کەجەکە: پارتی دژی گەریلا شەڕی ڕاگەیاندووە - پرس میدیا

إعلان فوق المشاركات

کەجەکە: پارتی دژی گەریلا شەڕی ڕاگەیاندووە

کەجەکە: پارتی دژی گەریلا شەڕی ڕاگەیاندووە

پرس میدیا 

كه‌جه‌كه‌ رایده‌گه‌یه‌نێت، جێگیربوونی هێزێکی چەکداری پارتی لە گۆڕەپانێکی پارێزراوی قەندیل، بێگومان قبوڵ ناکرێت. هه‌روه‌ها راشیگه‌یاندووه‌، پارتی بە جێگیربوونی لەوێ فشار دەخاتە سەر گەریلا کە لەوێ نەمینێت. 

كۆما جڤاكێن كوردستان (كه‌جه‌كه‌)، ئه‌مڕۆ هه‌ینی 17ی نیسان، ‌راگه‌یه‌نراوێكی سه‌باره‌ت به‌ ئاڵۆزییه‌كانی زینی وه‌رتێ بڵاوكرده‌وه‌و تێێدا هاتووه‌ "ئێمە نامانەوێت لەدژی بزوتنەوەیەکی سیاسیی کورد شەڕ بکەین، باوەڕمان وابوو کە شەڕی نێوان پارتە کوردەکان کۆتاییهاتووە، سەرەڕای ئەوەی زۆر هەڵویستی نەرێنی نیشاندرا، ئێمە بەپێی ئەم هەستیارییە خۆمان جوڵاینەوە". 

هه‌روه‌ها هۆشداریشی داوه‌ "جێگیربوونی هێزێکی چەکداری پارتی لە گۆڕەپانێکی پارێزراوی قەندیل، بێگومان قبوڵ ناکرێت، یەکێتی-یش ناڕەزایەتی خۆی لەم بوارەدا نیشانداوە، پارتی بە جێگیربوونی لەوێ فشار دەخاتە سەر گەریلا کە لەوێ نەمینێت، ئاشکرایە کە ئەمە داخوازیی دەوڵەتی تورکە". 

كه‌جه‌كه‌ ئاشكراشی كردووه‌ "ڕاستی ئەمەیە کە پارتی بە جێگیربوونی لە وەرتێ، دژی گەریلا شەڕی ڕاگەیاندووە، سێ گەریلا کە چووبوون بە پێشمەرگەکانی پارتی بڵێن جێگیربوونیان لە وەرتێ دروست نییە، بوونە ئامانجی فڕۆکە جەنگییەکانی تورک، ئەم هێرشەش ئەمە ئاشکرا دەکات". 

له‌راگه‌یه‌نراوه‌كه‌دا ئه‌وه‌ش خراوه‌ته‌ڕوو "بە ڕاگەیەندراوێکی مەعقولانە، ویستمان پارتی تێبگەینین کە ئەو هەنگاوەی ناویەتی ڕاست نییە، چونکە لەوانەیە ڕێگە بۆ گرژی و شەڕ بکاتەوە، دەستنیشانمان کرد کە پێویستە هەر هێزێک بگەڕێتەوە شوێنی خۆی، بەڵام گوێ لەم هەڵویستە بەرپرسیارانە و هەستیارانەی ئێمەیان نەگرت، هەروەها ڕێگەی بۆ شەهیدبوونی سێ گەریلای ئێمە کردەوە، مانەوەی پارتی لە وەرتێ لە بەرژەوەندیی کورددا نییە، پێداگری لەسەرئەم هەڵویستە تەنها دڵی دوژمن خۆشدەکات، بۆیە کشانەوە لەو شوێنەی زەوتیان کردووە لە بەرژەوەندیی کورد دەبێت، گەلەکەمان، ڕای گشتی کورد و هەموو دۆستانی کورد، چاوەڕیی ئەمە لە پارتی دەکەن". 

ئه‌وه‌ له‌كاتێكدایه‌ كه‌ هه‌فته‌یه‌ك زیاتر به‌هۆی جێگیركردنی هێزێكی پارتی له‌ سنووری زینی وه‌رتێ، كێشه‌ و ئاڵۆزی كه‌وتووه‌ته‌ نێوان یه‌كێتی وپارتی و په‌كه‌كه‌و هه‌ر سێكیان هێزیان به‌رامبه‌ر یه‌كتری راگرتووه‌. 

ليست هناك تعليقات:

إرسال تعليق

بابەتی پەیوەندی دار

إعلان اسفل المشاركات

ماڵپەڕی پرس میدیا

بەشە سەرەکیەکان

دواین هەواڵ

نموذج الاتصال

الاسم

بريد إلكتروني *

رسالة *

پرس میدیا - Prs Media

پرس ، دامە زراوەیەکی میدیایی پیشەیی ئازادە دەبێتە بڵند گۆ و ئاوێنەی دەنگ و ڕەنگە جیاوازە نەبیستراو و نەبینراوەکان کلتور و فەرهەنگ و هــونــەری نــیـشـتـمـانیـی دەپـارێـزێـت و خـــەمـــی هـەمـیـشەی چەسپاندنی ئاشتی کۆمەڵایەتی و پێکەوە ژیان دەبێت ، پرس میدیا مەبەستیەتی نـەوەی ئـێسـتـاو داهـاتـوی نـیـشـتـمان بە ئاگابێت لـەسـەرجــەم پـرس و پـێشهاتەکانی دەوروبەری دەیەوێت بەزمانێکی بابەتیانە ئەو نەوەیە بدوێنێت

2019 - PRSMEDIA.NET / ALL RIGHT RESERVED ©