جارێكی تر نرخی نه‌وت دابه‌زی - پرس میدیا

إعلان فوق المشاركات

جارێكی تر نرخی نه‌وت دابه‌زی

جارێكی تر نرخی نه‌وت دابه‌زی

پرس میدیا 

دوا ئه‌وه‌ی بۆ چه‌ند رۆژێك نرخه‌كه‌ی به‌رزبووه‌وه‌، جارێكی تر نرخی نه‌وت دابه‌زی، به‌هۆی رێكنه‌كه‌وتنی لایه‌نه‌كان و بەرزبونەوەی ئاستی خستنه‌ڕووی نه‌وت له‌بازاڕه‌كانی جیهاندا. 

ئاژانسی هەواڵی رۆیتەرز، ئەمڕۆ دوشەممە بڵاویكرده‌وه‌، نرخی نەوتی خاوی برێنت دابەزیوه‌ بە 31.14 دۆلار مامەڵەی پێکراوەو بەڕێژەی لەسەدا 3 نرخه‌كه‌ی دابەزیوە. 

هه‌روه‌ها ئاماژه‌ی به‌وه‌ش داوه‌، نرخی هەر بەرمیلێک نەوتی خاوی ئەمریکی بە 27.09 دۆلار مامەڵەی پێکراوەو بەڕێژەی لەسەدا 4 نرخه‌كه‌ی دابەزیوە. 

ئه‌وه‌ له‌كاتێكدایه‌ بڕیاربوو ئه‌مڕۆ وڵاتانی ئۆپیک و هاوپەیمانی بۆ رێککەوتن لەبارەی کەمکردنەوەی قەبارەی بەرهەمهێنان و خستنه‌ڕووی نەوت و دانانی سنورێک بۆ دابەزینی بەردەوامی نرخەکەی کۆببنەوە، بەڵام کۆبوونەوەکە بۆ پێنجشەممەی داهاتوو دواخرا. 

ليست هناك تعليقات:

إرسال تعليق

بابەتی پەیوەندی دار

إعلان اسفل المشاركات

ماڵپەڕی پرس میدیا

بەشە سەرەکیەکان

دواین هەواڵ

نموذج الاتصال

الاسم

بريد إلكتروني *

رسالة *

پرس میدیا - Prs Media

پرس ، دامە زراوەیەکی میدیایی پیشەیی ئازادە دەبێتە بڵند گۆ و ئاوێنەی دەنگ و ڕەنگە جیاوازە نەبیستراو و نەبینراوەکان کلتور و فەرهەنگ و هــونــەری نــیـشـتـمـانیـی دەپـارێـزێـت و خـــەمـــی هـەمـیـشەی چەسپاندنی ئاشتی کۆمەڵایەتی و پێکەوە ژیان دەبێت ، پرس میدیا مەبەستیەتی نـەوەی ئـێسـتـاو داهـاتـوی نـیـشـتـمان بە ئاگابێت لـەسـەرجــەم پـرس و پـێشهاتەکانی دەوروبەری دەیەوێت بەزمانێکی بابەتیانە ئەو نەوەیە بدوێنێت

2019 - PRSMEDIA.NET / ALL RIGHT RESERVED ©