حه‌وت تووشبووی دیكه‌ی كۆرۆنا له‌ هه‌رێم چاكبوونه‌وه‌ - پرس میدیا

إعلان فوق المشاركات

حه‌وت تووشبووی دیكه‌ی كۆرۆنا له‌ هه‌رێم چاكبوونه‌وه‌

حه‌وت تووشبووی دیكه‌ی كۆرۆنا له‌ هه‌رێم چاكبوونه‌وه‌

پرس میدیا 

له‌هه‌ر دوو پارێزگای هه‌ولێر و هه‌ڵه‌بجه‌ حه‌وت تووشبووی دیكه‌ به‌ڤایرۆسی كۆرۆنا چاكبوونه‌وه‌و نه‌خۆشخانه‌یان جێهێشت. 

دلۆڤان محه‌مه‌د بەڕێوەبەری گشتی تەندروستی هەولێر، له‌راگه‌یه‌نراوێكدا ئاماژه‌ی به‌وه‌داوه‌، "هاوڵاتیانی خۆشەویستی شاری هەولێر پێتان ڕادەگەیەنین کە (٦) نەخۆشی تووشبوو بە ڤایرۆسی کۆڕۆنا COVID – 19 دوای وەرگرتنی چارەسەری پزیشکی بەتەواوی چاکبوونەتەوە و باری تەندروستییان تەواو جێگیر بۆتەوە، وە پشکنینی تایبەتی یەکیان لەدوای یەکی بۆ کرایەوە کە نێگەتیڤ بوو و بڕیاردرا بنێردرێنەوەماڵەوە". 

هاوكات ئازاد مستەفا، بەڕێوەبەری تەندروستی هەڵەبجە ڕایگەیاند، تووشبوویەكی كۆرۆنا، کە منداڵێکی تەمەن ٤ ساڵە چاكبووەته‌وه‌ و نەخۆشخانەى بەجێهێشتووه‌. 

کۆی گشتی تووشبووان بە ڤایرۆسی کۆڕۆنای نوێ COVID-19 لە هەرێمی کوردستان گەشتە (337) تووشبوو، لەنێویاندا (٤) مردن هەیە و (234) نەخۆش چاکبووەتەوە، و ئەوانی تر هەموویان لەژێر چاودێری پزیشکی دان.

ليست هناك تعليقات:

إرسال تعليق

بابەتی پەیوەندی دار

إعلان اسفل المشاركات

ماڵپەڕی پرس میدیا

بەشە سەرەکیەکان

دواین هەواڵ

نموذج الاتصال

الاسم

بريد إلكتروني *

رسالة *

پرس میدیا - Prs Media

پرس ، دامە زراوەیەکی میدیایی پیشەیی ئازادە دەبێتە بڵند گۆ و ئاوێنەی دەنگ و ڕەنگە جیاوازە نەبیستراو و نەبینراوەکان کلتور و فەرهەنگ و هــونــەری نــیـشـتـمـانیـی دەپـارێـزێـت و خـــەمـــی هـەمـیـشەی چەسپاندنی ئاشتی کۆمەڵایەتی و پێکەوە ژیان دەبێت ، پرس میدیا مەبەستیەتی نـەوەی ئـێسـتـاو داهـاتـوی نـیـشـتـمان بە ئاگابێت لـەسـەرجــەم پـرس و پـێشهاتەکانی دەوروبەری دەیەوێت بەزمانێکی بابەتیانە ئەو نەوەیە بدوێنێت

2019 - PRSMEDIA.NET / ALL RIGHT RESERVED ©