قه‌ده‌غه‌ی هاتوچۆ له‌هه‌رێمی كوردستان درێژكرایه‌وه‌ - پرس میدیا

إعلان فوق المشاركات

قه‌ده‌غه‌ی هاتوچۆ له‌هه‌رێمی كوردستان درێژكرایه‌وه‌

قه‌ده‌غه‌ی هاتوچۆ له‌هه‌رێمی كوردستان درێژكرایه‌وه‌

پرس میدیا

وەزارەتی ناوخۆی هه‌رێم قەدەغەی هاتووچۆی لە سەرجەم پارێزگاکانی هەرێمی کوردستان تاوەکو 16ی نیسان درێژ كرده‌وه‌.

وه‌زاره‌تی ناوخۆی هه‌رێمی كوردستان راگه‌یه‌نراوێكی بڵاوكرده‌وه‌و تێیدا هاتووه‌، له‌پێناو سه‌لامه‌تی هاوڵاتییان قه‌ده‌غه‌ی هاتووچۆ تا 16ی نیسان درێژ كراوه‌ته‌وه‌. 

هه‌روه‌ها ئاماژه‌ی به‌وه‌شكردووه‌، بڕیاری قه‌ده‌غه‌كردنه‌كه‌ هاتووچۆی پیادەش ده‌گرێته‌وه‌، جگە لە حاڵەتی دابینکردنی پێداویستیی رۆژانە و نەخۆشی، هەرکەسێکیش سەرپێچی بکات رێکاری یاسایی بەرامبەری دەگیرێتەبەر. 

وه‌زاره‌تی ناوخۆ، ئه‌وه‌شی خستووه‌ته‌ڕوو، هەرکەسێک لە هێزە ئەمنییەکانی راسپێردراو بە جێبەجێکردنی رێکارەکانی وەزارەتی ناوخۆ، کەمتەرخەمی بکات، بەپێی ماددەکانی 47 و 48 لە یاسای سزادانی هێزەکانی ئاسایشی ناوخۆ ژمارە 14ی ساڵی 2008، بە ماوەی پێنج رۆژ زیندانی سزا دەدرێت. 

قەدەخەی هاتووچۆ لە 14-3-2020ەوە بەمەبەستی رێگریکردن لە بڵاوبوونەوەی ڤایرۆسی کۆرۆنا راگەیێندراوە و لەوکاتەشەوە چەند جارێک درێژکراوەتەوە. 



ده‌قی بڕیاره‌كه‌ی وه‌زاره‌تی ناوخۆ...









ليست هناك تعليقات:

إرسال تعليق

بابەتی پەیوەندی دار

إعلان اسفل المشاركات

ماڵپەڕی پرس میدیا

بەشە سەرەکیەکان

دواین هەواڵ

نموذج الاتصال

الاسم

بريد إلكتروني *

رسالة *

پرس میدیا - Prs Media

پرس ، دامە زراوەیەکی میدیایی پیشەیی ئازادە دەبێتە بڵند گۆ و ئاوێنەی دەنگ و ڕەنگە جیاوازە نەبیستراو و نەبینراوەکان کلتور و فەرهەنگ و هــونــەری نــیـشـتـمـانیـی دەپـارێـزێـت و خـــەمـــی هـەمـیـشەی چەسپاندنی ئاشتی کۆمەڵایەتی و پێکەوە ژیان دەبێت ، پرس میدیا مەبەستیەتی نـەوەی ئـێسـتـاو داهـاتـوی نـیـشـتـمان بە ئاگابێت لـەسـەرجــەم پـرس و پـێشهاتەکانی دەوروبەری دەیەوێت بەزمانێکی بابەتیانە ئەو نەوەیە بدوێنێت

2019 - PRSMEDIA.NET / ALL RIGHT RESERVED ©