بارزانی سكاڵا له‌سه‌ر سۆران عومه‌ر تۆمار ده‌كات - پرس میدیا

إعلان فوق المشاركات

بارزانی سكاڵا له‌سه‌ر سۆران عومه‌ر تۆمار ده‌كات

بارزانی سكاڵا له‌سه‌ر سۆران عومه‌ر تۆمار ده‌كات

پرس میدیا 

نوسینگەی سەرۆکی حکومەت رایگەیاند، پەرلەمانتار سۆران عومەر هەندێ تۆمەتی ئاڕاستەی سەرۆکی حكومه‌ت کردووە، بۆیه‌ بە پێویستی دەزانن رێکاری یاسایی بەرامبەربگرنەبەر و بەپێچەوانەشەوە دەبێت بەرپرسیاریەتی یاسایی ئەو چەواشەکاری و ناڕاستییانە لە ئەستۆ بگرێت. 

له‌روونكردنه‌وه‌یه‌ك نوسینگەی مەسرور بارزانی سەرۆکی حکومەتی هه‌رێمی كوردستان، ئاماژه‌ی به‌وه‌داوه‌، سۆران عومەر پەرلەمانتاری سەر بە کۆمەڵی ئیسلامی هەندێ لێدوانی ناڕاست و چەواشەکارانەی داوە کە گوایە، داهاتی حکومەت لە خەرجییەکانی زیاترە و هەروەها باسی لەوە کردووە کە سەرۆکی حکومەت گوایە خاوەنداریی بانکێک و کۆمپانیایەکی گەورە دەکات. 

هه‌روه‌ها ئه‌وه‌شی خستووه‌ته‌ڕوو "رێکاری ئاسایی دەگرینە بەر. ئەم کەسە پێویستە بەڵگەکانی ڕادەستی لایەنە یاساییەکان بکات، ئەگەرنا دەبێت بەرپرسیاریەتی یاسایی ئەو چەواشەکاری و ناڕاستییانە لە ئەستۆ بگرێت". 

ده‌قی روونكردنه‌وه‌كه‌ 

روونکردنەوەیەک لە نووسینگەی سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستانەوە دوابەدوای ئەوەی لە ناوەوە و دەرەوەی ھەرێم، رێکارەکانی حکومەتی ھەرێم بۆ ڕووبەڕووبوونەوەی پەتای ڤایرۆسی نوێی کۆرۆنا بووە جێگەی دەستخۆشی ، کەسانێک ویستیان بۆ شێواندنی ئەم دەسکەوتە خەلک چەواشە بکەن و بە ھەواڵی ساختە پێگەی سەرۆکی حکومەت بکەنە ئامانج، لەوانەش سۆران عومەر پەرلەمانتاری سەر بە کۆمەڵی ئیسلامی هەندێ لێدوانی ناڕاست و چەواشەکارانەی داوە کە گوایە، داهاتی حکومەت لە خەرجییەکانی زیاترە و هەروەها باسی لەوە کردووە کە سەرۆکی حکومەت گوایە خاوەنداریی بانکێک و کۆمپانیایەکی گەورە دەکات. لەم کات و ساتەدا کە حکومەتی هەرێم هەموو تواناکانی خۆی بۆ پاراستنی تەندروستی وگیانی هاونیشتمانیان تەرخان کردووە، چاوەڕوانی ئەوە بووین دوور لە ململانێ سیاسییەکان هەموو لایەک بەشدار و هاوکار بن لە پێناو تێپەڕاندنی ئەم دۆخە سەختە، بەڵام بەداخەوە کەسانێک سەلماندوویانە کە هیچ کاتێک ناتوانن بە ئاراستەی بەرژەوەندیی گشتیدا هەنگاو بنێن. ئێمە لێرەدا وێڕای ڕەتکردنەوەی ئەم تۆمەتانە، لە پێناو ئاشکراکردنی ڕاستییەکان بۆ ھاووڵاتییانی خۆشەویستمان رێکاری ئاسایی دەگرینە بەر. ئەم کەسە پێویستە بەڵگەکانی ڕادەستی لایەنە یاساییەکان بکات، ئەگەرنا دەبێت بەرپرسیاریەتی یاسایی ئەو چەواشەکاری و ناڕاستییانە لە ئەستۆ بگرێت. نووسینگەی سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان 2020/4/1

ليست هناك تعليقات:

إرسال تعليق

بابەتی پەیوەندی دار

إعلان اسفل المشاركات

ماڵپەڕی پرس میدیا

بەشە سەرەکیەکان

دواین هەواڵ

نموذج الاتصال

الاسم

بريد إلكتروني *

رسالة *

پرس میدیا - Prs Media

پرس ، دامە زراوەیەکی میدیایی پیشەیی ئازادە دەبێتە بڵند گۆ و ئاوێنەی دەنگ و ڕەنگە جیاوازە نەبیستراو و نەبینراوەکان کلتور و فەرهەنگ و هــونــەری نــیـشـتـمـانیـی دەپـارێـزێـت و خـــەمـــی هـەمـیـشەی چەسپاندنی ئاشتی کۆمەڵایەتی و پێکەوە ژیان دەبێت ، پرس میدیا مەبەستیەتی نـەوەی ئـێسـتـاو داهـاتـوی نـیـشـتـمان بە ئاگابێت لـەسـەرجــەم پـرس و پـێشهاتەکانی دەوروبەری دەیەوێت بەزمانێکی بابەتیانە ئەو نەوەیە بدوێنێت

2019 - PRSMEDIA.NET / ALL RIGHT RESERVED ©