كوتلەكەی حەلبوسی وەزارەتەكانی سوننە لەكابینەكەی كازمی ئاشكرا دەكات - پرس میدیا

إعلان فوق المشاركات

كوتلەكەی حەلبوسی وەزارەتەكانی سوننە لەكابینەكەی كازمی ئاشكرا دەكات

كوتلەكەی حەلبوسی وەزارەتەكانی سوننە لەكابینەكەی كازمی ئاشكرا دەكات


پرس میدیا

هاوپەیمانی هێزە عێراقییەکان كە محەمەد حەلبوسی سەرۆکی پەرلەمان سەرۆكایەتی دەكات ئاشكرایدەكات،بە گوێرەی ئەنجامی هەڵبژاردن و بەرکەوتەی پێکهاتەی سوننە، هاوپەیمانیەتییەکەیان شەش وەزارەت لە حکومەتی نوێدا وەردەگرێت.

نورە بەجاری، ئەندامی  كوتلەی هاوپەیمانی هێزە عێراقییەکان لە لێدوانێکی رۆژنامەنوسیدا  بەمیدیا عێراقییەكانی وتووە، تاوەکو ئێستا گفتوگۆکان لەبارەی کابینەی حکومەتی نوێ بەسەرۆکایەتی مستەفا کازمی نەگەیشتوەتە ئەنجامی کۆتایی و پێشبینی دەکرێت لە دو رۆژی داهاتودا لایەنەکان لەوبارەیەوە بگەنە رێککەوتن.


باسیلەوەشكردووە، پشکی هاوپەیمانی هێزە عێراقییەکان لە حکومەتی نوێدا بریتی دەبێت لە شەش وەزارەت، لەوانەش وەزارەتی پلاندانان، بەرگری، پەروەردە و خوێندنی باڵا لە گفتوگۆکاندا باس کراون، بەڵام رێککەوتنی کۆتاییان لەبارەوە نەکراوە.

هاوپەیمانی هێزە عێراقییەکان  40 پەرلەمانتاری لە کۆی 329 ئەندامی پەرلەمانی عێراق هەبوو، بەر لەوەی خەمیس خەنجەر یەکێک لە سەرکردەکانی سونە لە هاوپەیمانیەتییە بێتەدەرەوە و فراکسیۆنێکی نوێ دروستبکات.


پێشتر میدیاكانی عێراق بڵاویانكردبوەوە كە  حکومەتی نوێی عێراق بە سەرۆکایەتی مستەفا کازمی لە 22 وەزارەت پێکدێت، لەو ژمارەیەش 11 وەزارەت بۆ پێکهاتەی شیعە، شەش وەزارەت بۆ سونە، چوار وەزارەت بۆ کورد و وەزارەتێکیش بۆ پێکهاتەکانی دیکە دیاریکراوە.

ليست هناك تعليقات:

إرسال تعليق

بابەتی پەیوەندی دار

إعلان اسفل المشاركات

ماڵپەڕی پرس میدیا

بەشە سەرەکیەکان

دواین هەواڵ

نموذج الاتصال

الاسم

بريد إلكتروني *

رسالة *

پرس میدیا - Prs Media

پرس ، دامە زراوەیەکی میدیایی پیشەیی ئازادە دەبێتە بڵند گۆ و ئاوێنەی دەنگ و ڕەنگە جیاوازە نەبیستراو و نەبینراوەکان کلتور و فەرهەنگ و هــونــەری نــیـشـتـمـانیـی دەپـارێـزێـت و خـــەمـــی هـەمـیـشەی چەسپاندنی ئاشتی کۆمەڵایەتی و پێکەوە ژیان دەبێت ، پرس میدیا مەبەستیەتی نـەوەی ئـێسـتـاو داهـاتـوی نـیـشـتـمان بە ئاگابێت لـەسـەرجــەم پـرس و پـێشهاتەکانی دەوروبەری دەیەوێت بەزمانێکی بابەتیانە ئەو نەوەیە بدوێنێت

2019 - PRSMEDIA.NET / ALL RIGHT RESERVED ©