وەزارەتی پەروەردەی عێراق خوێندنی ئەم ساڵی یەکلاییکردەوە - پرس میدیا

إعلان فوق المشاركات

وەزارەتی پەروەردەی عێراق خوێندنی ئەم ساڵی یەکلاییکردەوە

وەزارەتی پەروەردەی عێراق خوێندنی ئەم ساڵی یەکلاییکردەوە

پرس میدیا

وتەبێژی وەزارەتی پەروەردەی عێراق رایگەیاند، "خوێندنی ئەم ساڵ نافەوتێت و سەرجەم خوێندکارانی پۆلە کۆتاکان بەشداری تایقیکردنەوەکانی کۆتایی ساڵ دەکەن". 

حەیدەر فاروق وتەبێژی وەزارەتی پەروەردەی عێراق لە لێدوانێکدا بۆ میدیا عیراقییەکان رایگەیاندووە، "سەرجەم خوێندکارانی پۆلی شەشی سەرەتایی و سێی ناوەندی و شەشی ئامادەیی بەشداری تاقیکردنەوەکان دەکەن و تاقیکردنەوەکان بەڕێوەدەچن".

ئاماژەی بەوەشکردووە، "پۆلی یەکی سەرەتایی تا ٥ی سەرەتایی نمرەی کۆرسی یەکەم دوو هێندە دەکرێت و بۆ کۆرسی دووەم بۆی هەژمار دەکرێت و کۆتایی بە ساڵی خوێندنیان دێت، هەروەها خوێندکارانی یەکەم و دووەمی ناوەندی و چوارەم و پێنجەمی ئامادەیی لەبری خوێندنی کۆرسی دووەمیان، پێویستە راپۆرت ئامادە بکەن".

لەکۆتاییدا باسی لەوەشکرد، "بەهۆی بارودۆخی ئێستای بڵاوبوونەوەی ڤایرۆسی کۆرۆنا، هەوڵدەدەین تاقیکردنەوەکان ئاسان بن و ئەم ساڵی خوێندن بەشێوەیەکی سەرکەوتوو کۆتایی پێ بهێنین".

داڕشتنەوە: محمد

ليست هناك تعليقات:

إرسال تعليق

بابەتی پەیوەندی دار

إعلان اسفل المشاركات

ماڵپەڕی پرس میدیا

بەشە سەرەکیەکان

دواین هەواڵ

نموذج الاتصال

الاسم

بريد إلكتروني *

رسالة *

پرس میدیا - Prs Media

پرس ، دامە زراوەیەکی میدیایی پیشەیی ئازادە دەبێتە بڵند گۆ و ئاوێنەی دەنگ و ڕەنگە جیاوازە نەبیستراو و نەبینراوەکان کلتور و فەرهەنگ و هــونــەری نــیـشـتـمـانیـی دەپـارێـزێـت و خـــەمـــی هـەمـیـشەی چەسپاندنی ئاشتی کۆمەڵایەتی و پێکەوە ژیان دەبێت ، پرس میدیا مەبەستیەتی نـەوەی ئـێسـتـاو داهـاتـوی نـیـشـتـمان بە ئاگابێت لـەسـەرجــەم پـرس و پـێشهاتەکانی دەوروبەری دەیەوێت بەزمانێکی بابەتیانە ئەو نەوەیە بدوێنێت

2019 - PRSMEDIA.NET / ALL RIGHT RESERVED ©