یەکێتیی پەرلەمانتارانی کوردستان راگەیاندراوێکی دەربارەی دۆخی هەرێمی بڵاوکردەوە - پرس میدیا

إعلان فوق المشاركات

یەکێتیی پەرلەمانتارانی کوردستان راگەیاندراوێکی دەربارەی دۆخی هەرێمی بڵاوکردەوە

یەکێتیی پەرلەمانتارانی کوردستان راگەیاندراوێکی دەربارەی دۆخی هەرێمی بڵاوکردەوە

پرس میدیا

یەكێتی پەرلەمانتاران، رایدەگەیەنێت، ئەو دەنگە نەشازانەی بانگەشەی لێکترازان و دوبەرەکیی دەکەن شەرمەزار بکرێن، کاری جیددی تریش بکرێت بۆ دورخستنەوەی ھێزی پێشمەرگە لە ھەژموونی حزبەکان و تەواوکردنی پرۆسەی بە نیشتیمانیی کردنی دامەزراوەکان بەگشتیی و ھێزی پێشمەرگە بە تایبەتیی.


ئەمڕۆ یەکشەممە ٢٠٢٠/٤/١٩، یەكێتی پەرلەمانتارانی كوردستان، رایگەیاندراوێکی دەربارەی دۆخی هەرێمی کوردستان بڵاوکردەوە و تیایدا هاتوو: "سەبارەت بەو ئاڵۆزیانەی لەھەندێ شوێن سەریھەڵداوە و لێدوان و بەیاننامەی دژ بەیەک لە نێوان پارتی و یەکێتی و تەنانەت لێدوانی دژ بەیەکی بەشداربوانی حکومەت و جوڵاندنی ھێز لەو بارودۆخە ناھەموارەی کە خەڵکی کوردستانی پێدا تێپەردەبێت بۆتە ھۆی نیگەرانی ھاوڵاتیان و بنەماڵەی شەھیدان لەو کاتەدا کە پێویست بو ھەمو تواناکان بەرەو روبەروبونەوەی ئەو قەیرانە مرۆیی و ئابوریە ئاراستەبکرێن نەک بەبیرھێنانەوەی رۆژگارە شەرمەزاریەکانی شەری ناوخۆ لەسەر گردێک یان بازگەیەک یان ھەرشتێکی تر."

ئاماژە بۆ ئەوەشەکەن، "پەرلەمانی کوردستان رۆڵی زیاتر ببینێت و بە ئەرکی خۆی ھەستێت شان بەشانی حکومەت پەرلەمان پەک نەخرێت بەڵکو کارا بێت وەک تاکە دامەزراوەیەک کە نوێنەرایەتی خەڵک دەکات بۆ بەدواداچون و بریاردان لەو رێو شوێنانەی کە باری خەڵک سوک دەکات و فشارخستنە سەر حکومەت بۆ دابینکردنی پێداویستیە بنەرەتیەکانی ژیانی ھاوڵاتیان و کۆتاییھێنان بە بارگرژیەکان."

دەقی بەیاننامەکە:

بەیاننامەیەک لەسەر بارودۆخی گشتی ھەرێمی کوردستان

ھاونیشتیمانیانی خۆشەویست ....

ھەرێمی کوردستان وەکو سەرتاپای ولاتانی جیھان روبەرووی پەتای جیھانە کۆرۆنا بۆتەوە و حکومەت و ھاوڵاتیان بارگرانیەکی زۆریان کەوتۆتە سەر شان و لەوبارەوە حکومەتی ھەرێمی کوردستان لەرووی رێوشوێنەکانی خۆپارێزی ھەنگاوی زۆر باش و سەرکەوتووی ناوە بۆتە ھۆی ئەوەی توشبوونی ئەم پەتایە سنوردار بێت و تا ئەندازەیەکی زۆر کۆنترۆڵی بارودۆخەکە بکات ئەوەش بە ماندوبوون و ئێشکگری سەرجەم کارمەندانی تەندروستی بە ھەموو ئاستەکانیانەوە و کارمەندانی ھێزەکانی وەزارەتی ناوخۆ و پێشمەرگە و ئاساییش و سەرجەم کارمەندی وەزارەتە خزمەتگوزاریەکانی شارەوانی و کارەبا و ئاوو .....ھتد بۆیە لێرەدا سوپاس و سڵاو رێزی بێ پایانمان ئاراستەی ئەو ماندونەناسانە دەکەین کە خۆیان خستۆتە بەرمەترسی لە پێناو پاراستنی ئێمەدا .

لەبواری ژیان و گوزەرانی ھاوڵاتیانەوە ھەرچەندە قەیرانی کەمی داھات و دابەزینی نرخی نەوت لە بازارەکانی جیھاندا باری حکومەتی ھەرێمی گران کردوە بەڵام بێ پلانیەکی بەرچاو ھەست پێ دەکرێت و ھیچ رێگاچارەیەکی بەرچاو نەگیراوەتە بەر کە ھاوڵاتیان دڵنیا بکاتەوە لە رووی دابین کردنی مووچەی مووچەخۆران و کار ئاسانی بۆ ئەوانەی بژێوی ژیانیان لەسەر کاری رۆژانەیە بۆیە داواکارین حکومەتی ھەرێم ھەنگاوی جیددی و بەپەلە لەو قۆناغە بگرێتە بەر چونکە بژێوی ژیان سەرەتاترین پێداویستی مرۆڤەکانە و ھەژاری و برسێتیش ھیچی کەمتر نیە لە پەتای کوشندەی کۆرۆنا.

سەبارەت بەو ئاڵۆزیانەی لەھەندێ شوێن سەری ھەڵداوە و لێدوان و بەیاننامەی دژ بەیەک لە نێوان پارتی و یەکێتی و تەنانەت لێدوانی دژ بەیەکی بەشداربوانی حکومەت و جوڵاندنی ھێز لەو بارودۆخە ناھەموارەی کە خەڵکی کوردستانی پێدا تێپەردەبێت بۆتە ھۆی نیگەرانی ھاوڵاتیان و بنەماڵەی شەھیدان لەو کاتەدا کە پێویست بوو ھەموو تواناکان بەرەو روبەرووبونەوەی ئەو قەیرانە مرۆیی و ئابوریە ئاراستەبکرێن نەک بەبیرھێنانەوەی رۆژگارە شەرمەزاریەکانی شەری ناوخۆ لەسەر گردێک یان بازگەیەک یان ھەرشتێکی تر .

لێرەدا بەپێویستی دەزانین بەرپرسانە کۆتایی بەو دیاردە ناشارستانیە بێنن و ئەو دەنگە نەشازانەی بانگەشەی لێکترازان و دوبەرەکی دەنێنەوە شەرمەزار بکرێن و کاری جیددی تر بکرێت بۆ دورخستنەوە ھێزی پێشمەرگە لە ھەژموونی حزبەکان و تەواوکردنی پرۆسەی بە نیشتیمانی کردنی دامەزراوەکان بەگشتی و ھێزی پێشمەرگە بە تایبەتی لەبەر ئەوەی کەس وکاری شەھیدان و نیشتیمانپەروەران چیتر رازی نابن بە بەھەدەردانی تواناکان و خوێنی رۆڵەکانیان لە مل ملانێی ناشەرعی حزبی.

داواکارین پەرلەمانی کوردستان رۆڵی زیاتر ببینێت و بە ئەرکی خۆی ھەستێت شان بەشانی حکومەت پەرلەمان پەک نەخرێت بەڵکو کارا بێت وەک تاکە دامەزراوەیەک کە نوێنەرایەتی خەڵک دەکات بۆ بەدواداچوون و بریاردان لەو رێ و شوێنانەی کە باری خەڵک سووک دەکات و فشارخستنە سەر حکومەت بۆ دابینکردنی پێداویستیە بنەرەتیەکانی ژیانی ھاوڵتیان و کۆتایی ھێنان بە بارگرژیەکان .

یەکێتی پەرلەمانتارانی کوردستان

ھەولێر

١٨/٤/٢٠٢٠





ليست هناك تعليقات:

إرسال تعليق

بابەتی پەیوەندی دار

إعلان اسفل المشاركات

ماڵپەڕی پرس میدیا

بەشە سەرەکیەکان

دواین هەواڵ

نموذج الاتصال

الاسم

بريد إلكتروني *

رسالة *

پرس میدیا - Prs Media

پرس ، دامە زراوەیەکی میدیایی پیشەیی ئازادە دەبێتە بڵند گۆ و ئاوێنەی دەنگ و ڕەنگە جیاوازە نەبیستراو و نەبینراوەکان کلتور و فەرهەنگ و هــونــەری نــیـشـتـمـانیـی دەپـارێـزێـت و خـــەمـــی هـەمـیـشەی چەسپاندنی ئاشتی کۆمەڵایەتی و پێکەوە ژیان دەبێت ، پرس میدیا مەبەستیەتی نـەوەی ئـێسـتـاو داهـاتـوی نـیـشـتـمان بە ئاگابێت لـەسـەرجــەم پـرس و پـێشهاتەکانی دەوروبەری دەیەوێت بەزمانێکی بابەتیانە ئەو نەوەیە بدوێنێت

2019 - PRSMEDIA.NET / ALL RIGHT RESERVED ©