دواجار بازەکە لەسەر سەری مستەفا کازمیی دەنیشێتەوە - پرس میدیا

إعلان فوق المشاركات

دواجار بازەکە لەسەر سەری مستەفا کازمیی دەنیشێتەوە

دواجار بازەکە لەسەر سەری مستەفا کازمیی دەنیشێتەوە

پرس میدیا 

بەشێک لە لایەنە عێراقییەکان پشتیوانیی خۆیان بۆ مستەفا کازمیی ڕاگەیاند بۆئەوەی ببێتە سەرۆک وەزیرانی عێراق و سەرۆکی هەرێمی کوردستانیش پشتیوانی ناوبراو دەکات.

دوای ئەوەی محەمەد تۆفیق عەلاویی لە پێکهێنانی کابینەی نوێی حکومەتی عێراقیی کشایەوە، سەرۆک کۆماری عێراق عەدنان زورفی بۆ ئەو پرسە راسپارد، بەڵام لەبەر ئەوەی زۆرینەی لایەنە شیعەکان ئامادەنەبوون پشتیوانیی بکەن، ئەویش نەیتوانی ئەرکەکەی ڕابپەڕینێت.

ئێستا باس باسی مستەفا کازمییە بۆئەوەی ڕابسپێردرێت بۆ پێکهێنانی کابینەی نوێی حکومەتی عێراقیی و بۆ ئەو مەبەستەش هاوپەیمانیی هێزە عێراقییەکان پشتیوانییان بۆ ناوبراو ڕاگەیاندووە.

دوای ئەو هەنگاوە، نێچیرڤان بارزانی سەرۆکی هەرێمی کوردستان، راگەیەنراوێکی بڵاوکردەوە و ئاماژەی بەوەکردووە کە پشتیوانی کازمیی دەبێت بۆ پێکهێنانی کابینەی نوێی حکومەتی عێراق.


مسەفا کازمیی کێیە؟

- ئیستا بەرپرسی دەزگای دژەتیرۆری عێراقییە
- پیاوێکی ڕۆشنبیر و نوسەرە
- ساڵی ١٩٦٧ لە بەغدا لەدایکبووە
- بڕوانامەی بەکالۆریۆسی لە یاسا هەیە
- بێجگە لە وڵاتنامەی عێراقی وڵاتنامەی هیچ شوێنێکی تری نییە
- بەردەوام وەکو ئاشتیخواز و نێوەندگیرێکی ئاڵۆزییەکان دەرکەوتووە
- دژبەرێکی سەرسەختی ڕژێمی بەعس بووە و نەفی کراوە
- پەیوەندی بە هیچ حزبێکی سیاسییەوە نەکردووە
- دامەزرێنەری ناوەندی "زاکیرەی عێراقییە" کە کاری دۆکۆمێنتکردنی تاوانەکانی سەدامە
- دامەزرێنەری دامەزراوەی گفتوگۆی مرۆییە
- بەرپرسی بەشی عێراقی ماڵپەڕی ئەلمۆنیتەر بووە
- خاوەنی چەند کتێبێکی چاپکراوە لەوانە: مسألة العراق – المصالحة بين الماضي والمستقبل
- دیدگایەکی سەردەمیانەی بۆ سیاسەت و پێکەوەژیان هەیە
- پەسەندی خۆپیشاندەرانە
- پەسەندی ئەمریکایە
- پەیوەندی باشی لەگەڵ سەرۆک کۆمار هەیە
- بێجگە لە گروپە میلیشیا توندەڕەوە ئێرانییەکان سەرجەم لایەنەکانی تر پێیان باشە

ليست هناك تعليقات:

إرسال تعليق

بابەتی پەیوەندی دار

إعلان اسفل المشاركات

ماڵپەڕی پرس میدیا

بەشە سەرەکیەکان

دواین هەواڵ

نموذج الاتصال

الاسم

بريد إلكتروني *

رسالة *

پرس میدیا - Prs Media

پرس ، دامە زراوەیەکی میدیایی پیشەیی ئازادە دەبێتە بڵند گۆ و ئاوێنەی دەنگ و ڕەنگە جیاوازە نەبیستراو و نەبینراوەکان کلتور و فەرهەنگ و هــونــەری نــیـشـتـمـانیـی دەپـارێـزێـت و خـــەمـــی هـەمـیـشەی چەسپاندنی ئاشتی کۆمەڵایەتی و پێکەوە ژیان دەبێت ، پرس میدیا مەبەستیەتی نـەوەی ئـێسـتـاو داهـاتـوی نـیـشـتـمان بە ئاگابێت لـەسـەرجــەم پـرس و پـێشهاتەکانی دەوروبەری دەیەوێت بەزمانێکی بابەتیانە ئەو نەوەیە بدوێنێت

2019 - PRSMEDIA.NET / ALL RIGHT RESERVED ©