نەتەوەیەکگرتووەکان؛ توندوتیژیی خێزانیی لە عێراق زیادیکردوە - پرس میدیا

إعلان فوق المشاركات

نەتەوەیەکگرتووەکان؛ توندوتیژیی خێزانیی لە عێراق زیادیکردوە

نەتەوەیەکگرتووەکان؛ توندوتیژیی خێزانیی لە عێراق زیادیکردوە

پرس میدیا

رێکخراوی نەتەوە یەکگرتووەکان، رایگەیاند، لە عێراقدا بەهۆی قەدەغەی هاتوچۆوە، ئاستی توندوتیژییە خێزانییەکان زیادیکردوە، داواکاریشە یاسای روبەروبونەوەی توندوتیژی خێزانی بە خێرایی پەسەند بکرێت.


ئەمڕۆ پێنج شەممە ٢٠٢٠/٤/١٦، جینین بلاسخارت، نوێنەری تایبەتیی رێکخراوی نەتەوە یەکگرتوەکان لە عێراق، نووسراوێكی ئاڕاستەی پەرلەمانی عێراق کردوە و تیایدا هاتووە: کۆمسیۆنی مافەکانی مرۆڤی نەتەوە یەکگرتوەکان و رێکخراوی یونسێف نیگەرانن لە زیادبونی حاڵەتەکانی توندتیژیی، هەروەکو: دەستدرێژیکردنە سەر ژنێکی خاوەن پێداویستیی تایبەت، دەستدرێژیی خێزانیی، خۆکوشتنی ژنێک بەهۆی توندوتیژیی خێزانییەوە و هەوڵدانی ژنێکی تر بۆ خۆسوتاندن.

ئاماژە بەوەشکراوە، ئەوان داوا لە دەسەڵاتدارانی حکومەتی عێراق دەکەن لێپرسینەوە لە تۆمەتبارانی ئەو جۆرە روداوانە بکەن و رۆڵی رێکخراوەکانیش بۆ کەمکردنەوەی ئەو حاڵەتانە پەرەی پێبدرێت.

نوێنەری رێکخراوی نەتەوە یەکگرتوەکان لە عێراق، داواش دەکات روبەروبونەوەی توندوتیژی خێزانی بکرێتە پێشینەی کارەکانی حکومەت وەکو رێکارێک بەرامبەر پەتای کۆرۆنا، هەروەها داواکارن یاسای روبەروبونەوەی توندوتیژی خێزانی بە خێرایی پەسەند بکرێت، بۆ ئەوەی ژیانێکی باشتر بۆ ژنان و منداڵانی عێراق دەستبەربکات.


داڕشتنەوە: باران

ليست هناك تعليقات:

إرسال تعليق

بابەتی پەیوەندی دار

إعلان اسفل المشاركات

ماڵپەڕی پرس میدیا

بەشە سەرەکیەکان

دواین هەواڵ

نموذج الاتصال

الاسم

بريد إلكتروني *

رسالة *

پرس میدیا - Prs Media

پرس ، دامە زراوەیەکی میدیایی پیشەیی ئازادە دەبێتە بڵند گۆ و ئاوێنەی دەنگ و ڕەنگە جیاوازە نەبیستراو و نەبینراوەکان کلتور و فەرهەنگ و هــونــەری نــیـشـتـمـانیـی دەپـارێـزێـت و خـــەمـــی هـەمـیـشەی چەسپاندنی ئاشتی کۆمەڵایەتی و پێکەوە ژیان دەبێت ، پرس میدیا مەبەستیەتی نـەوەی ئـێسـتـاو داهـاتـوی نـیـشـتـمان بە ئاگابێت لـەسـەرجــەم پـرس و پـێشهاتەکانی دەوروبەری دەیەوێت بەزمانێکی بابەتیانە ئەو نەوەیە بدوێنێت

2019 - PRSMEDIA.NET / ALL RIGHT RESERVED ©