ئەڵمانیا دەستدەکاتەوە بە مەشقکردنی پێشمەرگە - پرس میدیا

إعلان فوق المشاركات

ئەڵمانیا دەستدەکاتەوە بە مەشقکردنی پێشمەرگە

ئەڵمانیا دەستدەکاتەوە بە مەشقکردنی پێشمەرگە

پرس میدیا

تیمێکی راوێژکاریی سەربازیی حکومەتی ئەڵمانیا، لە سەردانێکیدا بۆ وەزارەتی پێشمەرگەی حکومەتی هەرێم، جەختی لە بەردەوامیی هاوکاریی و درێژەدان بە مەشق و راهێنانی هێزەکانی پێشمەرگەی هەرێمی کوردستان کردەوە..


ئەمڕۆ چوارشەممە ٢٠٢٠/٤/٢٩، ماڵپەڕی فەرمیی وەزارەتی پێشمەرگەی حکومەتی هەرێمی کوردستان، بڵاویکردەوە، له‌ درێژه‌ی هه‌ماهه‌نگییه‌كانی نێوان هاوپه‌یمانان و هێزه‌كانی پێشمه‌رگه‌، تیمێكی راوێژكارانی سه‌ربازیی ئه‌ڵمانیا له‌ هه‌رێمی كوردستان له‌گه‌ڵ به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تیی چاكسازیی وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه‌ کۆ بوونەتەوە و چۆنێتیی به‌ڕێوه‌چوونی كاروباره‌كان و به‌رده‌وامیدان به‌ هه‌ماهه‌نگیی و هاوكارییه‌كانی نێوانیان تاوتوێ کردووە.

ئاماژەی بەوەشکردوە، کۆبوونەوەکە له‌ باره‌گای بەڕێوەبەرایەتیی چاکسازیی وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه‌ بووە و لیوا دلێر میران به‌ڕێوه‌به‌ری چاكسازیی و ژماریه‌ك له‌ ئه‌فسه‌رانی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تییه‌كه‌ پێشوازییان له‌ تیمێكی راوێژكارانی سه‌ربازیی هێزه‌كانی ئه‌ڵمانیا له‌ هه‌رێمی كوردستان كه‌ پێكهاتبوون له‌ كۆڵۆنێڵ پاسکال و كۆڵۆنێڵ بروسک.

وەزارەتی پێشمەرگە راشیگەیاندوە، کە هه‌ردوولا جه‌ختیان له‌ گرنگیی په‌یوه‌ندی و هه‌ماهه‌نگی نێوانیان كرده‌وه‌، له‌مباره‌یه‌وه‌ تیمه‌كه‌ی هێزه‌كانی ئه‌ڵمانیا رایان گه‌یاندووە، به‌رده‌وام ده‌بن له‌ راوێژکاری و مەشق و راهێنانه‌كان به هێزەکانی‌ پێشمەرگە و هه‌هانگی له‌گه‌ڵ وەزارەتی پێشمەرگە، له‌ به‌رانبه‌ردا به‌ڕێوه‌بەرایه‌تیی چاكسازی سوپاسی هه‌ڵوێستی هێزه‌كانی ئه‌ڵمانیان كردوووە و جه‌ختیان كردووته‌وه‌ كه‌ درێژه‌دان به‌ هاوكاری و هه‌ماهه‌نگییه‌كان خزمه‌ت به‌ ئه‌رك و ئامانجه‌كانی هه‌ردوولا ده‌كات.

داڕشتنەوە: باران




ليست هناك تعليقات:

إرسال تعليق

بابەتی پەیوەندی دار

إعلان اسفل المشاركات

ماڵپەڕی پرس میدیا

بەشە سەرەکیەکان

دواین هەواڵ

نموذج الاتصال

الاسم

بريد إلكتروني *

رسالة *

پرس میدیا - Prs Media

پرس ، دامە زراوەیەکی میدیایی پیشەیی ئازادە دەبێتە بڵند گۆ و ئاوێنەی دەنگ و ڕەنگە جیاوازە نەبیستراو و نەبینراوەکان کلتور و فەرهەنگ و هــونــەری نــیـشـتـمـانیـی دەپـارێـزێـت و خـــەمـــی هـەمـیـشەی چەسپاندنی ئاشتی کۆمەڵایەتی و پێکەوە ژیان دەبێت ، پرس میدیا مەبەستیەتی نـەوەی ئـێسـتـاو داهـاتـوی نـیـشـتـمان بە ئاگابێت لـەسـەرجــەم پـرس و پـێشهاتەکانی دەوروبەری دەیەوێت بەزمانێکی بابەتیانە ئەو نەوەیە بدوێنێت

2019 - PRSMEDIA.NET / ALL RIGHT RESERVED ©