دابەشکردنی بەشەخۆراکی مانگانە بەردەوام دەبێت - پرس میدیا

إعلان فوق المشاركات

دابەشکردنی بەشەخۆراکی مانگانە بەردەوام دەبێت

دابەشکردنی بەشەخۆراکی مانگانە بەردەوام دەبێت

پرس میدیا

پارێزگاری سلێمانی، سەردانی كۆگاكانی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تیی كۆمپانیای دابه‌شكردنی خۆراكی پارێزگاکەی کرد و هاووڵاتیانی دڵنیا کردەوە له‌جۆری باش و قه‌باره‌ی پێویستی خۆراكه‌ سه‌ره‌كییه‌كان.

ئەمڕۆ پێنج شەممە ٢٠٢٠/٤/٩، هەڤاڵ ئەبوبەکر پارێزگاری سلێمانی رایگەیاند، هه‌موو هاووڵاتیانی پارێزگای سلێمانی له‌جۆری باش و قه‌باره‌ی پێویستی خۆراكه‌ سه‌ره‌كییه‌كانی (ئارد، برنج، شه‌كر، زه‌یت) دڵنیا ده‌كاته‌وه‌، كه‌ به‌شێوه‌یه‌كی شیاو به‌پێی ڕێنماییه‌ ته‌ندروستییه‌كان ده‌ست به‌ دابه‌شكردنیان كراوه‌و له‌ڕێی بریكاره‌كانه‌وه‌ دابه‌شده‌كرێت به‌سه‌ر هه‌موو هاووڵاتیاندا.

ئاماژەی بەوەشکرد، به‌شه‌ خۆراكی پارێزگای هه‌ڵه‌بجه‌ بگه‌یه‌نرێته‌ بریكاره‌كان، به‌شه‌ خۆراكی مانگی نوێش گه‌یشتوونه‌ته‌ كۆگاكانی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی كۆمپانیای دابه‌شكردنی خۆراكی پارێزگای سلێمانی و به‌پێی پلانێكی گونجاو به‌رده‌وام ده‌بن له‌ دابه‌شكردنیاندا.

پارێزگاری سلێمانی سوپاس و پشتیوانیی خۆی بۆ به‌ڕێوه‌به‌رو كارمه‌ندو كارگوزارو بریكارو كرێكاره‌ جوامێره‌كان ده‌ربڕی و سوپاسی وه‌زاره‌تی بازرگانی حكومه‌تی ئیتحادیی و وه‌زاره‌تی پیشه‌سازیی و بازرگانی حكومه‌تی هه‌رێمیشی كرد بۆ پشتیوانییه‌كانیان.



داڕشتنەوە: باران

ليست هناك تعليقات:

إرسال تعليق

بابەتی پەیوەندی دار

إعلان اسفل المشاركات

ماڵپەڕی پرس میدیا

بەشە سەرەکیەکان

دواین هەواڵ

نموذج الاتصال

الاسم

بريد إلكتروني *

رسالة *

پرس میدیا - Prs Media

پرس ، دامە زراوەیەکی میدیایی پیشەیی ئازادە دەبێتە بڵند گۆ و ئاوێنەی دەنگ و ڕەنگە جیاوازە نەبیستراو و نەبینراوەکان کلتور و فەرهەنگ و هــونــەری نــیـشـتـمـانیـی دەپـارێـزێـت و خـــەمـــی هـەمـیـشەی چەسپاندنی ئاشتی کۆمەڵایەتی و پێکەوە ژیان دەبێت ، پرس میدیا مەبەستیەتی نـەوەی ئـێسـتـاو داهـاتـوی نـیـشـتـمان بە ئاگابێت لـەسـەرجــەم پـرس و پـێشهاتەکانی دەوروبەری دەیەوێت بەزمانێکی بابەتیانە ئەو نەوەیە بدوێنێت

2019 - PRSMEDIA.NET / ALL RIGHT RESERVED ©