وەزیری تەندروستی له‌باره‌ی جۆری سێیه‌می كۆرۆنا هۆشداری ده‌دات - پرس میدیا

إعلان فوق المشاركات

وەزیری تەندروستی له‌باره‌ی جۆری سێیه‌می كۆرۆنا هۆشداری ده‌دات

وەزیری تەندروستی له‌باره‌ی جۆری سێیه‌می كۆرۆنا هۆشداری ده‌دات

پرس میدیا 

وەزیری تەندروستی عێراق ئاشكرای ده‌كات، كه‌ له‌ ئه‌وروپا سێ جۆریی كۆرۆنا بڵاوبووه‌ته‌وه‌و هۆشداریی دەدات لە كەوتنە هەڵەی ڕێگەدان بە هاتنەناوەوەی كۆپییە مەترسیدارەكەی ڤایرۆسی كۆرۆنا بۆ نێو عێراق. 

جەعفەر سادق عەللاوی، وەزیری تەندروستی عێراق لە چاوپێكه‌وتنێكی رۆژنامه‌وانیدا ڕایگەیاند "لەمڕۆدا دەستكرا بە هەڵگرتنی بەشێك لە قەدەغەكردنی هاتووچۆ، ئامانج لەم هەنگاوەش كەوتنەوەگەڕی دارایی بانكەكان و گواستنەوە و كاریی هەندێك لە وەزارەتەكانە كە كارەكانیان پێویستن، لەگەڵ كردنەوەی هەندێك لە مەرزە سنورییەكان بۆ گواستنەوەی كاڵا و پێداویستییەكان، نەك بەڕووی هاتووچۆی خەڵكدا". 

هه‌روه‌ها ئاماژه‌ی به‌وه‌ش داوه‌ "گەر وەزارەتی تەندروستی تێبینی بكردایە سەرلەنوێ‌ ژمارەی حاڵەتەكانی توشبوون ڕوو لە زیادبوونن لە پاش هەڵگرتنی بەشێك لە قەدەغەكردنی هاتووچۆ، ئەوا سەرلەنوێ‌ داوای سەپاندنەوەی گشتی قەدەغەكردنی هاتووچۆی دەكرد، چونكە ژیانی هاووڵاتیان گرنگترن". 

هاوكات وەزیری تەندروستی هۆشداری ده‌دات "لە ئەوروپا 3 جۆری ڤایرۆسی كۆرۆنایان ڕاگەیاندووه‌، ئەوەی تووشی كیشوەرەكە بووە مەترسیدارترینە، بۆیە پێویستە لەسەرمان بەئاگابین لە پێشوازیی ئەو گەشتە ئاسمانیانەی لەو وڵاتانەوە دەگەڕێنەوە بۆ وڵات، و دەبێت هەڵەنەكەین و پەلە نەكەین لە گێڕانەوەی هەموویان، چونكە ئێمە ترسی گواستنەوەی ئەو كۆپیەمان هەیە بۆ نێو عێراق".

بە بۆچوونی جەعفەر سادق عەللاوی ئەوەی وایكرد، عێراق لەنێوان وڵاتاندا كەمترین ژمارەی تووشبوان تۆماربكات، گەلەكەی بووه‌ كه‌ خۆڕاگربووە و پابەندی قەدەغەكردنی هاتووچۆ بووە و خۆی لە گردبوونەوەكان پاراستووە و وڵاتی ڕزگاركردووە. 

بەپێی دوایین ئامار كۆی گشتی ژمارەی تووشبووان گەیشتۆتە 1574 كەس و لەو نێوەندەشدا 82 كەس گیانیانلەدەستدا و 1043 كەسیش نەخۆشییەكەیان پەڕاندووە و چاكبوونەتەوە. 



ليست هناك تعليقات:

إرسال تعليق

بابەتی پەیوەندی دار

إعلان اسفل المشاركات

ماڵپەڕی پرس میدیا

بەشە سەرەکیەکان

دواین هەواڵ

نموذج الاتصال

الاسم

بريد إلكتروني *

رسالة *

پرس میدیا - Prs Media

پرس ، دامە زراوەیەکی میدیایی پیشەیی ئازادە دەبێتە بڵند گۆ و ئاوێنەی دەنگ و ڕەنگە جیاوازە نەبیستراو و نەبینراوەکان کلتور و فەرهەنگ و هــونــەری نــیـشـتـمـانیـی دەپـارێـزێـت و خـــەمـــی هـەمـیـشەی چەسپاندنی ئاشتی کۆمەڵایەتی و پێکەوە ژیان دەبێت ، پرس میدیا مەبەستیەتی نـەوەی ئـێسـتـاو داهـاتـوی نـیـشـتـمان بە ئاگابێت لـەسـەرجــەم پـرس و پـێشهاتەکانی دەوروبەری دەیەوێت بەزمانێکی بابەتیانە ئەو نەوەیە بدوێنێت

2019 - PRSMEDIA.NET / ALL RIGHT RESERVED ©