تەندروستی جیهانی هۆشداری مەترسیدار دەدات - پرس میدیا

إعلان فوق المشاركات

تەندروستی جیهانی هۆشداری مەترسیدار دەدات

تەندروستی جیهانی هۆشداری مەترسیدار دەدات

پرس میدیا

بەڕێوبەری گشتی رێکخراوی تەندروستی جیهانی رایگەیاند، "بەهۆی کەمکردنەوەی رێکارەکانی خۆپارێزی لە بەشێک لە وڵاتان، ناتوانرێت کۆرۆنا کۆنترۆڵ بکرێت".

تێدرۆس ئەدهانۆم گێبرێسۆس بەڕێوبەری گشتی رێکخراوی تەندروستی جیهانی ئەمڕۆ سێشەممە ٢٨ی نیسانی ٢٠٢٠ لە کۆنگرەیەکی رۆژنامەنووسیدا رایگەیاند، "رێکخراوی تەندروستی جیهانی نیگەرانە بە زیادبوونی رێژەی تووشبووان لە ئەوروپا و ئەمریکا و ئەفریقا و چەند وڵاتێکی ئاسیا، بەهۆی کەمکردنەوەی رێکارەکانی خۆپارێزی لەلایەن بەشێک لە وڵاتانەوە، ناتوانرێت بە ئاسانی ڤایرۆسی کۆرۆنا کۆنترۆڵ بکرێت".

ئاماژەی بەوەشکرد، "پێویستە سەرجەم وڵاتانی جیهان بایەخ بە رێکارەکانی خۆپارێزی بدەن، ئێمە ناتوانین هیچ وڵاتێک بە پابەندکردنی رێکارەکان ناچار بکەین، ئەو وڵاتانەی سەرجەم رێکارەکانیان بە دروستی ئەنجامداوە دۆخیان زۆر باشترە لە وڵاتانی دیکە".

ماوەی زیاتر لە دوومانگە ڤایرۆسی نوێی کۆرۆنا لە جیهاندا سەری هەڵداوە و تا ئێستا زیاتر لە سێ ملیۆن تووشبوو تۆمارکراوە و ٢١١ هەزار کەس گیانیان لەدەستداوە و ٨٨٤ هەزار کەسیش چاکبوونەتەوە. 

داڕشتنەوە: محمد

No comments:

Post a comment

بابەتی پەیوەندی دار

إعلان اسفل المشاركات

ماڵپەڕی پرس میدیا

بەشە سەرەکیەکان

دواین هەواڵ

Contact form

Name

Email *

Message *

پرس میدیا - Prs Media

پرس ، دامە زراوەیەکی میدیایی پیشەیی ئازادە دەبێتە بڵند گۆ و ئاوێنەی دەنگ و ڕەنگە جیاوازە نەبیستراو و نەبینراوەکان کلتور و فەرهەنگ و هــونــەری نــیـشـتـمـانیـی دەپـارێـزێـت و خـــەمـــی هـەمـیـشەی چەسپاندنی ئاشتی کۆمەڵایەتی و پێکەوە ژیان دەبێت ، پرس میدیا مەبەستیەتی نـەوەی ئـێسـتـاو داهـاتـوی نـیـشـتـمان بە ئاگابێت لـەسـەرجــەم پـرس و پـێشهاتەکانی دەوروبەری دەیەوێت بەزمانێکی بابەتیانە ئەو نەوەیە بدوێنێت

2019 - PRSMEDIA.NET / ALL RIGHT RESERVED ©