شاندی دانوستانكارو سه‌رۆكی فراكسیۆنەكان لەگەڵ حكومەت‌ له‌كۆبونه‌وەدان - پرس میدیا

إعلان فوق المشاركات

شاندی دانوستانكارو سه‌رۆكی فراكسیۆنەكان لەگەڵ حكومەت‌ له‌كۆبونه‌وەدان

شاندی دانوستانكارو سه‌رۆكی فراكسیۆنەكان لەگەڵ حكومەت‌ له‌كۆبونه‌وەدان

پرس میدیا 

شاندی دانوستانكاری هەرێم بۆ بەغدا و سەرۆكی فراكسیۆنە كوردستانییەكان لەبەغدا، لەگەڵ جێگری سەرۆكی حكومەت لەكۆبوونەدان، سەبارەت بە موچە و بودجەی هەرێم. 

كۆبوونەوەكە، كە لەلایەن قوباد تاڵەبانی جێگری سەرۆكی حكومەتی هەرێم سەرپەرشتی دەكرێت و شاندی دانوستانكاری هەرێم بۆ بەغدا و سەرۆكی فراكسیۆنە كوردستانییەكان لەبەغدا تێیدا بەشدارن، گفتوگۆ دەكرێت لەبارەی ده‌ره‌نجامی سه‌ردان و كۆبونه‌وه‌كانی شاندی دانوستانكاری هه‌رێم له‌گه‌ڵ حكومه‌تی عێراق، به‌تایبه‌تی پرسی به‌شه‌ بودجه‌ی كوردستان و موچه‌ی فه‌رمانبه‌ران و دۆسیه‌ی نه‌وت و غاز.

ئەوەش لەكاتیكدایە كەهه‌فته‌ی رابردوو شاندێكی هه‌رێمی كوردستان به‌ سه‌رۆكایه‌تی ئاوات شێخ جەناب وه‌زیری دارایی و ئابوری سه‌ردانی به‌غدای كرد، دوای گه‌ڕانه‌وه‌شیان دوێنی له‌گەڵ سه‌رۆكایه‌تی په‌رله‌مان و سه‌رۆكی فراكسیۆنه‌كانی په‌رله‌مانی كوردستان كۆبوه‌وه. 

هەفتەی رابردوو بەبڕیاری ئەمینداری گشتی ئەنجومەنی وەزیرانی عێراق ناردنی پارەی موچەی فەرمانبەرانی هەرێم راگیرا، بەهۆی پابەندنەبوونی هەرێم بەرادەستكردنی نەوت بە كۆمپانیای سۆمۆ. 



ليست هناك تعليقات:

إرسال تعليق

بابەتی پەیوەندی دار

إعلان اسفل المشاركات

ماڵپەڕی پرس میدیا

بەشە سەرەکیەکان

دواین هەواڵ

نموذج الاتصال

الاسم

بريد إلكتروني *

رسالة *

پرس میدیا - Prs Media

پرس ، دامە زراوەیەکی میدیایی پیشەیی ئازادە دەبێتە بڵند گۆ و ئاوێنەی دەنگ و ڕەنگە جیاوازە نەبیستراو و نەبینراوەکان کلتور و فەرهەنگ و هــونــەری نــیـشـتـمـانیـی دەپـارێـزێـت و خـــەمـــی هـەمـیـشەی چەسپاندنی ئاشتی کۆمەڵایەتی و پێکەوە ژیان دەبێت ، پرس میدیا مەبەستیەتی نـەوەی ئـێسـتـاو داهـاتـوی نـیـشـتـمان بە ئاگابێت لـەسـەرجــەم پـرس و پـێشهاتەکانی دەوروبەری دەیەوێت بەزمانێکی بابەتیانە ئەو نەوەیە بدوێنێت

2019 - PRSMEDIA.NET / ALL RIGHT RESERVED ©