هەرێم و بەغدا لەسەر ئەم خاڵانە رێككەوتن - پرس میدیا

إعلان فوق المشاركات

هەرێم و بەغدا لەسەر ئەم خاڵانە رێككەوتن

هەرێم و بەغدا لەسەر ئەم خاڵانە رێككەوتن


پرس میدیا

دوای كۆتاییهاتنی كۆبوونەوەكەیان، وه‌زیری دارایی و ئابوری حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان رایگه‌یاند، له‌گه‌ڵ به‌غداد له‌سه‌ر كه‌مكردنه‌وه‌ی به‌رهه‌مهێنانی نه‌وت و ناردنی وزه‌ی كاره‌با بۆ كه‌ركوك و موسڵ و چه‌ند بابه‌تێكی دیكه‌ رێككه‌وتوین.

ئاوات شێخ جەناب، وەزیری دارایی حکومەتی هەرێم، لە دوای کۆبوونەوەی شاندی حکومەتی هەرێمی کوردستان و وەزیری نەوتی عێراق رایگەیاند، شاندی هەرێم و بەغدا رێککەوتن و هەرێم بەشێوەی پێشووی بەردەوام دەبێت لە ناردنی نەوت.

وتیشی، حکومەتی هەرێم لە رێگای کۆمپانیای دیلۆیت بەردەوام زانیارییەکانی بڵاودەکاتەوە و پابەندیش دەبێت بە کەمکردنەوەی بەرهەمهێنانی نەوت.

ئاماژەی بەوەشدا، هەردوولا هەستیان بەبەرپرسیارەتی کردووە و پابەند دەبن بە رێککەوتنەکان.

هاوكات له‌كۆنگره‌ رۆژنامه‌وانیەكەدا، سامر غه‌زبان، وه‌زیری نه‌وتی عێراق رایگه‌یاند، ده‌مانه‌وێت كاریگه‌ریه‌ نه‌رێنیه‌كانی كه‌مكردنه‌وه‌ی به‌رهه‌مهێنانی نه‌وت كه‌مبكرێته‌وه‌، له‌كۆبونه‌وه‌شماندا له‌گه‌ڵ براكانمان له‌هه‌رێمی كوردستان، سه‌رجه‌م بیروبۆچونه‌كان ئاڵوگۆڕكران بۆئه‌وه‌ی بتوانین كێشه‌كان چاره‌سه‌ر بكەین.


باسیلەوەشكرد،  له‌كۆبونه‌وه‌كه‌دا، گفتوگۆ له‌سه‌ر زیادكردنی ته‌زوی كاره‌با له‌هه‌رێمی كوردستان و سه‌رتاسه‌ری عێراق كرا، له‌و روه‌شه‌وه‌ په‌ره‌ به‌كێڵگه‌ غازیه‌كان ده‌ده‌ین".

ئاشكراشیكرد،، "رێكه‌وتوین له‌سه‌رئه‌وه‌ی هه‌ماهه‌نگی هاوبەشمان له‌گه‌ڵ هه‌رێمی كوردستان هه‌بێت، بۆئه‌وه‌ی رۆڵی عێراق له‌رێكخراوی شه‌فافیه‌تی نێوده‌وڵه‌تی زیاتر بكه‌ین، پێویسته‌ زانیاریه‌كان له‌بواری دۆسیه‌ی نه‌وت به‌ته‌واوی بخرێنه‌ڕو".

ئه‌وه‌شی خسته‌ڕو، "تیمێك له‌بواره‌كانی كاره‌باو نه‌وت ره‌وانه‌ی هه‌رێمی كوردستان ده‌كه‌ین، به‌رده‌وامیش ده‌بین و ئاڵوگۆڕكردنی زانیاریه‌كانیش له‌گه‌ڵ هه‌رێمی كوردستان زیاتر ده‌كه‌ین".


وتیشی، "رێكه‌وتوین كه‌ به‌رهه‌مهێنانی نه‌وت كه‌مبكرێته‌وه‌، هه‌ر له‌سه‌ر دۆسیه‌ی نه‌وتیش حكومه‌تی هه‌رێم به‌شه‌فافیه‌ت زانیاریه‌كانی مانگانه‌ بڵاوبكاته‌وه‌، جگه‌ له‌وه‌ش به‌شێوه‌یه‌كی سه‌ره‌تایی رێكه‌وتوین له‌سه‌ر بره‌ودان به‌بواری ته‌زوی كاره‌با، له‌هه‌رێمی كوردستانیشه‌وه‌ كاره‌با ره‌وانه‌ی كه‌ركوك و موسڵ ده‌كرێت".
پێشنیازمان له‌حكومه‌تی عێراق به‌سنگفراوانی وه‌رگرتوه‌


له‌لای خۆشیه‌وه‌، ئومێد سه‌باح، به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی دیوانی ئه‌نجومه‌نی وه‌زیرانی هه‌رێم رایگه‌یاند، له‌باره‌ی دۆسیه‌ی نه‌وته‌وه‌، پێشنیازمان له‌حكومه‌تی عێراق به‌سنگفراوانی وه‌رگرتوه‌، ئه‌و پێشنیازانه‌ش له‌كۆبونه‌وه‌ی ئه‌نجومه‌نی وه‌زیرانی هه‌رێم تاوتوێ ده‌كه‌ین".

ليست هناك تعليقات:

إرسال تعليق

بابەتی پەیوەندی دار

إعلان اسفل المشاركات

ماڵپەڕی پرس میدیا

بەشە سەرەکیەکان

دواین هەواڵ

نموذج الاتصال

الاسم

بريد إلكتروني *

رسالة *

پرس میدیا - Prs Media

پرس ، دامە زراوەیەکی میدیایی پیشەیی ئازادە دەبێتە بڵند گۆ و ئاوێنەی دەنگ و ڕەنگە جیاوازە نەبیستراو و نەبینراوەکان کلتور و فەرهەنگ و هــونــەری نــیـشـتـمـانیـی دەپـارێـزێـت و خـــەمـــی هـەمـیـشەی چەسپاندنی ئاشتی کۆمەڵایەتی و پێکەوە ژیان دەبێت ، پرس میدیا مەبەستیەتی نـەوەی ئـێسـتـاو داهـاتـوی نـیـشـتـمان بە ئاگابێت لـەسـەرجــەم پـرس و پـێشهاتەکانی دەوروبەری دەیەوێت بەزمانێکی بابەتیانە ئەو نەوەیە بدوێنێت

2019 - PRSMEDIA.NET / ALL RIGHT RESERVED ©