وەزارەتی تەندروستی ژمارەی کەرەنتینکراوانی راگەیاند - پرس میدیا

إعلان فوق المشاركات

وەزارەتی تەندروستی ژمارەی کەرەنتینکراوانی راگەیاند

وەزارەتی تەندروستی ژمارەی کەرەنتینکراوانی راگەیاند

پرس میدیا

وەزارەتی تەندروستی هەرێمی کوردستان رایگەیاند، "لە ئێستادا تەنها یەک هەزار و ٦٣٩ هاوڵاتی کەرەنتینکراون لە ٣١ شوێنی جیاواز".

وەزارەتی تەندروستی هەرێمی کوردستان لە راگەیەنراوێکدا ئاماژەی بەوەکرد، "لە سەرەتادا ٦ هەزار و ٣٧٣ هاوڵاتی لە هەرێمی کوردستان بەهۆی ڤایرۆسی کۆرۆناوە کەرەنتینکرابوون لە ٣١ شوێنی جیاوازدا، بەڵام لە ئێستادا یەک هەزار و ٦٣٩ هاوڵاتی لە کەرەنتیندان".

ئاماژەی بەوەشکردووە، "کەرەنتینکراوەکان لە ئێستادا ٦٧٩ هاوڵاتی لە پارێزگای هەولێرە، ١٧٥ هاوڵاتی لە لە پارێزگای سلێمانی، ٦٨٩ هاوڵاتی لە دهۆک، ٤٨ هاوڵاتی لە پارێزگای هەڵەبجە، ٩ هاوڵاتی لە گەرمیان، ٣١ هاوڵاتی لە راپەرین، ٨ هاوڵاتی لە کۆیە، هەروەها ٤ هەزار و ٧٣٤ هاوڵاتی پاش ١٤ رۆژ کەرەنتین دەرچوونە و گەڕاونەتەوە ناو خێزانەکانیان".

سەبارەت بە ئامارەکانی تووشبووان و گیان لەدەستدان و چاکبوونەوە بە ڤایرۆسەکە رایگەیاند، "تا ئێستا ٢٨٨ حاڵەتی تووشبوون بە ڤایرۆسەکە تۆمارکراوە و ٣ حاڵەت گیانیان لەدەستداوە و نزیکەی ٩٠ حاڵەتیش چاکبوونەتەوە".

لە کۆتایی راگەیەنراوەکەدا ئاماژە بەوەکراوە، "وێڕای دەستخۆشی بۆ پزیشکان و کارمەندانی تەندروستی و هەموو تیمەکانی پزیشکی کە لە کاردان جارێکی تر تکا دەکەین هاووڵاتیان بە هیچ شێوەیەك نەیەنە دەرەوە لە ماڵەکانیان وە پابەندبن بە ڕێنماییەکانی تەندروستی چونکە لەبەردەم ترسناکیەکی گەورەداین ، وە لەکاتی پێویستدا پەیوەندی بکەن بە هێڵی گەرمی ژمارە ١٢٢.

داڕشتنەوە: محمد

ليست هناك تعليقات:

إرسال تعليق

بابەتی پەیوەندی دار

إعلان اسفل المشاركات

ماڵپەڕی پرس میدیا

بەشە سەرەکیەکان

دواین هەواڵ

نموذج الاتصال

الاسم

بريد إلكتروني *

رسالة *

پرس میدیا - Prs Media

پرس ، دامە زراوەیەکی میدیایی پیشەیی ئازادە دەبێتە بڵند گۆ و ئاوێنەی دەنگ و ڕەنگە جیاوازە نەبیستراو و نەبینراوەکان کلتور و فەرهەنگ و هــونــەری نــیـشـتـمـانیـی دەپـارێـزێـت و خـــەمـــی هـەمـیـشەی چەسپاندنی ئاشتی کۆمەڵایەتی و پێکەوە ژیان دەبێت ، پرس میدیا مەبەستیەتی نـەوەی ئـێسـتـاو داهـاتـوی نـیـشـتـمان بە ئاگابێت لـەسـەرجــەم پـرس و پـێشهاتەکانی دەوروبەری دەیەوێت بەزمانێکی بابەتیانە ئەو نەوەیە بدوێنێت

2019 - PRSMEDIA.NET / ALL RIGHT RESERVED ©