپەڕدەبێت كه‌ له‌ رۆژی 24-4-1989 دژی ستەم و زەبر و زەنگی ڕژێمی بەعسی ڕوخاو هاتنە سەر شەقامەكان و راپەڕین، كه‌ بووه‌ هۆی شه‌هید كردنی دوو ئافره‌ت و بریندار بوونی چه‌ندین كه‌سی دیكه‌، هه‌روه‌ها ژماره‌یه‌ك هاوڵاتی له‌لایه‌ن رژێمه‌وه‌ ده‌ستگیركران و زیندانی كران. 

هه‌روه‌ها له‌ساڵی‌ 2011 كه‌یسی‌ قه‌ڵادزێ له‌لایه‌ن دادگای‌ باڵای‌ تاوانه‌كانی‌ عێراقه‌وه‌ به‌ فه‌رمی‌ ناسێنراو بڕیاری‌ قه‌ره‌بوكردنه‌وه‌ی‌ كه‌سوكاری‌ شه‌هیدان و ئه‌نفالكراوان و زیندانیانی‌ سیاسی درا، به‌ڵام هه‌تا ئێستا هیچ خانه‌واده‌یه‌ك قه‌ره‌بوو نه‌كراوه‌ته‌وه‌و شاره‌كه‌ش وه‌ك پێویست ئاوه‌دان نه‌كراوه‌ته‌وه‌. 

ليست هناك تعليقات:

إرسال تعليق

بابەتی پەیوەندی دار

إعلان اسفل المشاركات

ماڵپەڕی پرس میدیا

بەشە سەرەکیەکان

دواین هەواڵ

نموذج الاتصال

الاسم

بريد إلكتروني *

رسالة *

پرس میدیا - Prs Media

پرس ، دامە زراوەیەکی میدیایی پیشەیی ئازادە دەبێتە بڵند گۆ و ئاوێنەی دەنگ و ڕەنگە جیاوازە نەبیستراو و نەبینراوەکان کلتور و فەرهەنگ و هــونــەری نــیـشـتـمـانیـی دەپـارێـزێـت و خـــەمـــی هـەمـیـشەی چەسپاندنی ئاشتی کۆمەڵایەتی و پێکەوە ژیان دەبێت ، پرس میدیا مەبەستیەتی نـەوەی ئـێسـتـاو داهـاتـوی نـیـشـتـمان بە ئاگابێت لـەسـەرجــەم پـرس و پـێشهاتەکانی دەوروبەری دەیەوێت بەزمانێکی بابەتیانە ئەو نەوەیە بدوێنێت

2019 - PRSMEDIA.NET / ALL RIGHT RESERVED ©