عادل عەبدولمەهدیی دەربارەی مووچەی فەرمانبەرانی هەرێم قسەدەکات - پرس میدیا

إعلان فوق المشاركات

عادل عەبدولمەهدیی دەربارەی مووچەی فەرمانبەرانی هەرێم قسەدەکات

عادل عەبدولمەهدیی دەربارەی مووچەی فەرمانبەرانی هەرێم قسەدەکات

پرس میدیا

سه‌رۆكی حکومەتی كاربه‌ڕێكه‌ری عێراق، رایدەگەیەنێت، دره‌باره‌ی یاسای بودجه‌ رێككه‌وتنمان له‌گه‌ڵ هه‌رێمی كوردستان هه‌یه‌، به‌گوێرەی رێككه‌وتنەکە ده‌بێت حكومه‌تی هه‌رێم رۆژانه‌ ٢٥٠ هه‌زار به‌رمیل نه‌وت راده‌ستی حکومەتی ناوەندیی عێراق بکات.


عادل عه‌بدولمه‌هدیی سەرۆکی حکومەتی کاربەڕێکەری عێراق له‌ هه‌ژماری تایبه‌تیی حكومه‌تی وڵاتەکەی له‌ تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تیی تویته‌ر له‌باره‌ی قه‌یرانی بودجه‌ له‌نێوان حكومه‌تی فیدراڵ و حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان رونکردنەوەیەکی بڵاوکردوەتەوە و تێیدا هاتووە: ئێمه‌ پابه‌ندین به‌ جێبه‌جێكردنی یاسا، لە یاسای بودجه‌دا هاتووه کە‌ پێویسته‌ حکومەتی هه‌رێمی کورستان رۆژانه‌ ٢٥٠ هه‌زار به‌رمیل نه‌وت راده‌ستی حکومەتی عێراق بکات.

ئەوەشی خستەڕوو: به‌پێچه‌وانه‌وه‌ به‌های ئه‌و ٢٥٠ هه‌زار به‌رمیل نەتە له‌ پشكی هه‌رێم له‌ بودجه‌دا ده‌بڕدرێت، ئێمه‌ش هه‌ر ئه‌وه‌مان كردوه‌ و له‌ئێستادا پشكی هه‌رێمی کوردستان ناده‌ین، واتا ئه‌و بڕه‌ پاره‌یه‌ ناده‌ین، كه‌ به‌های ٢٥٠ هه‌زار به‌رمیل نه‌وته‌، ئه‌مه‌ش ئه‌ركی ئێمه‌یه‌ وه‌ك یاسا.

عادل عه‌بدولمه‌هدیی سەرۆکی حکوتی کاربەڕێکەری عێراق راشیگەیاند: ئه‌ركی ئێمه‌یه‌ وه‌ك خه‌ڵكی یه‌ك وڵات نیازپاكیی خۆمان نیشان بده‌ین بۆ دۆزینه‌وه‌ی چاره‌سه‌ری كێشه‌كان لە وڵاتەکەدا.



داڕشتنەوە: باران





ليست هناك تعليقات:

إرسال تعليق

بابەتی پەیوەندی دار

إعلان اسفل المشاركات

ماڵپەڕی پرس میدیا

بەشە سەرەکیەکان

دواین هەواڵ

نموذج الاتصال

الاسم

بريد إلكتروني *

رسالة *

پرس میدیا - Prs Media

پرس ، دامە زراوەیەکی میدیایی پیشەیی ئازادە دەبێتە بڵند گۆ و ئاوێنەی دەنگ و ڕەنگە جیاوازە نەبیستراو و نەبینراوەکان کلتور و فەرهەنگ و هــونــەری نــیـشـتـمـانیـی دەپـارێـزێـت و خـــەمـــی هـەمـیـشەی چەسپاندنی ئاشتی کۆمەڵایەتی و پێکەوە ژیان دەبێت ، پرس میدیا مەبەستیەتی نـەوەی ئـێسـتـاو داهـاتـوی نـیـشـتـمان بە ئاگابێت لـەسـەرجــەم پـرس و پـێشهاتەکانی دەوروبەری دەیەوێت بەزمانێکی بابەتیانە ئەو نەوەیە بدوێنێت

2019 - PRSMEDIA.NET / ALL RIGHT RESERVED ©