ئەڵمانیا سێیەم کاروانی هاوکاریی گەیاندە هەرێمی کوردستان - پرس میدیا

إعلان فوق المشاركات

ئەڵمانیا سێیەم کاروانی هاوکاریی گەیاندە هەرێمی کوردستان

ئەڵمانیا سێیەم کاروانی هاوکاریی گەیاندە هەرێمی کوردستان

پرس میدیا

بەڕێوەبەری گشتیی ناوەندی هاوبەشی هەماهەنگیی قەیرانەکانی هەرێمی کوردستان رایەگەیاند، بەشی سێیەمی هاوکاریی وڵاتی ئەڵمانیا گەیشتە هەولێر و دابەشبکرێت بەسەر هێزە ئەمنیەکان و فڕۆکەخانە و خاڵە سنووریەکان.


ئەمڕۆ پێنج شەممە ٢٠٢٠/٤/٣٠، هۆشەنگ محەمەد، بەڕێوەبەری گشتیی ناوەندی هاوبەشی هەماهەنگیی قەیرانەکان لە شاری هەولێر لە کۆنفڕانسێکی رۆژنامەنووسییدا رایگەیاند، ئەمە سێهەم قۆناغی هاوکارییەکانی ئەڵمانیایە تایبەت بە رووبەڕووبونەوەی ڤایرۆسی كۆرۆنا، سوپاسی ئاژانسی فیدڕاڵیی ئەڵمانیا بۆهاوکاری تەکنیکی دەکەین، کەهەر لەسەرەتای بوونی حاڵەتی كۆرۆنا بەدەنگ داواکاریەکانمانەوە هاتن و کەل و پەلی خۆپارێزییان دابین کرد، ئەو هاوکاریانەی ئەمجارەش دابەش دەکەین بەسەر فەرمانگەکانی حکومەت لەهەموو پارێزگاکان.

ئاماژەی بەوەشکرد، هەفتەی رابردوو کۆمەڵێک پێداویستیی تەندروستییان پێشکەش بەوەزارەتی تەندروستیی کرد کە پشکی هەموو پارێزگاکان و ئیدارە سەربەخۆکان بووە، ئەمڕۆش ئەو پێداویستیانە تایبەتن بەو کەسانەی لە هێڵی پێشەوەی رووبەڕووبونەوەی كۆرۆنادان وەک هێزەکانی ئاسایشی ناوخۆ و نەخۆشخانەی تالاسیمیا و تیمەکانی دەروازە سنوریەکان و فڕۆکەخانەکان که رۆژانە بەرکەوتنیان زۆرە.

ئەوەشی خستەڕوو، کە هاوکارییەکان پێکهاتوون لە ۲٥۰ هەزار دەمامک و ۱٥۰ هەزار دەستکێشی تایبەت و ۱۳۰۰ پارێزەری دەموچاو کە پێکهاتووە لە کڵاوێکی تایبەت و دەموچاو دادەپۆشێت کە بۆ تیمەکانی رشاندن بەکاردێن، هەروەها ۱٥ هەزار عەینەكی تایبەت کە ئەوکەسانە دەتوانن بەکاری بێنن پشکنین ئەنجام دەدەن لەگەڵ ۱۰۰ هەزار داپۆشەری سەر و پێڵاو بەتایبەت بۆ ئەوانەی لە شوێنی کەرەنتین کاردەکەن، ئەمانەش بۆ پاراستنی سەرجەم تیمەکان بەکاردێن.

بەڕێوەبەری گشتیی ناوەندی هاوبەشی هەماهەنگیی قەیرانەکانی هەرێم، راشیگەیاند، تائێستا ۳۸ کەمپی ئاوارە و پەنابەر لەهەرێمی کوردستان هەن کە ٦٥ هەزار خێزان تێیدا نیشتەجێن، تیمەکانیان لەپارێزگاکان بەردەوامن بۆ کۆکردنەوەی هاوکاریەکانی پاککردنەوە بۆ ئەوەی ئەوانیش پارێزراوبن، تائێستاش ۳٥۰۰ سەبەتەی خۆراک ۳٥۰۰ کەل و پەلی پاک و خاوێنی، ۳۰۰۰ هەزار سەللەی تایبەت بەپێداویستی منداڵان.


داڕشتنەوە: باران

ليست هناك تعليقات:

إرسال تعليق

بابەتی پەیوەندی دار

إعلان اسفل المشاركات

ماڵپەڕی پرس میدیا

بەشە سەرەکیەکان

دواین هەواڵ

نموذج الاتصال

الاسم

بريد إلكتروني *

رسالة *

پرس میدیا - Prs Media

پرس ، دامە زراوەیەکی میدیایی پیشەیی ئازادە دەبێتە بڵند گۆ و ئاوێنەی دەنگ و ڕەنگە جیاوازە نەبیستراو و نەبینراوەکان کلتور و فەرهەنگ و هــونــەری نــیـشـتـمـانیـی دەپـارێـزێـت و خـــەمـــی هـەمـیـشەی چەسپاندنی ئاشتی کۆمەڵایەتی و پێکەوە ژیان دەبێت ، پرس میدیا مەبەستیەتی نـەوەی ئـێسـتـاو داهـاتـوی نـیـشـتـمان بە ئاگابێت لـەسـەرجــەم پـرس و پـێشهاتەکانی دەوروبەری دەیەوێت بەزمانێکی بابەتیانە ئەو نەوەیە بدوێنێت

2019 - PRSMEDIA.NET / ALL RIGHT RESERVED ©