ئه‌مڕۆ سەرۆکایەتی هەرێمی کوردستان كۆده‌بێته‌وه‌ - پرس میدیا

إعلان فوق المشاركات

ئه‌مڕۆ سەرۆکایەتی هەرێمی کوردستان كۆده‌بێته‌وه‌

ئه‌مڕۆ سەرۆکایەتی هەرێمی کوردستان كۆده‌بێته‌وه‌

پرس میدیا 

ئه‌مڕۆ سەرۆکی هەرێمی کوردستان لەگەڵ جێگره‌كانی و راوێژکارەکانی سەرۆکایەتی هەرێمی کوردستان کۆدەبێتەوە، بۆ گفتوگۆكردن سه‌باره‌ت به‌ دوایین گۆڕانکارییەکانی ناوخۆی هەرێمی کوردستان و پێکهێنانی حکومەتی نوێی عێراق. 

به‌گوێره‌ی زانیارییه‌ رۆژنامه‌وانییه‌كان، ئه‌مڕۆ نێچیرڤان بارزانی سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان له‌گه‌ڵ جێگره‌كانی و راوێژكاره‌كانی سه‌رۆكایه‌تی هه‌رێم كۆده‌بێته‌وه‌. ته‌وه‌ره‌ سەرەکییەکانی کۆبوونەوەکەش ئاڵۆزی و رووداوه‌كانی زینی وەرتێ و پێكهێنانی حكومه‌تی نوێی عێراق دەبێت. 

وا بڕیاریشه‌ دوای ته‌واوبوونی كۆبوونه‌وه‌كه‌، نێچیرڤان بارزانی لە كۆنگره‌یه‌كی رۆژنامەوانیدا ئەنجامی کۆبوونەوەکە دەخاتەڕوو. 

ئه‌م كۆبوونه‌وه‌یه‌ش دوای ئه‌وه‌ دێ، كه‌ به‌شێك له‌ لایه‌نه‌ سیاسییه‌كان و چالاكوانه‌ مه‌ده‌نییه‌كان، داوایان له‌ سه‌رۆكی هه‌رێم كرد، كه‌ هاوكات فه‌رمانده‌ی گشتی هێزه‌ چه‌كداره‌كانیشه‌، بڕیاری كشانه‌وه‌ی سه‌رجه‌م هێزه‌كان بدات له‌ زینی وه‌رتێ، ئه‌وه‌ی رێگری له‌هه‌ر جۆره‌ پێكدادانێك بكرێت. 

ليست هناك تعليقات:

إرسال تعليق

بابەتی پەیوەندی دار

إعلان اسفل المشاركات

ماڵپەڕی پرس میدیا

بەشە سەرەکیەکان

دواین هەواڵ

نموذج الاتصال

الاسم

بريد إلكتروني *

رسالة *

پرس میدیا - Prs Media

پرس ، دامە زراوەیەکی میدیایی پیشەیی ئازادە دەبێتە بڵند گۆ و ئاوێنەی دەنگ و ڕەنگە جیاوازە نەبیستراو و نەبینراوەکان کلتور و فەرهەنگ و هــونــەری نــیـشـتـمـانیـی دەپـارێـزێـت و خـــەمـــی هـەمـیـشەی چەسپاندنی ئاشتی کۆمەڵایەتی و پێکەوە ژیان دەبێت ، پرس میدیا مەبەستیەتی نـەوەی ئـێسـتـاو داهـاتـوی نـیـشـتـمان بە ئاگابێت لـەسـەرجــەم پـرس و پـێشهاتەکانی دەوروبەری دەیەوێت بەزمانێکی بابەتیانە ئەو نەوەیە بدوێنێت

2019 - PRSMEDIA.NET / ALL RIGHT RESERVED ©