پارێزگاری هەولێر: دۆخەكە زۆر مەترسیدارەو دەبێ چاوەڕوانی لەدەستدانی ئازیزانمان بین - پرس میدیا

إعلان فوق المشاركات

پارێزگاری هەولێر: دۆخەكە زۆر مەترسیدارەو دەبێ چاوەڕوانی لەدەستدانی ئازیزانمان بین

پارێزگاری هەولێر: دۆخەكە زۆر مەترسیدارەو دەبێ چاوەڕوانی لەدەستدانی ئازیزانمان بین

پرس میدیا 

پارێزگاری هه‌ولێر رایده‌گه‌یه‌نێت، لەدۆخێكی هەستیارو مەترسیدارداین و تاكە دەرگا بۆ خۆپاراستن پێویستە لەماڵ بمێنینەوە. هه‌روه‌ها هۆشداریش ده‌دات، نەهێشتنی قەدەغەی هاتووچۆ زۆر مەترسیدارترە. 

فرسەت سۆفی، پارێزگاری هەولێر لە كۆنگره‌یه‌كی ڕۆژنامەوانیدا ڕایگەیاند "بەڕاشكاوی دەڵێین لەدۆخێكی مەترسیدارداین و لەقۆناغێكی هەستیارداین، جگە لەتوشبووانی ناو كەرەنتین، توشبووی ناو كۆمەڵگه‌ش دۆزراونەتەوە، تاكە دەرگا بۆ خۆپاراستن و نەگەیشتن بە قۆناغێكی زۆر مەترسیدار، پێویستە لەماڵ بمێنینەوە". 

هه‌روه‌ها هۆشداریش ده‌دات، له‌وه‌ی كه‌ درێژكردنەوەی قەدەغەی هاتووچۆ ئاسان نیە، بەڵام دی نەهێشتنی قەدەغەی هاتووچۆ زۆر مەترسیدارترە. 

فرسه‌ت سۆفی روونیشیكرده‌وه‌، لە كاتژمێر ۱ی ئەمشەو تا ٦ی بەیانی ئەوانەی كاری گرنگ و پێویستیان هەیە وەك حەوزی ماسی و باغ و ئاژەڵداری و گواستنەوەی كەلوپەل ئەوا بەبێ ڕێگاپێدان دەتوانن لەم كاتە دیاری كراوە كارەكانیان بكەن، بەڵام ئەگەر هاووڵاتیان بۆ گەشت و سەیران ئەو دەرفەتە بەكاربێنن، ئەوا وەك پێشوو بڕیارەكەیان هەڵدەوەشێنینەوە و سزای پێویستی ئەو كەسانەش دەدرێ، كە بۆ لایەنی تەرفیهی بەكاری دێنن. 

سه‌باره‌ت به‌ قه‌ره‌باڵغی به‌رده‌م بانكه‌كان، پارێزگاری هه‌ولێر وتی "ئێمە دەرفەتێكمان دابوو بەبۆرسەكان و بانكە ئەهلیەكان، بەڵام ئەمڕۆ قەرەباڵغی زۆر دروست بوو، ئەگەر هەموو مەرجێكی تەندروستی تێدا نەبێت و نێوان هاووڵاتیان كەم بێت یان كرێی حەواڵە داخراوبێت ئەوا شوێنەكە دادەخەن". 

فریه‌ت سۆفی هۆشداری ئه‌وه‌شی دا، ئەگەر پابەند نەبین دۆخەكە لەدەست هەموومان دەردەچێت و دەبێ چاوەڕوانی لەدەستدانی ئازیزانمان بین. 

ئه‌مڕۆ هه‌ندێك وێنه‌ی شه‌قام و بازاڕه‌كانی هه‌ولێر له‌ سوشیاڵ میدیا بڵاوكرانه‌وه‌، كه‌ قه‌ره‌باڵغییه‌كی زۆر هه‌یه‌ و ئۆتۆمبێلی زۆر له‌سه‌رشه‌قامه‌كان ده‌بینرێن. 



ليست هناك تعليقات:

إرسال تعليق

بابەتی پەیوەندی دار

إعلان اسفل المشاركات

ماڵپەڕی پرس میدیا

بەشە سەرەکیەکان

دواین هەواڵ

نموذج الاتصال

الاسم

بريد إلكتروني *

رسالة *

پرس میدیا - Prs Media

پرس ، دامە زراوەیەکی میدیایی پیشەیی ئازادە دەبێتە بڵند گۆ و ئاوێنەی دەنگ و ڕەنگە جیاوازە نەبیستراو و نەبینراوەکان کلتور و فەرهەنگ و هــونــەری نــیـشـتـمـانیـی دەپـارێـزێـت و خـــەمـــی هـەمـیـشەی چەسپاندنی ئاشتی کۆمەڵایەتی و پێکەوە ژیان دەبێت ، پرس میدیا مەبەستیەتی نـەوەی ئـێسـتـاو داهـاتـوی نـیـشـتـمان بە ئاگابێت لـەسـەرجــەم پـرس و پـێشهاتەکانی دەوروبەری دەیەوێت بەزمانێکی بابەتیانە ئەو نەوەیە بدوێنێت

2019 - PRSMEDIA.NET / ALL RIGHT RESERVED ©