مەسعود بارزانی: بۆ وەڵامی پرسیارێک چووبووم ویستیان تیرۆرم بکەن - پرس میدیا

إعلان فوق المشاركات

مەسعود بارزانی: بۆ وەڵامی پرسیارێک چووبووم ویستیان تیرۆرم بکەن

مەسعود بارزانی: بۆ وەڵامی پرسیارێک چووبووم ویستیان تیرۆرم بکەن

پرس میدیا

مەسعود بارزانی چیرۆکی ئەو ڕۆژە دەگێڕێتەوە کە دوای نسکۆی شۆڕش هەوڵدراوە تیرۆر بکرێت، دەڵێت ئەو کەسەی لە پلانەکە ئاگاداربوو ویژدانی جوڵاوە و نەیهێشتووە بکەوێتە ناو کەمینەکەوە.

مەسعود بارزانی سەرۆکی پارتی دیموکراتی کوردستان لە چاوپێکەوتنێکدا لەگەڵ کەناڵی MBC1 کە شەوی ڕابردوو پەخشکرا باسی ئەوەی کرد کە لەدوای نسکۆی شۆڕش بەدوای هەر کەس و لایەنێکدا گەڕاون کە پشتیوانییان بکات بۆ هەڵگیرساندنەوەی شۆڕش.

لە چاوپێکەوتنەکەدا وتی "شای ئێران خیانەتی لێ کردین، دوای ئەوە لە ئەمریکا ویستم بگەم بە هەر کەسێ یارمەتی کورد بدات، چوم بۆ چاوپێکەوتنی کەسێك بۆ وەڵامی پرسیارێ".

بەردەوامبوو لە گێڕانەوەی ڕووداوەکە، وتی "دوای کۆبونەوەم لەگەڵ کەسەکە وتی وەڵامی ئەو پرسیارە نازانم، منش وتم باشە مادام نازانی سووپاس".

مەسعود بارزانی دەیگێڕێتەوە "ویستم بچمە دەرەوە دەستی گرتم و وتی سوێن بەخوا ناچی، پرسیم ئاخر بۆ وتی ناچیت و تەواو، دواتر ئەوانەی لەگەڵم بوون چونە خوارەوە و ڕاستەوخۆ درانە بەر دەسڕێژی گولە".

سەرۆکی پارتی باسی لەوەکرد "ئەو کەسە دەیزانی بەنیازی کوشتنی من لە خوارەوە وەستاون، لە کۆتا ساتا ویژدانی جوڵا و نەیهێشت بچمە خوارەوە".


ليست هناك تعليقات:

إرسال تعليق

بابەتی پەیوەندی دار

إعلان اسفل المشاركات

ماڵپەڕی پرس میدیا

بەشە سەرەکیەکان

دواین هەواڵ

نموذج الاتصال

الاسم

بريد إلكتروني *

رسالة *

پرس میدیا - Prs Media

پرس ، دامە زراوەیەکی میدیایی پیشەیی ئازادە دەبێتە بڵند گۆ و ئاوێنەی دەنگ و ڕەنگە جیاوازە نەبیستراو و نەبینراوەکان کلتور و فەرهەنگ و هــونــەری نــیـشـتـمـانیـی دەپـارێـزێـت و خـــەمـــی هـەمـیـشەی چەسپاندنی ئاشتی کۆمەڵایەتی و پێکەوە ژیان دەبێت ، پرس میدیا مەبەستیەتی نـەوەی ئـێسـتـاو داهـاتـوی نـیـشـتـمان بە ئاگابێت لـەسـەرجــەم پـرس و پـێشهاتەکانی دەوروبەری دەیەوێت بەزمانێکی بابەتیانە ئەو نەوەیە بدوێنێت

2019 - PRSMEDIA.NET / ALL RIGHT RESERVED ©